xozga: ئه‌حمه‌د موختار به‌گ ئه‌حمه‌د موختار به‌گ ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 04:11:00 ناوی ئه حمه دی كوڕی وه سمان پاشای گه وره ی جافه . ساڵی 1896 له هه ڵه بجه له دایك بووه . ئه حمه د موختار به گ به لێكدانه وه ی ئه بجه دی ئه كاته 1316ی كۆچی كه بریتییه له مێژووی له دایكبوونی و بۆیه ئه و ناوه نراوه . هه رچه نده ده رچووی قوتابخانه و خوێندنگا باڵاكان نه بووه ، به ڵام مرۆڤێكی زیره ك و وردبین بووه . بێجگه له زمانی كوردی ، فارسی و توركی و عه ره بی و كه مێكیش ئینگلیزی زانیوه . ته نانه ت به زمانی فارسی چه ند هه وڵێكی شیعری هه یه ، خۆی و تایه ر به گی برای به دوو شاعیری گه وره ی كورد ئه ژمێردرێن. ئه م شاعیره به توانایه له هه موو بواره كاندا شیعری وتووه و هه ڵبه سته نیشتمانییه كانی له ریزی پێشه وه ی شیعره نیشتمانییه كانی سه ره تای سه ده ی ڕابردوو دائه نرێن. ئه حمه د موختار به گ له به رئه وه ی له بنه ماڵه یه كی ده سه ڵاتدار و به ناوبانگی جافه ، تێكه ڵی ڕامیاری و كاروباری ده وڵه تیش بووه . له ڕووی كۆمه ڵایه تییه وه كه سایه تێكی خۆشه ویست و خێره ومه ند بووه و ماوه یه ك قائیمقامی هه ڵه بجه بووه ، دواتر له ئه نجومه نی دامه زراندنی عێراق و له ئه نجومه نی نوێنه راندا ئه ندام بووه . مانگی شوباتی ساڵی 1935 له ڕووداوێكی دڵته زێندا تیرۆركراو له گوندی "عه بابه یلێ"ی نزیكی هه ڵه بجه به خاك سپێردرا.