
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

محه‌مه‌د شێخ حوسێن به‌رزنجی
شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ری پێشكه‌وتنخوازی كورد محه‌مه‌د شێخ حوسێن به‌رزنجی ناسراو به "ع.ح.ب" له 6ی مانگی كانوونی دووه‌می 2000دا له شاری سلێمانی له ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا كۆچی دواییكرد و میلله‌تی كورد شاعیرێكی به‌هره‌داری له ده‌ست چوو. ئه‌و كه‌سایه‌تییه له ساڵی 1923دا له دێی به‌رزنجه‌ی سه‌ر به قه‌زای چوارتا له پارێزگای سلێمانی له دایكبووه‌و ماڵه‌كه‌یان له ساڵی 1931 چۆته سلێمانی و لێی نیشته‌جێ بووه.
له‌و شاره زیندووه‌دا چۆته به‌رخوێندنی فه‌ڕمیی و قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی ته‌واو كردووه‌و له ساڵی 1946دا به مووچه‌خۆر دامه‌زراوه‌و نموونه‌ی فه‌رمانبه‌ر خزتگوزارو ده‌ست پاك بووه.
له ناوه‌ڕاستی چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چۆته پاڵ بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی پێشكه‌وتنخواز و له ساڵی 1963دا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕامیاری تووسی گرتن و ئه‌شكه‌نجه ده‌بێ و تاكو ساڵی 1968بێ كار‌و فرمان ده‌مێنێته‌وه ئینجا له‌سه‌ر فرمانه‌كه‌ی دانراوه‌ته‌وه.
"ع.ح.ب" له ساڵی 1945ه‌وه شیعری نیشتمانی هۆنیوه‌ته‌وه‌و له سه‌ره‌تای ژیانی وێژه‌یدا كه‌وتووه‌ته به‌ركاریگه‌ری شیعره‌كانی سالیمی ساحێبقران تایه‌ر به‌گی جاف و ئه‌ده‌ب و شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی و داویشدا شیعره‌كانی پێره‌مێردو گۆران پتر بۆ گۆڕه‌پانی وێژه‌یان ڕاكێشاوه، به‌ڵام كه توانای شاعیرییه‌تی به‌هێزبووه بۆته خاوه‌نی ده‌نگی خۆی.
شاعیری نیشتیمانپه‌روه‌رمان، شاعیرێكی ڕیالیستی ڕه‌خنه‌گربوو، یه‌كه‌م هۆنراوه‌ی سه‌ركه‌وتووی له ساڵی 1947دا له گۆڤاری گه‌لاوێژدا به ناوی "له گه‌نجی و پیری و مردنا" بڵاو كردۆته‌وه‌و سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گرانی پێ ڕاكێشاوه‌و بووه‌ته شاعیری سروشت و جوانی و ده‌نگی هه‌ژاره چه‌وساوه‌كان و شیعره‌كانی به‌زۆری له‌سه‌ر كێشی سووكی خۆماڵی كوردی داده‌نان و ناوه‌رۆكێكی پته‌و‌و ڕوون و ڕه‌وانی پێ ده‌به‌خشین، بۆیه نوێكاریی به هۆنراوه‌كانیه‌وه دیاربووه.
شاعیری دڵسۆزی كورد هۆنراوه‌یه‌كی پڕسۆزی كورد هۆنراوه‌یه‌كی پڕسۆزی نه‌ته‌وه‌یی له یادی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كورد قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵه‌كانی داناوه‌و له به‌شێكی دا به‌سه‌ربه‌رزیی و به‌جه‌ر‌گی قاره‌مانانی كوردمان بۆ ده‌رده‌برێ:
پاڵه‌وانان
ئه‌و ڕۆڵانه‌ی به‌دڵ و به‌گیان
له‌گه‌ڵ زۆردارا ئه‌جه‌نگان
شاعیری پێشكه‌وتنخوازمان له ماوه‌ی ژیانی ویژه‌یی دا چوار دیوانه شیعری به چاپ گه‌یاندووه‌كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- ناسۆری ده‌روون له ساڵی 1968دا به‌چاپی گه‌یاندووه‌و 188 لاپه‌ڕه‌یه
2- گرێی نهێنیه‌كان - ساڵی 1975 چاپكراوه‌و 88 لاپه‌ڕه‌یه
3- زه‌رده‌خه‌نه‌ی تاساو ساڵی 1980 چاپكراوه‌و 85 لاپه‌ڕه‌یه
4- تریفه ورێژاو - ساڵی 1985دا چاپكراوه 288 لاپه‌ڕه‌یه

Digg
del.icio.us




