
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

پیرباڵ مه‌حمود ئیبراهیم
ساڵی 2004 شاعیری ڕۆمانسی به‌توانای كورد پیرباڵ مه‌حمود ئیبراهیم به‌بێ ده‌نگی ماڵئاوایی له ئه‌ده‌بیان و شاری هه‌ولێری دێرین كرد و هه‌تایه پێڵوی چاوه گه‌شه‌كانی لێكنا و چووه جیهانی نه‌مرانه‌وه.
پیرباڵ مه‌حمود، كه له ساڵی 1934دا له‌دایكبووه و له 2004.10.17، ئه‌و شاعیره ڕۆمانسه به توانایه بوو كه زۆر لێهاتوویی ئه‌سپی هونه‌ری شیعری له هه‌ر سێ گۆڕه‌پانی وێژه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی تاودا و گه‌یشته ئامانج و به‌رهه‌مێكی زۆری له شیعری ناسك و پته‌و به چاپكراوی و به ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێما.
ئه‌م شاعیره به هره‌داره جارێ هه‌ر قوتابی دواناوه‌ندی هه‌ولێر بوو، ده‌ستی دایه شیعر نووسین و یه‌كه‌م جار كه‌وته به‌ر كاریگه‌ریی شاعیرانی عه‌ره‌بی كۆچبه‌ران وه‌ك ئیلیا ئه‌بوو مازی و جوبران خه‌لیل جوبران و شاعیری میسریش عه‌لی مه‌حمود ته‌ها و شیعری ناسكی ڕۆمانسی به زمانی عه‌ره‌بی دانا كه به‌نموونه‌ی سه‌ركه‌وتووی شیعری ڕۆمانسی داده‌نرێن و له هه‌نگاوی دووه‌میشدا به گه‌نجینه‌یه‌كی زۆری وێژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه چووه نێو گۆڕه‌پانی شیعری كوردی و گه‌لێك هۆنراوه‌ی پته‌وی له چه‌ند دیوانێكی شیعری به‌چاپگه‌یاند و ناو به‌ناویش شیعری به زمانی توركمانیش ده‌نووسی.
شیعره كوردییه‌كانی پیرباڵ هه‌ر چه‌ند به‌روخساری و قاڵب كلاسیكین و به زۆری كێشی عه‌رووزی و سه‌روای ستوونی به‌كارهێناوه، به‌ڵام له ڕووی ناوه‌ڕۆك و چه‌مكه‌وه ڕۆمانسین و هه‌ندێ جاریش به‌ره‌و ڕیالیزمی ڕه‌خنه‌گری په‌لیان هاویشتووه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج ڕ‌اكێشانی ڕه‌خنه‌گرانی وێژه‌ی كوردییه ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی سه‌ره‌تایی شاعیرییه‌تی و به‌رهه‌مه‌كانی كۆتایی ژیانی له ڕووی سۆز و ئه‌ندێشه‌ی شیعرییه‌وه، هه‌مان گۆڕ و تینی لاوێتیان به‌سه‌ره‌وه‌یه و سه‌ركه‌وتنی هونه‌ریی تێداوه‌ده‌ست هێناون و گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئه‌م هۆنراوه‌یه ناسكه‌ی دوا ڕۆژانی ژیانی، هه‌ست ده‌كه‌ین شاعیر خاوه‌ن هه‌ستێكی لاوانه و سۆزێكی گه‌نجانه‌یه، هه‌روه‌ك له هۆنراوه‌كه‌ی "کاڵێ"ی‌دا هه‌ستی پێ ده‌كرێ:
سه‌یركه گه‌وره بوو كاڵـــێ
بووه شا شۆخی نێو ماڵـــێ
قه‌شه‌نگی نێو قه‌شه‌نگانــه
كه‌مه‌ر ته‌نگی گۆنا ئــــاڵێ
دیاره هه‌روه‌كو حــــــــــۆری
له‌قه‌د شاخ و له قه‌د پـا‌ڵێ
پیرباڵ مه‌حمود شاعیر ڕۆڵێكی دیاری بووه له یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد و له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌و ڕێكخراوه وێژه‌ییه‌ی كورد له 1970.10.02دا بووته ئه‌ندامێكی چالاكی و به‌شداریی له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنیدا كردووه كه له ڕۆژی 23 و 24ی حوز‌ه‌یرانی 1970دا له به‌غدا به‌ستراوه له‌دوایشدا بووه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر و كاتێك كه لقه‌كه مۆڵه‌تی ئیشكردنی فه‌رمی پێدراو كرایه‌وه بووه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئاماده‌كردنی ده‌سته‌ی ئاماده‌كردنی كۆنفرانسی دامه‌زراندنی لقه‌كه، كه له ڕۆژی 1971.01.15دا له هۆڵی گه‌ل له شاری هه‌ولێر به‌سترا.
ئه‌م شاعیره لێهاتووه‌ی كورد له هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ڤیستڤاڵێكی شیعری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد به‌شداری كردووه و شیعری پێشكه‌ش كردووه، به‌كورتی پیرباڵ مه‌حموود مرۆڤێكی پاك و دڵساف بوو، خزمه‌تێکی زۆری وێژه و ڕۆژنامه‌نووسی كوردی كرد.

Digg
del.icio.us




