xozga: موحه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ونی موحه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ونی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:30:00 موحه ممه د عه لی عه ونی له ساڵی 1897دا له كوردستانی باكوور، له شاری سوێره ك، سه ربه شاری دیاربه كر، هاتۆته ژیانه وه. پله ی یه كه م و دووهه می خوێندنی له توركیا ته واو كردوه و بۆ فێربوونی زانستی ئاینی و عه ره بی هاتۆته میسرو له قاهیره ، له ئه زهه ر خوێندیه و كارنامه ی به رزی ساندوه . زمانی فارسی و فه ره نسیشی زۆرباش زانیوه، له گه ڵ ماڵه به درخانیه كان دا له دامه زراندنی كۆمه ڵی خۆیبون دا به شداربوه. له به ر كوردایه تی كردنی تورك نه یانهێشتوه بگه ڕێته وه نیشتمانی خۆی و هه ر له میسر ماوه ته وه و له دیوانی شاهیدا به وه رگێڕی زمانه ڕۆژهه ڵاتیه كان دامه زراوه. شه رفنامه ی فارسی له چاپداوه ته وه و پێشه كی و په راوێزی زۆرهێژای له سه ر نوسیوه . هه روه ها شه رفنامه ی كردۆته عه ره بی و له پاش مه رگی ئه و ساڵی 1958 شالیارێتی په روه رده ی میسر له چاپی داوه. مه سه له ی كورد (القضية الكردية)ی بله چ شێركۆ عه ره بی یه كه ی، ئه ونوسیویه . پوخته ی مێژووی كوردو كورستان و مێژووی ووڵاتان و میرنیشینه كانی كوردی مامۆستا ئه مین زه كی به گی كردون به عه ره بی و به په راوێزی زۆربایه خداری ڕازاندونه وه. به شی دووه می "مشاهير الاكرادى" ئه مین زه كی به گی له چاپ داوه ته وه. گه لێك نوسراوی زۆربه نرخی له سه ر كوردوكودستان هه یه كه تائێستا بڵاونه كراونه وه. له یا 11 ته مموزی ساڵی 1952 له شاری قاهیره ی پایته ختی ووڵاتی میسر كۆچی دوایی ده كات، له ته كیه ی شێخ مغاوی له "جه به ل مه قطه م"، له نزیك گۆڕی "عومه ر ئیبن ئه لفارض" نێژراوه .