xozga: حه‌سیب قه‌ره‌داخی حه‌سیب قه‌ره‌داخی ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 12:34:00 له ناوه ڕاستی مانگی مایسی ساڵی 1929دا، له یه کێ له گونده ئارام و جوانه کانی ناوچه ی قه ره داخ، له شاری سلێمانی و له ناو خێزانێکی خوێنده واری بنه ماڵه ی شێخانی مه ردۆخه ییدا، هاتۆته ژیانه وه. له ساڵی 1948دا له کاتێ خوێندکاری "خانه ی مامۆستانانی دێهاتی" بووه له شاری حیلله ی عێراقی، زۆر چالاکانه به شدارییکردووه له ڕاپه ڕینه سه رتاسه رییه که ی ئه وساڵه دا و بۆ یه که مجار تێکه ڵ به کاروانی تێکۆشانی نیشتمانی و نه ته وه یی بووه. تا ساڵی 1954 چه ندین جارکه وتۆته ژێر فیشاری ڕوه دوونان و ناچاربووه خۆبشارێته وه، دوا جار له و ساڵه دا ده گه ڕێته وه بۆ ناوشار و له 1955دا، ژنی هێناوه و یه که م لانه ی هاوسه رێتیی له سلێمانی پێکه وه ناوه. تا شۆڕشی ته ممووزی 1958، چه ند جارێك بۆ ماوه ی کورت کورت زیندانی کراوه. له گه ڵ بڵێسه ی شۆڕشدا شاعیر ده بێته یه كێ له ناسراوترین و تارخوێنه کان و یه كێ له ناودارترین شاعیره داهێنه ره کانی ناو که سانی کوردستان، هه ربۆیه له گه ڵ کوده تای به عه سیه کاندا له ساڵی 1963دا، ده ستبه جێ ده گیرێ و نزیکه ی 3 ساڵ له گه ڵ سه دان لاوی شۆڕشگێڕ و ده یان ڕۆشنبیر و شاعیر و نووسه ر و ڕامیاری گه وره ی کورد و عه ره بدا، له زیندانی "نوگره سه لمان" ده مێنێته وه. له کۆتایی ساڵی 1965 تا 1969، له گه ڵ هاوسه ر و هه رسێ کوڕه و هه رسێ کچه که یدا، به دوورخراوه یی له شاری به غداد به کوله مه رگی و کوێره وه ری؛ به ڵام به سه ربه رزی ژیان ده گوزه رێنن. له سه ره تای ساڵی 1969دا، پاش 7 ساڵ زیندانی و دورخستنه وه، ڕێیپێ ده درێ بگه ڕێته وه بۆ کوردستان. له 17ی حوزه یرانی 1983دا، که ژاڵی کچی به ڕووداوێکی ئۆتۆمبیل و له کۆتایی 1984دا، به هاری تازه نه مامی کچی به نه خۆشییه کی کتوپڕی شێرپه نجه، گیان له ده ستده ده ن و زام و خه مێکی قوڵ و فره سه ختیان له قوڵایی هه ست و بیر و سۆزی شاعیردا جێهێشت، که تا دوا ڕۆژی ته مه نی، شوێن په نجه یان هه م به سیمای خودی خۆی و هه م به سه ر جیهانی هۆنراوه یه و ئه ده بیاتییه وه دیار و ئاشکرابوو. له ئێواره یه کی ته ڕوتووشی زستانی سلێمانیدا 1997.01.09دا بۆ دواجار دڵی پڕ له ژانی شێخی شاعیران، "حه سیب قه ره داخی"، له لێدان که وت و بۆ ڕۆژی دواتر له گردی سه یوان له سلێمانی بووه هاوڕێی تا هه تایی هه ردوو جوانه مه رگه که ی "که ژاڵ" و "به هار"! حه سیب قه ره داخی، به شاعیری: "هه ڵه بشیما" و "من هیچ ناڵێم" و "هه وه ڵ مه زات" و "شه و و گریان و مه رگ" و "کۆچێکی ڕه شپۆش" و "که ژاڵی جوان" و "دووسه د ساڵه ی سلێمانی" و ده یان و سه دان چامه ی به رزوباڵا، ناسراوه ! شاعیری نه مر، سێ کوڕ "خه بات"، "به هات" و "ئازا"، کچێك "نیگا"، هاوسه ره که ی ناوی "عائیشه " و دیوانێکی "900" لاپه ڕه یی له دووبه رگدا، له دوا به جێماوه . سڵاو له یادت ... له شیعر و خه مت ... له خه بات و کۆڵنه دانت ...... له و هیوا و ئاواتانه ت که هه موو به ره به بانێك له که لی گۆیژه وه له گه ڵ یه که مین تینی خۆردا، ده ڕژێته وه ناو کۆڵان و سه ر شه قامی شاره که ت، سلێمانی، که پێت ده گوت: ئه ی شاره که م .... ئه ی شاره ... (که م به هار)ــکه م !! له و ڕۆژه وه ، منیش شه یدای چاوه کانتم گۆرانیم تۆی، هه ڵه به ستم تۆی کۆڵانێکی سابونکه ران کووچه یه کی کانێسکانت، سوڵتانم نایده م به یه ڵدزت! کیسرا نایده م به هه یوانت!! ......................................... ......................................... ئه ی ئه و شاره ی دووسه د ده ره ی زامت بڕی! ئه ی ئه و شاره ی دڵی مێژووت له ئه یلوول و حوزه یراندا به چنگ دڕی! ئه ی ئه و شاره ی که ده روونت ئه کرێته وه، میهره بانی! بوکێکی زۆر خان ومانی .... که ناوچاوت دێنیته یه ک ..... بوومه له رزه یت و بورکانی !! ......................................... ......................................... ئه ی شاره که م ! تۆ، بێ .. ته ختی من ... بێ به ختم! ئیمام نوێژی ناڕه وایه که چی من بانگی ناوه ختم! ئه ی شاره که م! تۆ هه ر شار نیت، سه ری شاری!! دووسه د ساڵه له گه ڵ لووره ی ڕه شه بادا ده جه نگێت و هه ر تۆ سورای! خۆت کاروان و خۆت هه واری! ئه ی شاره که م تۆ هه ر شار نیت، شاری شارانی! ئاسمانیشت لێ زیز بێت خۆت فریشته ی و خۆت بارانی ئه ی شاره که م ............... سلێمانی!!