
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

موحه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ونی
موحه‌ممه‌د عه‌لی عه‌ونی له ساڵی 1897دا له كوردستانی باكوور، له شاری سوێره‌ك، سه‌ربه‌شاری دیاربه‌كر، هاتۆته ژیانه‌وه.
پله‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌می خوێندنی له توركیا ته‌واو كردوه و بۆ فێربوونی زانستی ئاینی و عه‌ره‌بی هاتۆته میسر‌و له قاهیره، له ئه‌زهه‌ر خوێندیه و كارنامه‌ی به‌رزی ساندوه.
زمانی فارسی و فه‌ره‌نسیشی زۆرباش زانیوه، له‌گه‌ڵ ماڵه به‌درخانیه‌كان‌دا له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی خۆیبون‌دا به‌شداربوه. له‌به‌ر كوردایه‌تی كردنی تورك نه‌یانهێشتوه بگه‌ڕێته‌وه نیشتمانی خۆی‌و هه‌ر له‌میسر ماوه‌ته‌وه‌و له دیوانی شاهیدا به‌وه‌رگێڕی زمانه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان دامه‌زراوه.
شه‌رفنامه‌ی فارسی له چاپداوه‌ته‌وه‌و پێشه‌كی و په‌راوێزی زۆرهێژای له‌سه‌ر نوسیوه. هه‌روه‌ها شه‌رفنامه‌ی كردۆته عه‌ره‌بی‌و له پاش مه‌رگی ئه‌و ساڵی 1958 شالیارێتی په‌روه‌رده‌ی میسر له چاپی‌داوه.
مه‌سه‌له‌ی كورد (القضية الكردية)ی بله‌چ شێركۆ عه‌ره‌بی‌یه‌كه‌ی، ئه‌ونوسیویه. پوخته‌ی مێژووی كورد‌و كورستان‌و مێژووی ووڵاتان و میرنیشینه‌كانی كوردی مامۆستا ئه‌مین زه‌كی به‌گی كردون به عه‌ره‌بی‌و به په‌راوێزی زۆربایه‌خداری ڕازاندونه‌وه. به‌شی دووه‌می "مشاهير الاكرادى" ئه‌مین زه‌كی‌به‌گی له‌چاپ داوه‌ته‌وه. گه‌لێك نوسراوی زۆربه‌نرخی له‌سه‌ر كوردوكودستان هه‌یه كه تائێستا بڵاونه‌كراونه‌وه.
له یا 11 ته‌مموزی ساڵی 1952 له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی ووڵاتی میسر كۆچی‌دوایی ده‌كات، له ته‌كیه‌ی شێخ مغاوی له "جه‌به‌ل مه‌قطه‌م"، له نزیك گۆڕی "عومه‌ر ئیبن ئه‌لفارض" نێژراوه.

Digg
del.icio.us




