xozga: سه‌بری بۆتانی سه‌بری بۆتانی ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 04:31:00 حه وت ساڵ له مه وبه ر شاعیری خه باتگێڕی كورد سه بری كوڕی حه مه د كوڕی ته مه ر و ناسراو به سه بری بۆتانی له 1988.10.25دا دڵه گه وره كه ی له لێدان كه وت. ئه و خزمه تگوزاره ی كورد له ساڵی 1925دا له گوندی شووشی ده ڤه ری وان له كوردستانی باكوور هاتۆته دنیاوه و له منداڵیه وه هه ستی به سته می كاربه ده ستانی توركیا كردووه به تایبه تی دوای كوژاندنه وه ی شۆڕشه كه ی كورد له ئاگری داغ له ساڵی 1930 به سه ركردایه تی ئیحسان نووری پاشا، بۆیه له ناوه ڕاستی سییه كانی سه ده ی ڕابردووه وه به خاووخێزانه وه زێدی باب و باپیرانیان به جێهێشت و ڕوویان كرده كوردستانی باشوور و له زاخۆ جێگربوون ملیان دایه كاروكاسبی. سه بری له ته مه نی هه رزه كارییه وه هه ستی كوردایه تی له لاخولقاوه و چووه ته پاڵ پارتی هیوا و له سه ر چالاكی ڕامیاری له ساڵی 1945دا به تاوانی پشتگیری كردنی شۆڕشی بارزان گیراوه و له شاری مووسڵ خراوه ته به ندیخانه وه و كاتێكیش كه پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی 1946 دامه زرابوو ئه ندامێكی به جه رگ و چالاكی ئه م پارته نه ته وه ییه دیموكراتییه ی كورد و له و سه رده مه وه به هره ی شاعیریی له لا خولقاوه و هۆنراوه ی نیشتمانی داناوه. له گه ڵ هه ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه یلوولی كورد له 1961.09.11دا بووه ته پێشمه رگه ی كوردستان و ئه ركی چه كداری و خه باتكاری و ڕۆشنبیری و ڕاگه یاندنی به جێهێناوه، له دوای ڕێككه وتننامه مێژووییه كه ی 11ی ئاداری 1970دا دێته شاری هه ولێر و دوای ماوه یه ك ده چێته به غدا و به شداری نووسینی ڕۆژنامه و گۆڤاره كوردیه كانی وه ك التاخی و برایه تی له دواییشدا به یان و ڕۆشنبیری نوێ و نووسه ری كورد ده كات. له دوای ده ستپێكردنه وه ی شه ڕ له كوردستان له به هاری 1974دا دووباره ده چێته وه پاڵ شۆڕشی كورد و له به شی ڕاگه یاندن ئیش ده كات و له دواییدا له به ر باری ته ندروستی ده چێته وه به غدا تاكو هه رده م له ژێر چاودێری پزیشك بێت و له دوای ڕ اپه ڕینه مه زنه كه ی به هاری 1991 له گه ڵ كۆڕه وه ملیۆنه كه ی كورد ده چێته ده ره وه ی وڵات و له ساڵی 1992دا خۆی ده گه یه نێته وڵاتی نه روێژ و ده بێته په ناهه نده و له هه موو چالاكیه كی وێژه ی و ڕۆشنبیری و ڕامیاری كورد له و وڵاته دا به شداری ده كات تاكو له 1998.10.25 كۆچی دوایی ده كات. سه بری بۆتانی شاعیرێكی هه ست ناسكی به هره داربووه، شاعیری سروشت و جوانی بوو شیعره كانی له ڕۆژنامه و گۆڤاره كوردییه كاندا بڵاوده كرده وه له دواییدا له دیوانێكی خنجیلانه به ناوی "شین و شادی" له ساڵی 1979دا له به غدا به چاپی گه یاند و ده كه وێته 262 لاپه ڕه ی قه باره ناوه نجی و زۆربه ی هۆنراوه كانی له سه ركێشی سووكی 7 بڕگه یی 3-4 خۆماڵی كوردین و ناوه ڕۆكێكی پته ویان هه یه.