xozga: محه‌مه‌د شێخ ‌حوسێن به‌رزنجی محه‌مه‌د شێخ ‌حوسێن به‌رزنجی ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 04:44:00 شاعیری نیشتمانپه روه ری پێشكه وتنخوازی كورد محه مه د شێخ حوسێن به رزنجی ناسراو به "ع.ح.ب" له 6ی مانگی كانوونی دووه می 2000دا له شاری سلێمانی له ته مه نی 77 ساڵیدا كۆچی دواییكرد و میلله تی كورد شاعیرێكی به هره داری له ده ست چوو. ئه و كه سایه تییه له ساڵی 1923دا له دێی به رزنجه ی سه ر به قه زای چوارتا له پارێزگای سلێمانی له دایكبووه و ماڵه كه یان له ساڵی 1931 چۆته سلێمانی و لێی نیشته جێ بووه. له و شاره زیندووه دا چۆته به رخوێندنی فه ڕمیی و قۆناغه كانی سه ره تایی و ناوه ندیی ته واو كردووه و له ساڵی 1946دا به مووچه خۆر دامه زراوه و نموونه ی فه رمانبه ر خزتگوزارو ده ست پاك بووه. له ناوه ڕاستی چله كانی سه ده ی بیسته مدا چۆته پاڵ بزووتنه وه ی نیشتمانی پێشكه وتنخواز و له ساڵی 1963دا له سه ر هه ڵوێستی ڕامیاری تووسی گرتن و ئه شكه نجه ده بێ و تاكو ساڵی 1968بێ كارو فرمان ده مێنێته وه ئینجا له سه ر فرمانه كه ی دانراوه ته وه. "ع.ح.ب" له ساڵی 1945ه وه شیعری نیشتمانی هۆنیوه ته وه و له سه ره تای ژیانی وێژه یدا كه وتووه ته به ركاریگه ری شیعره كانی سالیمی ساحێبقران تایه ر به گی جاف و ئه ده ب و شێخ ڕه زای تاڵه بانی و داویشدا شیعره كانی پێره مێردو گۆران پتر بۆ گۆڕه پانی وێژه یان ڕاكێشاوه، به ڵام كه توانای شاعیرییه تی به هێزبووه بۆته خاوه نی ده نگی خۆی. شاعیری نیشتیمانپه روه رمان، شاعیرێكی ڕیالیستی ڕه خنه گربوو، یه كه م هۆنراوه ی سه ركه وتووی له ساڵی 1947دا له گۆڤاری گه لاوێژدا به ناوی "له گه نجی و پیری و مردنا" بڵاو كردۆته وه و سه رنجی ڕه خنه گرانی پێ ڕاكێشاوه و بووه ته شاعیری سروشت و جوانی و ده نگی هه ژاره چه وساوه كان و شیعره كانی به زۆری له سه ر كێشی سووكی خۆماڵی كوردی داده نان و ناوه رۆكێكی پته و و ڕوون و ڕه وانی پێ ده به خشین، بۆیه نوێكاریی به هۆنراوه كانیه وه دیاربووه. شاعیری دڵسۆزی كورد هۆنراوه یه كی پڕسۆزی كورد هۆنراوه یه كی پڕسۆزی نه ته وه یی له یادی له سێداره دانی پێشه وای كورد قازی محه مه د و هه ڤاڵه كانی داناوه و له به شێكی دا به سه ربه رزیی و به جه ر گی قاره مانانی كوردمان بۆ ده رده برێ: پاڵه وانان ئه و ڕۆڵانه ی به دڵ و به گیان له گه ڵ زۆردارا ئه جه نگان شاعیری پێشكه وتنخوازمان له ماوه ی ژیانی ویژه یی دا چوار دیوانه شیعری به چاپ گه یاندووه كه ئه مانه ی خواره وه ن: 1- ناسۆری ده روون له ساڵی 1968دا به چاپی گه یاندووه و 188 لاپه ڕه یه 2- گرێی نهێنیه كان - ساڵی 1975 چاپكراوه و 88 لاپه ڕه یه 3- زه رده خه نه ی تاساو ساڵی 1980 چاپكراوه و 85 لاپه ڕه یه 4- تریفه ورێژاو - ساڵی 1985دا چاپكراوه 288 لاپه ڕه یه