xozga: شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 03:16:00 ناوی "ڕه زا" كوڕی "شێخ عه بدولره حمان" كوڕی "شێخ ئه حمه د" كوڕی "مه لا مه حمود"ی زه نگه نه یه له ساڵی 1831ی له ئاوایی "قرخ" له ناوچه ی چه مچه ماڵ هاتۆته ژیانه وه ، له ته مه نی حه وت ساڵیدا له لای باوكی، ئه وه ی شاعیر و زانایه كی به ناوبانگی ئه وسه رده مه بووه، ده ستی كردووه به خوێندن و له گه ڵ خوێندنه كه شدا، ئه وه ی زۆربه ی به فارسی بووه، فارسیه كی زۆری خوێنده ووه له پاشان چه ند په ڕتووكێكی سه ره تایی لای شێخ عه بدولغه فووری مامی ئه خوێنی، به فه قێیه تی چۆته كه ركووك، ماوه یه ك له وێ ماوه ته وه و لای مامۆستا سه ید محه ممه دی بلاغ و حاجی سه عید ئه فه ندی حیلمی زاده وانه ی عه ره بی ده خوێنێ و پاشان ده چێت بۆ كۆیه، له لای زانای به ناوبانگ جه لی زاده مه لا ئه سعه دی باپیری مه لا محه ممه دی كۆیه داده مه زرێ، له گه ڵ حاجی مه لا عه بدوڵڵای كوڕی مه لا ئه سعه د و شاعیری به ناوبانگ "كه یفی"دا پێكه وه فه قێ ئه بن له مزگه وتی گه وره ی كۆیه و هه رسێكیان له ژوورێكدا ئه بن و ده خوێنن، پاشان زوویری و ناخۆشی ئه كه وێته نێوان شێخ ڕه زا و كه یفی یه وه چونكه هه ردوولا هۆنراوه ی توانج و پلاری زۆر سه خت به سه ریه كا هه ڵئه ده ن، له دواییدا مه لا ئه سعه د كه یفی ده ر ده كا له سه ر شێخ ڕه زا. له ده وری فه قیه تیدا هاتۆته شاری سلێمانی و له مزگه ورتی گه وره، ئه وه ی به مزگه وتی كاك ئه حمه دی شێخ به ناوبانگ بووه، خوێندوویه تی، ئه و كاته زمانی توركی باوبووه و ده بوایه بخوێنرایه و "شێخ ڕه زا" ناچار كراوه سه ربه ڕێته ناو وێژه ی فارسی و فێربوونی زمانی توركیشه وه. شێخ ڕه زا تا ئه گاته ده وروبه ری 25 ساڵی خۆی به خوێندنی زمانی عه ره بی و وێژه ی فارسی و توركیه وه خه ریك ده كات. پاش ئه وه ی خوێندن ته واو ده كات بووه به ئیمام له دێی "ڕه مه زان مامك" له ناوچه ی زه نگه نه . پاشان ده كه وێته خولیای سه ردانی ووڵاتان و پایته ختی میری عوسمانی، له ساڵی 1860ی زایینی دا به سه ر "حه ڵه ب"دا ئه چێ بۆ ئه سته مبوڵ و دوو ساڵ له وێ ئه بێ و ده گه ڕێته وه بۆ كه ركووك له ناو هه ولێردا له كاروانچیه كان ده بیستێت كه هه ر له و ساڵه دا باوكی كۆچی دوای كردووه، ئه م مردنه ی باوكی زۆر كاری تێده كا و دڵگران ئه بێ له گه ڵ ئه وه شدا هه ر دێته وه بۆ كه ركووك به ناچاری، له پاش شه ش مانگێك له به ر تێكچوونیان له گه ڵ شێخ عه لی برایا*، ئه چێ بۆ كۆیه و ده چێته لكای شێخ غه فووری مامی. شێخ غه فوور ئه یهێڵێته وه به و نیازه كه كچه كه ی خۆی بداتێ، به و هۆیه وه شه ش مانگ له كۆیه ئه مێنێته وه و ئیش و كارێكی زۆری پێ ئه كه ن و به زوویری ده ری ده كه ن و كچه كه شی ناداتێ ئه ویش گه ڕایه وه بۆ كه ركووك و به ده ردی سه ری و په ژاره یه كی زۆره وه له كه ركووك ژیان به سه ر ده با تا ساڵی 1866دا بۆ جاری دووه م ئه چێته وه بۆ ئه سته مبوڵ. له م كاروانه یدا "ئه رز رۆم" ده بینێ و ماوه یه ك له ئه سته مبوڵ ئه مێنێته وه و به هۆی شاعیرێتی خۆیه وه له "كامیل پاشا" نزیك ئه خاته وه. له وێشه وه ئه كه وێته به ر چاوی پیاوانی "بابی عالی" ده نگ و ئاوازی هۆنراوه كانی له و ناوه دا ده نگ ئه داته وه، هاتوچۆی هه موو دیوه خانێكی كردووه و له گه ڵ هه موو جۆره كه سێكدا هه ڵسوكه وتی بووه و زۆر چۆته لای "ئه حمه د پاشای بابان" و "مسته فا پاشای میسری". به هۆی "كامیل پاشا"وه ئه نێردرێ بۆ حه ج و له ڕێگه ی میسره وه حه ج ئه كا و ئه گه رێته وه بع ئه سته مبوڵ له ساڵی 1874ی زایینی ئه گه ڕێته وه بۆ كه ركووك و به ته واوی ئه سته مبوڵ به جێ دێڵــێ. له لایه ن میری عوسمانییه وه موچه یه كی كه می بۆدابین ده كرێ، خۆشی ورده ورده به به ریه وه خه ریكی كاری كشتوكاڵ ده بێت و ژیانێكی بێباك و ڕه ندانه و وێژه یانه ی ڕابو اردووه . زۆر جار هاتۆ چۆی وه سمان پاشا و مه حمود پاشای جاف و پیاوه ناسراوه كانی ئه و ناوه ی كردووه، تا ساڵی 1898دا به ته واوه ی كه ركووكی به جێ هێشتووه چۆته به غدا. له ته كیه ی تاڵه بانی دانیشتووه، له به غداش ژیانی له گه ڵ پیاوه ناوداره كان و وێژه یه كانی سه رده مه كه ی به سه ر بردووه. په یوه ندی له گه ڵ بنه ماڵه ی "سه لیم به گی بابان" و "سه ید عه بدولڕه حمانی نه قیب"ی به غدادا زۆر خۆش بووه، تا ساڵی 1910دا له ته مه نی 79 ساڵیدا به نه خۆشی زه حیری كۆچی دواییكردووه و له گۆڕستانی گه یلانی له نزیك "شێخ عه بدولقادری گه یلانی" له به غدا نێژراوه. له پاش خۆی دوو كوڕی له پاش به جێماوه** یه كێکیان "محه ممه د خالسی" شاعیره، ئه وه ی دوای باوكی 10 ساڵ ژیاوه و ساڵی 1920 كۆچی دواییكردووه، دووه میان "شێخ عه بدوڵڵا"، ئه وه ی پاش خۆی بوو به جێنشینی ئه ویش له ساڵی 1941دا له به غدا كۆچی دواییكردووه، هه ردووكیان له گۆڕستانی گه یلانی له ته نیشت باوكیانه وه نێژراون. ته نانه ت شێخ عه بدوڵڵا سێ كوڕی له پاش به جێماوه، موقه ده م "ڕه حمه توڵا به گ" و "حه سه ن به گ"، ئه وه ی له ساڵی 1946 پارێزگاری سلێمانی بووه و "شێخ عه لی"، ئه وه ی ساڵی 1946 دیوانه كه ی شێخ ڕه زای بۆ یه كه مجار چاپ كرد. ئه مانه ش چه ند نموونه یه كی تاكه به یته كانی "شێخ ڕه زای تاڵه بانی"ین: ماری ڕه شه خنكاوه له گێژاوی خه لادا كێرمه له قنگی كاكه حه مه ی حاجی مه لا دا ****************************************** ئه حمه قم نه مكرد هه تا ڕیشم نه بوو گانێ بده م (مسته فا به گ) چاكی كرد تا ڕیشی هات هه ر گانی دا ****************************************** یه هوودی به چچه یه كم گرت و لێم بردوو، تیا خووسا كه تێم ناو چاوی نووسا، بانگی كرد یا حه زره تی مووسا ****************************************** هه ر له ده نگی كه ڕڕه ناو، شه یپوری جه نگێز خان ئه كا ورده ئاهه نگی پیاوی پیر، كه وه ختێ گان ئه كا ****************************************** عومرم گه یشته هه شتا، كێرم به كاره هێشتا ته سدیقی ئه گه ر نه فه رمووی هه ستم به رم به ڕ ه شتا ****************************************** مه یلی ئه شعارم هه یه، تیغی زوبانم مووده كا هه ر كه سێ جارێك بگێم پڕبه شارێ گووده كا ****************************************** چونكه شاعیر زۆر بووه له م عه سره دا بۆته حه شری نێره كه ر له م حوجره دا ****************************************** به م جووته گونه من كه ده ڵێی عه نته ری نێرم لێم لاده نه وه ك بتخه مه به ر حه ملله یی كێرم ****************************************** تڕی ئه ولادی ئه م عه سره به کێرم كه من مردم مه گه ر گوو بكه ن به خێرم ****************************************** مووده تێكه، نێربازی و ئێسته مه یلی مێ ده كه م ئاره زووی گانی كچێكی كوز پڕی ده رپێ ده كه م ****************************************** گه لێ سمتی سپیم ده سكه وت و نه متوانی پیاكێشم درێغ بۆت میتراقی كێره كه ی چه ند ساڵ له مه وپێشم ****************************************** هێند به ته عریف و كینایه ت له بنی سنگت به م به گ ئه فه ندی به سه راحه ت له كونی قنگت به م ****************************************** پیر بووه ناجی ئه فه ندی بووه پشتی به كه مان چرچ و، ژاكاوو، مووله وه س وه كو كێری پاش گان ****************************************** گیر نه بوو ده ستم له به ر لووسی به سمتی خڕته وه زۆر نه مابوو گه ردنم بشكێ به گون خۆم گرته وه ****************************************** چه ند هه تیو خۆی تاس و لووس دا چوون به پیری شێخه وه كاشكی مووێی بوومایه من به كێری شێخه وه ****************************************** ره گی كێر ها له كونا، هه ر گونگ ئه ی بزوێنێ مه سه له ی كۆنه سه گ ئێسقان به كلك ئه شكێنێ ****************************************** ساغ له دنیا دا نه ماوه گه ر قسه ی ساغت ئه وێ بێ هه زارت پێ نیشانده م گه ر قوڕمساغت ده وێ ****************************************** چه ند نوكته یه ك له نوكته كانی شێخ ڕ ه زا: - جارێك شێخ ڕه زا به كۆڵانێكی شاری سلێمانیدا ده ڕوات، ده بینێت كوڕێك سه گێكی به ده سته وه یه و جار جار ئازاری ئه دات. شێخ ڕه زا زۆری پێناخۆش ده بێت و به كوڕه كه ده ڵێت: "ئه و باوكت بۆ كوێ ده به یت؟" یه كه وڕاست كوڕه كه دێته وه ڵام و ده ڵێت: "ئه وه دایكتی گاوه ده یبه م ئوسڵی ده رئه كه م." شێخ ڕه زاش ده ڵێ: "توبه له گه ڵ ئه هلی سلێمانی." - ڕۆژێك شێخ ڕه زا به كۆڵانێكی شاری سلێمانیدا ده ڕوات ده بینێ مناڵێك له سه ر سینیه ك حه ڵوا و گه زۆ و مه سكه ت ده فرۆشێت. شێخ ڕه زا لێی ده چێته پێشه وه و ده ڵێت: ئه مانه چۆن ده فرۆشی؟ ئه ویش ده ڵێ به پاره به گه نم به جۆ، شێخ ڕه زا ده ڵێت ئه ی به گوو؟ مناڵه كه ده ڵێت به ڵێ ئه گه ر به مه ی خۆم ده ری بێنم. - جارێكیان كابرایه ك له لای شێخ ڕه زا زۆر ستایشی غه زه لێكی "نالی" ئه كات، شێخ ڕه زا پێی ئه ڵێ باشه بۆم بخوێنه ره وه كابرا ئه ڵێت: "ئه ی سه رووی بڵند قه د برۆ تاق و مه مك جووت" كابرا لێره ئه وه ستێ هه رچی ئه كات هیچی تری له و هۆنرایه وه یه ی بیر ناكه وێته وه. شێخ ڕه زا زۆر له سه ری ئه وه ستێ هه ر بیری ناكه وێته وه دوای پێی ئه ڵـێت: هۆنراوه كه له سه ره وه بخوێنه ره وه. هه ر ئه و نیو به یته ئه خوێنێته وه و هیچی تر، شێخ ڕه زاش ده ڵێت: "فه رقی نه بوو ئه م شیعره له گه ڵ میزوو له گه ڵ گووت" * ئه م تێكچوونه یان زۆر له سه رچاوه كان ده ڵێن له سه ر میراتی بووه، به ڵام دكتۆر نوری تاڵه بانی له په رتووكه كه یدا "گه شتێکی تر به جیهانی شێخ ڕه زای تاڵه بانی" ده ڵێت: له سه ر ده می شێخ ڕه زا بووه كه زۆر جنێوی داوه. ** ده ڵێن شێخ ڕه زا سێ كوڕ و كچێكی هه بووه وه كچه كه ی تا ساڵی 1973 هه ر مابوو له ژیاندا.