xozga: پیرباڵ مه‌حمود ئیبراهیم پیرباڵ مه‌حمود ئیبراهیم ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 04:29:00 ساڵی 2004 شاعیری ڕۆمانسی به توانای كورد پیرباڵ مه حمود ئیبراهیم به بێ ده نگی ماڵئاوایی له ئه ده بیان و شاری هه ولێری دێرین كرد و هه تایه پێڵوی چاوه گه شه كانی لێكنا و چووه جیهانی نه مرانه وه. پیرباڵ مه حمود، كه له ساڵی 1934دا له دایكبووه و له 2004.10.17، ئه و شاعیره ڕۆمانسه به توانایه بوو كه زۆر لێهاتوویی ئه سپی هونه ری شیعری له هه ر سێ گۆڕه پانی وێژه ی كوردی و عه ره بی و توركمانی تاودا و گه یشته ئامانج و به رهه مێكی زۆری له شیعری ناسك و پته و به چاپكراوی و به ده سنووسی له پاش به جێما. ئه م شاعیره به هره داره جارێ هه ر قوتابی دواناوه ندی هه ولێر بوو، ده ستی دایه شیعر نووسین و یه كه م جار كه وته به ر كاریگه ریی شاعیرانی عه ره بی كۆچبه ران وه ك ئیلیا ئه بوو مازی و جوبران خه لیل جوبران و شاعیری میسریش عه لی مه حمود ته ها و شیعری ناسكی ڕۆمانسی به زمانی عه ره بی دانا كه به نموونه ی سه ركه وتووی شیعری ڕۆمانسی داده نرێن و له هه نگاوی دووه میشدا به گه نجینه یه كی زۆری وێژه ی نه ته وه ییه وه چووه نێو گۆڕه پانی شیعری كوردی و گه لێك هۆنراوه ی پته وی له چه ند دیوانێكی شیعری به چاپگه یاند و ناو به ناویش شیعری به زمانی توركمانیش ده نووسی. شیعره كوردییه كانی پیرباڵ هه ر چه ند به روخساری و قاڵب كلاسیكین و به زۆری كێشی عه رووزی و سه روای ستوونی به كارهێناوه، به ڵام له ڕووی ناوه ڕۆك و چه مكه وه ڕۆمانسین و هه ندێ جاریش به ره و ڕیالیزمی ڕه خنه گری په لیان هاویشتووه، ئه وه ی مایه ی سه رنج ڕ اكێشانی ڕه خنه گرانی وێژه ی كوردییه ئه وه یه به رهه مه شیعرییه كانی سه ره تایی شاعیرییه تی و به رهه مه كانی كۆتایی ژیانی له ڕووی سۆز و ئه ندێشه ی شیعرییه وه، هه مان گۆڕ و تینی لاوێتیان به سه ره وه یه و سه ركه وتنی هونه ریی تێداوه ده ست هێناون و گه ر سه رنج بده ینه ئه م هۆنراوه یه ناسكه ی دوا ڕۆژانی ژیانی، هه ست ده كه ین شاعیر خاوه ن هه ستێكی لاوانه و سۆزێكی گه نجانه یه، هه روه ك له هۆنراوه كه ی "کاڵێ"یدا هه ستی پێ ده كرێ: سه یركه گه وره بوو كاڵـــێ بووه شا شۆخی نێو ماڵـــێ قه شه نگی نێو قه شه نگانــه كه مه ر ته نگی گۆنا ئــــاڵێ دیاره هه روه كو حــــــــــۆری له قه د شاخ و له قه د پـا ڵێ پیرباڵ مه حمود شاعیر ڕۆڵێكی دیاری بووه له یه كێتیی نووسه رانی كورد و له گه ڵ دروستبوونی ئه و ڕێكخراوه وێژه ییه ی كورد له 1970.10.02دا بووته ئه ندامێكی چالاكی و به شداریی له كۆنگره ی دامه زراندنیدا كردووه كه له ڕۆژی 23 و 24ی حوز ه یرانی 1970دا له به غدا به ستراوه له دوایشدا بووه ئه ندامی ده سته ی دامه زرێنه ری یه كێتیی نووسه رانی كورد لقی هه ولێر و كاتێك كه لقه كه مۆڵه تی ئیشكردنی فه رمی پێدراو كرایه وه بووه ئه ندامی ده سته ی ئاماده كردنی ده سته ی ئاماده كردنی كۆنفرانسی دامه زراندنی لقه كه، كه له ڕۆژی 1971.01.15دا له هۆڵی گه ل له شاری هه ولێر به سترا. ئه م شاعیره لێهاتووه ی كورد له هه موو كۆڕ و كۆبوونه وه و ڤیستڤاڵێكی شیعری یه كێتی نووسه رانی كورد به شداری كردووه و شیعری پێشكه ش كردووه، به كورتی پیرباڵ مه حموود مرۆڤێكی پاك و دڵساف بوو، خزمه تێکی زۆری وێژه و ڕۆژنامه نووسی كوردی كرد.