لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | نووسه‌ران | حوسێن حوزنی موكریانی

حوسێن حوزنی موكریانی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
حوسێن حوزنی موكریانی

حوزنی موكریانی مێژوونووس و ڕۆژنامه‌گه‌ریی لێهاتووی كورد ناوی ته‌واوی "سه‌ید حوسێنی كوڕی سه‌ید عه‌بدولله‌تیفی كوڕی شێخ ئیسماعیل"ه ‌و له ساڵی 1893دا له شاری مه‌‌هاباد چاوی ژیانی هه‌ڵهێناوه‌ و هه‌ر له منداڵییه‌وه نیشانه‌ی به‌هره‌و بلیمه‌تی لێ به‌دی كراوه‌و سه‌ودای كورد په‌روه‌ریی بووه.

له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا كه‌س و كاری خۆی و مه‌هابادی به‌جێهێشتووه ڕووی كردۆته مه‌راغه‌و ته‌ورێز و یه‌ریڤان و 12 ساڵیش به‌ به‌رگی ئه‌فغانی هه‌موو كوردستان و هه‌نده‌ران گه‌ڕاوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی كورد و تۆماركردنی و یه‌كه‌مین كه‌س بووه بایه‌خی تایبه‌تی دابێ به نووسینی مێژووی كورد به‌زمانی كوردی.

حوزنی له هه‌موو چه‌شنه‌ زانیارییه‌ك ده‌داو، له مێژوو، وێژه، ڕۆژنامه‌گه‌ریی، مۆرهه‌ڵكه‌نی، وێنه‌گری و خۆشنووسی و كڵێشه‌ی وێنه هه‌ڵكه‌ندن له‌دار. بۆیه ده‌بینین گه‌لێك به‌رهه‌می وێژه‌ی و مێژوویی داناوه‌‌و چاپی كردوون و تا خۆی له ژیاندا بووه له نێوانی 1925 تاكو 1947 هه‌ژده‌‌ په‌رتووكی به‌نرخی چاپكردووه كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر مێژووی كورد و كوردستان و بایه‌خی زانیاری خۆیان هه‌یه.

له‌ناو كورد دا یه‌كه‌مین كه‌س بووه چاپخانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زمان و مێژووی و وێژه‌ی كوردی دامه‌زراندووه و له ساڵی 1915دا له‌شاری "حه‌ڵه‌ب"ی داناوه‌و له‌ دوایی دا له ساڵی 1925دا گواستوویه‌تییه‌و بۆ كوردستانی باشوور و له‌شاری ڕه‌واندزی داناوه و له ساڵانی 1926-1932دا گۆڤاری "زاری كرمانجی" پێ چاپكردووه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا 24 ژماره‌ی پته‌وی لێ بڵاوكردۆته‌وه‌و له ساڵانی 1935 و 1936شدا له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر شێخ مسته‌فا گۆڤاری ڕووناكی ده‌رچوواندووه‌و له ساڵانی 1943-1947یشدا گۆڤارو ڕۆژنامه‌ی (ده‌نگی گێتی تازه‌)ی به‌ هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ مامۆستایان تۆفیق وه‌هبی و ‌حه‌سه‌نی شێخ حه‌مه مارف له شاری به‌غدای پایته‌ختی ئێراق ده‌رچوواندووه‌و گه‌لێك و تاری مێژووی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌قی وێژه‌ی فولكلۆری كوردی له‌و گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌دا بڵاوكردۆته‌وه‌و دوای گه‌یاندنی خزمه‌تێكی زۆری زمان و كلتوور و مێژووی كورد و ڕۆژنامه‌گه‌ریی له 1947.09.20 له به‌غدا كۆچی دواییكردووه ، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی هاتۆته‌وه شاری هه‌ولێر و له گۆڕستانی ئیمان محه‌مه‌د به‌ڕێزێكی زۆره‌وه نێژراوه.

هه‌ندێك له‌و په‌رتوكانه‌ی كه حوزنی له‌سه‌ر مێژووی كوردی نوسیوونی ئه‌مانه‌ن:

- مێرگه‌ی ‌دڵان
- خونچه‌ی به‌هارستان
- پێشكه‌وتن
- ئاوڕێكی ‌پاشه‌وه
- میرانی ‌سۆران
- كوردستانی ‌موكوریان
- به‌كورتی هه‌ڵكه‌وتی دێریكی
- لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌دێریكی كوردستانی موكوری
- ناودارانی كورد

حوزنی گه‌لێك ڕوپه‌ڕی گۆڤار و ڕۆژنامه‌ و به‌گه‌لێك نامێلكه‌ی هێژا خزمه‌تی زۆری وێژه‌ و مێژووی كورد كردوه.

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
3.00
ناودارانی دیکه له نووسه‌راندا
Previous
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان له 1895.08.21 له ئه‌سته‌نبوول له‌دایکبووه و کوڕی ئه‌مین عه‌لی به‌درخانی کوردی به‌درخانی به‌گی میری بۆتانه. کامه‌ران چالاکه‌وانێکی ڕامیاری، دادپه‌روه‌ر و نووسه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو ...
جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان
جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان
میر جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان له 1893.04.26 له‌  قه‌یسه‌ری، که‌ ئه‌و ده‌مه شاره‌دێیه‌کی نزیک ئه‌سته‌نبووڵ بوو، چاوی به‌ دنیا پشکووت. ناوبراو دووه‌هه‌مین کوڕی ئه‌مین عه‌لی به‌درخان ...
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده له 1917.09.08دا له‌شاری کۆیه، شاری وێژه و هونه‌ر و زانست، له دایکبووه. کچی مه‌لای گه‌وره‌ی زانا و شاعیری شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له‌و ...
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مێژووی ڕه‌وتی شارستانی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر ووڵاتێك، هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له قۆناغه‌ جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی، ژماره‌یه‌ك مرۆی هه‌ره مه‌زن ده‌ووری زێده كاریگه‌ری له دروست كردنیدا ده‌گێڕن، ...
محه‌مه‌د ئوزون
محه‌مه‌د ئوزون
"محه‌مه‌د ئوزون" له‌ساڵی 1953 له‌شاری "Siverek/Sanliurfa" له‌دایکبووه. له‌پاش کوته‌دای سه‌رباز‌ی له 1971.03.12 چه‌ندین له چه‌پڕه‌وه‌کان و کورده‌کان خرانه به‌ندنیخانه‌وه. ئوزون له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له 1972.03.03 ...
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
محه‌مه‌د تۆفیق وردی له ساڵی 1923دا له شاری كۆیه له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌ساڵی 1941دا له شاره‌كه‌ی خۆیدا ته‌واو كردووه و چۆته به‌غدا ...
ئۆسمان سه‌بری
ئۆسمان سه‌بری
ئۆسمان سه‌بری، نووسه‌ر و شاعیره خه‌باتگێڕه‌ی كورد له‌ساڵی 1905دا له گوندی "نارنجی"ی سه‌ر به‌ شاری مێردین له كوردستانی باكوور چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ...
قه‌ناتی كوردۆ
قه‌ناتی كوردۆ
پڕۆفیسۆر قه‌ناتی كوردۆ له 1909.09.21 له گوندی "سوسز"ی ناوچه‌ی "قانزمان"ی هه‌رێمی قارس له كوردستانی باكورری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌دایكبووه، ناوی ته‌واوی "قه‌نات كوڕی كوردۆ ...
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
مامۆستای په‌روه‌ده‌كای كورد، ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له‌ ساڵی 1920 له شاری سلێمانی له دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واوكردووه و چووه‌ته به‌غدای له قوتابخانه‌ی ...
گیوی موكریانی
گیوی موكریانی
ناوی ته‌واوی "عه‌بدولره‌حمان له‌تیف ئیسماعیل عه‌بدوڵلا له‌تیف"ه‌و له ساڵی 1903 له‌شاری مهاباد له‌دایكبووه. له ساڵی 1913 له‌گه‌ڵ حوسێن حوزنی برای چووه بۆ وڵاتی شام له شاری ...
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
نووسه‌ری پێشكه‌وتنخواز و شاعیر و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد "مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی" له ساڵی 1925دا له شاری هه‌ولێر چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. خوێندنی ئایینی له‌لای مه‌لا عوسمان باوكی ...
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له 1914.03.06 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی له‌‌دایكبووه، ڕه‌مزی فه‌تاح كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه مامی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ...
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
هزرڤان و نووسه‌ری بیروردی كوردو كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده له ساڵی 1919دا له شاری كۆیه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و وێژه‌یه و زانست ...
حاجی جندی
حاجی جندی
زانای ناوداری كورد و فلۆلكۆرستی لێهاتوو پڕۆفیسۆر حاجی جندی له گوندی "ئه‌مه‌یخابری" له ناوچه‌نی قارس له كوردستانی باكوور له 1908.03.18دا چاوی ژنانی هه‌ڵیناوه‌. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ...
تۆفیق وه‌هبی
تۆفیق وه‌هبی
نووسه‌ری لێهاتووی و زمانه‌وانی وردبین و مێژوونووسی ناوداری كورد "تۆفیق وه‌هبی به‌گی كوڕی مه‌عرووف" ‌له 1891.01.01 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌. هه‌ر منداڵ بووه كه باوكی كۆچی دوایی ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: