xozga: حوسێن حوزنی موكریانی حوسێن حوزنی موكریانی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 04:26:00 حوزنی موكریانی مێژوونووس و ڕۆژنامه گه ریی لێهاتووی كورد ناوی ته واوی "سه ید حوسێنی كوڕی سه ید عه بدولله تیفی كوڕی شێخ ئیسماعیل"ه و له ساڵی 1893دا له شاری مه هاباد چاوی ژیانی هه ڵهێناوه و هه ر له منداڵییه وه نیشانه ی به هره و بلیمه تی لێ به دی كراوه و سه ودای كورد په روه ریی بووه. له ته مه نی 12 ساڵیدا كه س و كاری خۆی و مه هابادی به جێهێشتووه ڕووی كردۆته مه راغه و ته ورێز و یه ریڤان و 12 ساڵیش به به رگی ئه فغانی هه موو كوردستان و هه نده ران گه ڕاوه بۆ كۆكردنه وه ی مێژووی كورد و تۆماركردنی و یه كه مین كه س بووه بایه خی تایبه تی دابێ به نووسینی مێژووی كورد به زمانی كوردی. حوزنی له هه موو چه شنه زانیارییه ك ده داو، له مێژوو، وێژه، ڕۆژنامه گه ریی، مۆرهه ڵكه نی، وێنه گری و خۆشنووسی و كڵێشه ی وێنه هه ڵكه ندن له دار. بۆیه ده بینین گه لێك به رهه می وێژه ی و مێژوویی داناوه و چاپی كردوون و تا خۆی له ژیاندا بووه له نێوانی 1925 تاكو 1947 هه ژده په رتووكی به نرخی چاپكردووه كه زۆربه یان له سه ر مێژووی كورد و كوردستان و بایه خی زانیاری خۆیان هه یه. له ناو كورد دا یه كه مین كه س بووه چاپخانه ی بۆ به رژه وه ندی زمان و مێژووی و وێژه ی كوردی دامه زراندووه و له ساڵی 1915دا له شاری "حه ڵه ب"ی داناوه و له دوایی دا له ساڵی 1925دا گواستوویه تییه و بۆ كوردستانی باشوور و له شاری ڕه واندزی داناوه و له ساڵانی 1926-1932دا گۆڤاری "زاری كرمانجی" پێ چاپكردووه و له و ماوه یه دا 24 ژماره ی پته وی لێ بڵاوكردۆته وه و له ساڵانی 1935 و 1936شدا له شاری هه ولێر له گه ڵ پارێزه ر شێخ مسته فا گۆڤاری ڕووناكی ده رچوواندووه و له ساڵانی 1943-1947یشدا گۆڤارو ڕۆژنامه ی (ده نگی گێتی تازه )ی به هاوكاریكردنی له گه ڵ مامۆستایان تۆفیق وه هبی و حه سه نی شێخ حه مه مارف له شاری به غدای پایته ختی ئێراق ده رچوواندووه و گه لێك و تاری مێژووی و كۆمه ڵایه تی و ده قی وێژه ی فولكلۆری كوردی له و گۆڤار و ڕۆژنامه یه دا بڵاوكردۆته وه و دوای گه یاندنی خزمه تێكی زۆری زمان و كلتوور و مێژووی كورد و ڕۆژنامه گه ریی له ڕۆژی 20ی ئه یلوولی ساڵی 1947دا له به غدا كۆچی دوایی كردووه و ته رمه كه ی هاتۆته وه شاری هه ولێر و له گۆڕستانی ئیمان محه مه د به ڕێزێكی زۆره وه نێژراوه. هه ندێك له و په رتوكانه ی كه حوزنی له سه ر مێژووی كوردی نوسیون ی ئه مانه ن: - مێرگه ی دڵان - خونچه ی به هارستان - پێشكه وتن - ئاوڕێكی پاشه وه - میرانی سۆران - كوردستانی موكوریان - به كورتی هه ڵكه وتی دێریكی - لاپه ڕه یه ك له دێریكی كوردستانی موكوری - ناودارانی كورد حوزنی گه لێك ڕوپه ڕی گۆڤار و ڕۆژنامه و به گه لێك نامێلكه ی هێژا خزمه تی زۆری وێژه و مێژووی كورد كردوه.