xozga: حاجی حاجی ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 04:47:00 حاجی قادر كوڕی مه لا ئه حمه دی كوڕی مه لا ساڵحی كوڕی مه لا ئه حمه دی گه وره یه. ناوی دایكی فاتێ (فاتیمه ) بووه. له نێوه ندی وێژه و ڕۆشنبیری كوردیدا ئه وه باوه وشه ی "حاجی" پێشناوی چوونه حه جی نییه، چونكه حه جی نه كردووه، ناوی قادر یا عه بدولقادر بووه و له مانگی حاجییان له دایكبووه له به ر ئه وه له منداڵییه وه به حاجی قادر ناوبانگی ده ركردووه. حاجی له ساڵی 1816 له گوندی گۆڕقه ره ج له دایكبووه، ئه م ئاوایییه كه وتۆته خوارووی ڕۆژئاوای شاری كۆیه نزیك شوێنه واری گۆمه لاڵه ی دۆڵی مۆردان. حاجی زۆر منداڵ بووه كه باوكی مردووه. له ته مه نی حه وت ساڵیدا فاتێی دایكی ناویه تی به رخوێندن. له نه ریتی ناو كورده واری ئه وه باو بووه كوڕی تاقانه به منداڵی باوكی كۆچی دوایی كردبێ دایكی ده یخسته به رخوێندن. خوێندنی به رایی حاجی لای مه لا ئه حمه دی ئۆمه ر گونبه تی بووه. ئه مه خاڵۆزاری حاجی بوو. له دوای دوو ساڵ فاتێی دایكیشی كۆچی دوایی ده كا. به م جۆره بێ كه س ده مێنێته وه و مه لا ئه حمه د به خێوی ده كا. له خوێندنی حوجره تا گه یشتۆته قۆناغی فه قێیه تی له كۆیه بووه. له هاوینی ساڵی 1853 له گه ڵ مه لا عه بدوڵڵای جه لی زاده وه ك فه قێیێك بۆ خوێندن ڕوو له گوندی شێخ وه تمان له ناوچه باڵه كایه تی ده كا. هه ردووكیان ده بن به فه قێی مه لا محه مه دی كاك عه بدوڵڵا. له دوای ماوه یێك حاجی له مه لا عه بدوڵڵای جه لی زاده جیا ده بێته وه و به ته نیا به ره و شاره كانی سه رده شت و سابڵاغ (مه هاباد) و شنۆ ده كه وێته ڕێ، بۆ ماوه ی شه ش حه و ساڵ له م شارانه دا ده مێنێته وه تا پڕۆگرامه كانی خوێندنی حوجره ته واو ده كا له زانستییه كانی ئایینی ئیسلام و زمانی عه ره بی. له ساڵی 1862 مۆڵه تی دوازده زانستی وه رگرتووه و به ڕێگای ده شتی لاجان و باڵه كایه تی گه ڕاوه ته وه كۆیه. ژیانی حاجی له كۆیه ئاسان نه بووه، له به ر ئه وه به هیچ جۆرێ بۆی نه كراوه مه لایه تی بكا، یا خۆی نه یویستووه خه ریكی پیشه ی مه لایه تی بێ، هه روه ها بێ ئۆقره یی كاری له ژیانی تایبه تی خۆی كردووه و بووه به هۆی ئه وه ی ژن نه هێنێ و خۆی نه خاته ناو داوی خێزانی و تووشی به خێوكردنی ماڵ و منداڵ نه بێ. پێوه ندی حاجی به ئاغا و كاره به ده ستانی سه ره وه ی كۆمه ڵی كۆیه بنه ماڵه كانی حه وێزی (به تایبه تی ئه خته ر - ئه مین ئاغای شاعیر) هه روه ها غه فووری و مه لاكان باش بوو، به ڵام ئه مه نه یتوانیوه له تیر و توانجی سیستێمی ده ره به گی و بزووتنه وه ی ده روێشیزم كه هه میشه له خزمه تی ده سه ڵاتی سوڵتانی عوسمانی بوون ڕزگاری ببێ. لێره دا شێخ نه بی ماویلی ڕۆڵی گرنگی بووه له به ربه ره كانی كردنی حاجی و ته نگه تاوكردنی تا پله یێك وڵات به جێ بێڵێ و ئاواره ی وڵاتان بێ. ئه م شێخ نه بی ماویلییه مه لایێكی باش بووه، له ڕواندز خوێندوویه تی و له وێ ژیاوه. شێخی ته ریقه تی نه قشبه ندی بووه، ماڵی له كۆیه بووه، ئاماده بووه هه رچی خراپه هه یه بیكا بۆ به رژه وه ندی خۆی و دابینكردنی وڵات. بێ گومان هه ڵوێستی كه سێكی وا به رامبه ر به بلیمه ت و ڕاستگۆ و زیره ك و نیشتیمانپه روه ر له خۆبردوویێكی وه كو حاجی له كاری خراپه به ولاوه به رامبه ری هیچی دیكه نابێ. حاجی سه ری خۆی هه ڵده گرێ و ڕوو ده كاته وڵاتی ئاواره یی، له ئه نجامدا له ئه سته مووڵ ده نیشێته وه. وه كو نالی له و شاره گه وره یه دا گوم نابێ. له كوردی دڵسۆزی هاوڕه گه زی خۆی ده گه ڕێ، هه ندێكیان ده دۆزێته وه، دیارترینی ئه و كوردانه چه ندانێك له ئه ندامانی بنه ماڵه ی به درخان پاشا ده بن. حاجی له ئه سته مووڵ وه كو جووتیارێكی دواكه وتووی نیوه ی دووه می سه ده ی نۆزده می كوردستان ناكه وێته ڕوو، هه روه ها وه كو كۆلكه مه لایێكی مردووشۆر نابینرێ، به ڵكو وه ك ڕۆشنبیرێكی شاره زا و هوشیار و دڵ و ده روون پڕ له هێزی پێشكه وتن و شۆڕشی خۆی ده نواند. له به ر ئه وه كۆمه ڵی تازه پێشكه وتوو له چاو كۆمه ڵه دواكه وتووه كه ی خۆی زیاتر ڕێی بۆ خۆش ده كرد شتی نوێ فێر ببێ. نزیكی ئه سته مووڵ له ئه وروپا ڕێگه ی بۆ حاجی خۆش كرد بینینی به رامبه ر به ئه وروپا فراوانتر بێ. ئۆتۆمۆبیل و شه مه نده فه ری له و وڵاته دا چاو پێ كه وت. له نزیكه وه ڕۆژنامه و كۆواره كانی وڵاتی عوسمانی ده خوێنده وه. بناغه ی بوونی حاجی به ڕۆشنبیر و زانای هاوچه رخ و ڕامیاری و ستراتیجی و دانا له كۆیه ده ستی پێكرد، له كوردستانه وه ئه م بیروڕا نوێیانه له لا دروست بووبوون به ڵام له وڵاتی عوسمانی له م لایه نه وه گه لێ شتی نوێ فێر بوو. حا جی كه پشتی له وڵاتی خۆی كرد ته نیا شاعیر نه بوو، هه ڵگری بیروباوه ڕی نوێی ده ره وه ی دوازده زانسته كه ی ئایینی ئیسلام و زمانی عه ره بی بوو، كۆمه ڵی نوێ یاریده ی دا ئاسۆی بیروڕای مرۆڤایه تی و نه ته وایه تی زیاتر فراوان ببێ ڕۆژگارانی ماوه ی ژیانی حاجی له وڵاتی عوسمانی زۆر ئاشكرا نییه، ڕاسته ئێمه ده زانین پێوه ندی به به درخانییه كانه وه هه بوو، به ڵام له و سه رده مه دا ئه ندامانی بنه ماڵه ی به درخانییان، خۆیان ده ستبه سه ر بوون چاوای خه فیه و سیخوڕی وڵات به دوایانه وه بوون، له هه موو هه رێمه كانی كوردستانی گه وره بڵاو بووبوونه وه هه روه ها له ئه سته مووڵ و شاره كانی سوریا و قاهیره ی میسر و جێگه ی دیكه ده بینران، زیاد له سه ر ئه مه له مه ڵبه ندی خۆشیان جزیری بۆتان ده ژیان، جا ئێمه ئه وه ده زانین زۆربه ی ژیانی ئه و وڵاته ی حاجی له گه ڵ ئه واندا له ئه سته مووڵ بوو، به ڵام ڕه نگه له جێگه ی دیكه ش له گه ڵیاندا ژیا بێ، جێی وه كو جزیری بۆتان. سه رچاوه ی هه ره گرنگ بۆ ڕوونكردنه وه ی ژیانی حاجی هۆنراوه كانی خۆیه تی، چونكه ته نیا هۆنراوه ی دڵداری نه وتووه به ڵكو چۆته ناو ناخی ژیانی كۆمه ڵایه تی نه ته وه كه یه وه، بێگومان ئه م جۆره هۆنراوانه زانیاری زۆر به ده سته وه ده ده ن، له به ر ئه وه پێویسته بایه خ به م جۆره به رهه مه ی شاعیر بدرێ. هه رچۆنی بێ له دوای ته مه نێكی درێژ زۆربه ی بۆ خۆی ناله باری بوو، بۆ نه ته وه ی به ختیار بوو له ئه سته مووڵ له ساڵی 1897 كۆچی دواییكرد. وا باوه له ئه سته مووڵ نێژراوه، به ڵام گۆڕی پیرۆزی دیار نییه. ڕۆژنامه ی "كوردستان"ی قاهیره له ژماره سییه می 20ی مایسی 1898 به هۆی تێپه ڕبوونی ساڵێك به سه ر كۆچی دوایی حاجی هه واڵی مردنی بڵاوكردبووه وه. نموونه یه ك له چوارینه كانی حاجی نه قدی عومرم به غه زه ل دا و دوكانم دانا هیچ كه سێ نه یكڕی ترسام له ڕزین و له خوران بێ به ها دامه ئه م و ئه و وه كو كوردێك كه ڕژا ڕۆنی ئه و وه قته ده ڵێ كردمه خێری كوڕه كان