xozga: محه‌مه‌د ئوزون محه‌مه‌د ئوزون ================================================================================ xozga on 14 October, 2007 03:55:00 ڕۆژی پێنج شه ممه، ڕێکه وتی 2007.10.11 نووسه ری کوردی کوردستانی باکوور "محه مه د ئوزون" له شاری "دیاربه کر" (ئامێد) له ته مه نی 54 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ئه ویش پاش ململانه یه کی دوورودرێژ له گه ڵ نه خۆشی شێرپه نجه دا. هه روه ك سه رچاوه هه واڵییه کان بڵاویانکرده وه، ئوزون پاش تێکچوونی ته ندروستی دوێنی بۆ نه خۆشخانه گوێزرایه وه و له وێش له ده ووروبه ری کاژمێر هه شتی به یانی به هۆی ناهه مواری ته ندروستییه وه گیانی له ده ستدا. پێش ساڵ و نیوێك له مه وبه ر "محه مه د ئوزون" دووچاری نه خۆشی شێرپه نجه ی گه ده هاتبوو و ئه وه ش له لایه ن پزیشکانی سوێدییه وه ئاشکرا کرا. ناوبراو له مانگی ته مموزی ڕابردوودا بۆ شاری "دیاربه کر" گه ڕایه وه و بڕیاره لاشه که شی ڕۆژی شه ممه، ڕێکه وتی 2007.10.13، له و شاره بنێژرێت. "محه مه د ئوزون" له ساڵی 1953 له شاری "Siverek/Sanliurfa" له دایکبووه. له پاش کوته دای سه رباز ی له 1971.03.12 چه ندین له چه پڕه وه کان و کورده کان خرانه به ندنیخانه وه. ئوزون له ته مه نی 18 ساڵیدا له 1972.03.03 له لایه ن ده سه ڵاتدارانی سه ربازی تورکییه وه ده خرێته گرتووخانه وه. نووسه ری ناوبراو له گرتووخانه دا به چه ندین که سانی دیکه ئاشنا ده بێت، له وانه ش "Musa Anter" و "Mehmed Emin Bozarslan". هه ر له به ندینخانه ئوزون فێری نووسین و خوێندنه وه ی زمانی کوردی ده بێت و په یوه ندی به هێز له گه ڵ کورده کانی چینی ناسراودا په یدا ده کات. هه رچه نده پێشتر ئوزون سزای هه شت ساڵ به ندکردنی به سه ردا سه پێنرا بوو، به ڵام له ساڵی 1974دا به ر بڕیاری لێبووردن ده که وێت و ئازاد ده کرێت. پاش ئازادکردنی له گۆڤاری "ڕزگاری" ده ستبه کار ده بێت و له سه ری دووباره له ساڵی 1976دا به ند ده کرێته وه، چونکه ڕۆژنامه ی ناوبراو سه ر به به رهه ڵستکارانی ڕژێمی سه ربازی تورکی بووه. به ڵام پاش نۆ مانگ له به ندکردن ئوزون له گرتووخانه هه ڵدێت و ڕێگای سوێد ده گرێته به ر و له وێش وه ك په ناهه نده یه ك وه رده گیرێت. هه ر له سوێد ئوزون به دیداری چه ندین کوردی هه ڵهاتووی پارچه کانی دیکه ی کوردستانی گه وره شاد ده بێت، له وانه ش "جگه رخوێن"، "عوسمان سابیر"، "حه سه ن هیشار"، "نوره تین زازا" و "ئیبراهیم ئه حمه د". ئوزون له سوێد له سه ر نووسینی به زمانی کورد به رده وام ده بێت و ستوونێك له سه ر ڕووپه ری ڕۆژنامه ی "Dagens Nyheter"دا بڵاوده کاته وه. بۆ ماوه ی 28 ساڵ ئوزون له وڵاتی سوێد ژیانی به سه رده برد، به ڵام له ساڵی 2005دا بۆ ئه سته نبول ده ڕوات و ماوه یه ك له و شاره ژیان به سه ر ده بات، بۆ نووسینی دواهه مین کاری وێژه یی بۆ سوێد ده گه ڕێته وه. به ڵام ناتوانێت ئه و کاره ته واو بکات. چونکه پزیشکانی سوێدی له ئایاری 2006دا پاش پشکنین بۆیان ده رده که وێ، که ئوزون تووشی شێرپه نجه ی گه ده هاتووه. پاش وه رگرتنی چه ند چاره سه رێك له گه ڵ خێزانه که ی بۆ شاری "دیاربه کر" ده گه ڕێته وه و له وێش ماڵئاوایی له ژیان ده کات. ئه و ساته ی ئوزون له ئه سته نبول چه ندین جار دووچاری هه ڕه شی پارتی کرێکارانی کوردستان (په که که ) هاته وه. چونکه ناوبراو له ته ك ڕه خنه گرتن له هه ڵوێستی تورکیا به رامبه ر کورده کانی کوردستانی باکوور، ڕه خنه ی توندی له کاره توندوتیژه کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده گرت. نووسه ری ناوبراو له پاش خۆی نزیکه ی 15 ڕۆمانی و چه ندین نووسینی وێژه و ڕامیاری به جێهێشتووه. یه که مین ڕۆمانی به ناوی "تۆ" بوو، ئه وه شی له ساڵی 185دا بڵاوکرده وه و ڕۆمانی "ڕووناکی وه ك خۆشه ویستی و تاریکی وه ك مردن" به یه كێك له هه ر جوانترین ڕۆمانه کانی داده نرێت. "محه مه د ئوزون" به داهێنه ری وێژه ی کوردی مۆدێرن داده نرێت. له 28 ساڵه ی به سه ربردنی ژیان له وڵاتی سوێد نووسه ری کوردی کۆچکردو حه وت ڕۆمان و یه ك هۆنراوه ی به زمانی کوردی بڵاوکردۆته وه. بێجگه له زمانی کوردی به هه ردوو زمانی تورکی و سوێد نووسراوی دیکه ی بڵاوکردۆته وه. له ته ك ئه ندامێتی یه کێتی نووسه رانی سوێد، ئه ندامی یانه ی ".P.E.N"ی سوێدی بووه. به خاك سپاردن نووسه ری کوردی به ناوبانگ ڕۆژی شه ممه، ڕێکه وتی 2007.10.13 له شاری "دیاربه کر" به ئاماده بوونی "Sinan etin" (ئه کته ری تورکی و به رهه مهێنه ری فیلم)، "Ferhat Tun" (گۆرانبێژی کوردی)، "Ahmet Trk" و "Akın Birdal" و "Osman Baydemir" و "Nurettin Demirtaş" و " Selahattin Demirtaş" (ئه ندامانی DTP)، و "Orhan Miroğlu" (ناسراوێکی بواری ڕامیاری تورکی)، "Şerafettin Eli" (ناسراوێکی بواری ڕامیاری تورکی) و "Yaşar Kemal" (نووسه ری به ڕه چه ڵه ك کورد) به خاکی کوردستان سپێدار. له م به خاك سپاردنه شدا وتاری ماته مینی به هه ردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندرایه وه، هاوکات ئافره تان به زمانی کوردی لاوانه وه یان به سه ر نووسه ری کۆچکروودا چڕاند. "ئۆرهان پاموك"، خاوه نی خه ڵاتی نۆبێل بۆ وێژه ، له شاری نیویۆرك له دیمانه یه کی کورت له گه ڵ ڕۆژنامه ی "Radikal" تورکیدا وتی: "مردنی ئه و نووسه ر زۆر دڵته نگی کردم ... خوێن له ناخم ده چۆڕێت... نه یانزانی نرخ بۆ کاره کانی دابنێن؛ زیاتر ئه شکه نجه یان ده دا. به ڵام من دڵنیام، که خوێنه رانی کورد و تورك په ڕتووه کانی محه مه د به زیندویی ده هێڵنه وه." به رهه مه کانی ئوزون - Tu - Rojek ji rojn Evdal Zeynik - Mirina Kalek Rind - Siya Evn - Destpka Edebiyata Kurd - Antolojiya Edebiyata Kurd - Bra Qeder - Ziman Roman - Weşann Njen - Ron Mna Evn Tar Mna Mirin - Hawara Dcley - Ruhun Gkkuşağı (به تورکی) - Hz Bedewiya Pns Weşann Ndem - Zincirlenmiş Zamanlar Zincirlenmiş Szckler (به تورکی) - Dengbjlerim (به تورکی) - Nar iekleri (به تورکی)