محه‌مه‌د ئوزون

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
محه‌مه‌د ئوزون

ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2007.10.11 نووسه‌ری کوردی کوردستانی باکوور "محه‌مه‌د ئوزون" له‌شاری "دیاربه‌کر" (ئامێد) له ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ئه‌ویش پاش ململانه‌یه‌کی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا.

هه‌روه‌ك‌ سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان بڵاویانکرده‌وه، ئوزون پاش تێکچوونی ته‌ندروستی دوێنی بۆ نه‌خۆشخانه گوێزرایه‌وه و له‌وێش له ده‌ووروبه‌ری کاژمێر هه‌شتی به‌یانی به‌هۆی ناهه‌مواری ته‌ندروستییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.

پێش ساڵ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر "محه‌مه‌د ئوزون" دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هاتبوو و ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن پزیشکانی سوێدییه‌وه ئاشکرا کرا. ناوبراو له مانگی ته‌مموزی ڕابردوودا بۆ شاری "دیاربه‌کر" گه‌ڕایه‌وه و بڕیاره لاشه‌که‌شی ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2007.10.13، له‌و شاره بنێژرێت.

"محه‌مه‌د ئوزون" له‌ساڵی 1953 له‌شاری "Siverek/Sanliurfa" له‌دایکبووه. له‌پاش کوته‌دای سه‌رباز‌ی له 1971.03.12 چه‌ندین له چه‌پڕه‌وه‌کان و کورده‌کان خرانه به‌ندنیخانه‌وه. ئوزون له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له 1972.03.03 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی تورکییه‌وه ده‌خرێته گرتووخانه‌وه.

نووسه‌ری ناوبراو له گرتووخانه‌دا به چه‌ندین که‌سانی دیکه ئاشنا ده‌بێت، له‌وانه‌ش "Musa Anter" و "Mehmed Emin Bozarslan". هه‌ر له به‌ندینخانه‌ ئوزون فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی زمانی کوردی ده‌بێت و په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ کورده‌کانی چینی ناسراودا په‌یدا ده‌کات.

هه‌رچه‌نده پێشتر ئوزون سزای هه‌شت ساڵ به‌ندکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بوو، به‌ڵام له‌ساڵی 1974دا به‌ر بڕیاری لێبووردن ده‌که‌وێت و ئازاد ده‌کرێت.

پاش ئازادکردنی له گۆڤاری "ڕزگاری" ده‌ستبه‌کار ده‌بێت و له‌سه‌ری دووباره له‌ساڵی 1976دا به‌ند ده‌کرێته‌وه، چونکه ڕۆژنامه‌ی ناوبراو سه‌ر به به‌رهه‌ڵستکارانی ڕژێمی سه‌ربازی تورکی بووه.

به‌ڵام پاش نۆ مانگ له‌به‌ندکردن ئوزون له گرتووخانه هه‌ڵدێت و ڕێگای سوێد ده‌گرێته‌به‌ر و له‌وێش وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێت. هه‌ر له‌ سوێد ئوزون به دیداری چه‌ندین کوردی هه‌ڵهاتووی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی گه‌وره شاد ده‌بێت، له‌وانه‌ش "جگه‌رخوێن"، "عوسمان سابیر"، "حه‌سه‌ن هیشار"، "نوره‌تین زازا" و "ئیبراهیم ئه‌حمه‌د".

ئوزون له‌سوێد له‌سه‌ر نووسینی به‌زمانی کورد به‌رده‌وام ده‌بێت و ستوونێك له‌سه‌ر ڕووپه‌ری ڕۆژنامه‌ی "Dagens Nyheter"دا بڵاوده‌کاته‌وه.

بۆ ماوه‌ی 28 ساڵ ئوزون له‌ وڵاتی سوێد ژیانی به‌سه‌رده‌برد، به‌ڵام له‌ساڵی 2005دا بۆ ئه‌سته‌نبول ده‌ڕوات و ماوه‌یه‌ك له‌و شاره ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، بۆ نووسینی دواهه‌مین کاری وێژه‌یی بۆ سوێد ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ناتوانێت ئه‌و کاره‌ ته‌واو بکات. چونکه پزیشکانی سوێدی له ئایاری 2006دا پاش پشکنین بۆیان ده‌رده‌که‌وێ، که ئوزون تووشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هاتووه. پاش وه‌رگرتنی چه‌ند چاره‌سه‌رێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی بۆ شاری "دیاربه‌کر" ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وێش ماڵئاوایی له‌ژیان ده‌کات.

ئه‌و ساته‌ی ئوزون له ئه‌سته‌نبول چه‌ندین جار دووچاری هه‌ڕه‌شی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) هاته‌وه. چونکه ناوبراو له‌ته‌ك ڕه‌خنه‌گرتن له‌ هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر کورده‌کانی کوردستانی باکوور، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌کاره توندوتیژه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌گرت.

نووسه‌ری ناوبراو له‌پاش خۆی نزیکه‌ی 15 ڕۆمانی و چه‌ندین نووسینی وێژه‌ و ڕامیاری به‌جێهێشتووه.

یه‌که‌مین ڕۆمانی به‌ناوی "تۆ" بوو، ئه‌وه‌شی له‌ساڵی 185دا بڵاوکرده‌وه و ڕۆمانی "ڕووناکی وه‌ك خۆشه‌ویستی و تاریکی وه‌ك مردن" به‌یه‌كێك‌ له هه‌ر جوانترین ڕۆمانه‌کانی داده‌نرێت.

"محه‌مه‌‌د ئوزون" به داهێنه‌ری وێژه‌ی کوردی مۆدێرن داده‌نرێت. له 28 ساڵه‌ی به‌سه‌ربردنی ژیان له وڵاتی سوێد نووسه‌ری کوردی کۆچکردو حه‌وت ڕۆمان و یه‌ك هۆنراوه‌ی به‌زمانی کوردی بڵاوکردۆته‌وه. بێجگه له‌زمانی کوردی به‌هه‌ردوو زمانی تورکی و سوێد نووسراوی دیکه‌ی بڵاوکردۆته‌وه. له‌ته‌ك ئه‌ندامێتی یه‌کێتی نووسه‌رانی سوێد، ئه‌ندامی یانه‌ی ".P.E.N"ی سوێدی بووه.

به‌خاك سپاردن

نووسه‌ری کوردی به‌ناوبانگ ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2007.10.13 له‌شاری "دیاربه‌کر" به‌ئاماده‌بوونی "Sinan Çetin" (ئه‌کته‌ری تورکی و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم)، "Ferhat Tunç" (گۆرانبێژی کوردی)، "Ahmet Türk" و "Akın Birdal" و "Osman Baydemir" و "Nurettin Demirtaş" و " Selahattin Demirtaş" (ئه‌ندامانی DTP)، و "Orhan Miroğlu" (ناسراوێکی بواری ڕامیاری تورکی)، "Şerafettin Elçi" (ناسراوێکی بواری ڕامیاری تورکی) و "Yaşar Kemal" (نووسه‌ری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد) به‌خاکی کوردستان سپێدار. له‌م به‌خاك سپاردنه‌شدا وتاری ماته‌مینی به‌هه‌ردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندرایه‌وه، هاوکات ئافره‌تان به‌زمانی کوردی لاوانه‌وه‌یان به‌سه‌ر نووسه‌ری کۆچکروودا چڕاند.

"ئۆرهان پاموك"، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ وێژه‌، له شاری نیویۆرك له دیمانه‌یه‌کی کورت له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "Radikal" تورکیدا وتی:‌‌ "مردنی ئه‌و نووسه‌ر زۆر دڵته‌نگی کردم ... خوێن له‌ناخم ده‌چۆڕێت... نه‌یانزانی نرخ بۆ کاره‌کانی دابنێن؛ زیاتر ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌دا. به‌ڵام من دڵنیام، که خوێنه‌رانی کورد و تورك په‌ڕتووه‌کانی محه‌مه‌د به‌زیندویی ده‌هێڵنه‌وه."

به‌رهه‌مه‌کانی ئوزون

- Tu
- Rojek ji rojên Evdalê Zeynikê
- Mirina Kalekî Rind
- Siya Evînê
- Destpêka Edebiyata Kurdî
- Antolojiya Edebiyata Kurdî
- Bîra Qederê
- Ziman û Roman - Weşanên Nûjen
- Ronî Mîna Evînê Tarî Mîna Mirinê
- Hawara Dîcleyê
- Ruhun Gökkuşağı (به تورکی)
- Hêz û Bedewiya Pênûsê Weşanên Nûdem
- Zincirlenmiş Zamanlar Zincirlenmiş Sözcükler (به تورکی)
- Dengbêjlerim (به تورکی)
- Nar Çiçekleri (به تورکی)

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
4.22
Video
هه‌واڵ و ده‌نگ
ناودارانی دیکه له نووسه‌راندا
Previous
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
ئافره‌تی ڕووناکبیری تێکۆشه‌ری کورد خاتوو "نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده" له‌شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی مانگی حوزه‌یرانی 1999دا له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و زنجیره‌یه‌ك کتێبی مێژوویی ...
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مێژووی ڕه‌وتی شارستانی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر ووڵاتێك، هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له قۆناغه‌ جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی، ژماره‌یه‌ك مرۆی هه‌ره مه‌زن ده‌ووری زێده كاریگه‌ری له دروست كردنیدا ده‌گێڕن، ...
محه‌مه‌د ئوزون
محه‌مه‌د ئوزون
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2007.10.11 نووسه‌ری کوردی کوردستانی باکوور "محه‌مه‌د ئوزون" له‌شاری "دیاربه‌کر" (ئامێد) له ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ئه‌ویش پاش ململانه‌یه‌کی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ ...
عه‌بدولمه‌جید لوتفی
عه‌بدولمه‌جید لوتفی
نووسه‌ری گه‌وره‌ی كوردی به عه‌ره‌بی نووس عه‌بدولمه‌جید لوتفی كوڕی عومه‌ر كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان كوڕی محه‌مه‌د له ڕۆژی 1905.06.30دا له شاری خانه‌قین له بنه‌ماڵه‌ی "خه‌ڵووزی" له‌دایكبووه. ناوی ئه‌و ...
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و نووسه‌ر و شاعیر و فۆلكلۆرستی كورد محه‌مه‌د تۆفیق وردی له 1972.12.02دا له شاری به‌غدا له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا كۆچی دواییكردو زنجیره‌یه‌ك له ...
ئۆسمان سه‌بری
ئۆسمان سه‌بری
نووسه‌ری لێهاتوو و شاعیر و خه‌باتگێڕی ناوداری كورد "ئۆسمان سه‌بری" له 1994.10.10دا له‌ شاری دیمه‌شق كۆچی دواییكرد دوای ئه‌وه‌ی، كه زنجیره‌یه‌ك په‌ڕ‌تووكی به‌نرخی به‌ زمانی ...
قه‌ناتی كوردۆ
قه‌ناتی كوردۆ
كوردناس و زانای مه‌زنی كوردی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران پڕۆفیسۆر قه‌ناتی كوردۆ 97 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژی 1909.09.21 له گوندی "سوسز"ی ناوچه‌ی "قانزمان"ی هه‌رێمی قارس له ...
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
مامۆستای په‌روه‌ده‌كای كورد، ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له‌ ساڵی 1920 له شاری سلێمانی له دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واوكردووه و چووه‌ته به‌غدای له قوتابخانه‌ی ...
گیوی موكریانی
گیوی موكریانی
ناوی ته‌واوی "عه‌بدولره‌حمان له‌تیف ئیسماعیل عه‌بدوڵلا له‌تیف"ه‌و له ساڵی 1903 له‌شاری مهاباد له‌دایكبووه. له ساڵی 1913 له‌گه‌ڵ حوسێن حوزنی برای چووه بۆ وڵاتی شام له شاری ...
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
نووسه‌ری پێشكه‌وتنخواز و شاعیر و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد "مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی" له ساڵی 1925دا له شاری هه‌ولێر چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. خوێندنی ئایینی له‌لای مه‌لا عوسمان باوكی ...
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له 1914.03.06 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی له‌‌دایكبووه، ڕه‌مزی فه‌تاح كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه مامی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ...
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
هزرڤان و نووسه‌ری بیروردی كوردو كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده له ساڵی 1919دا له شاری كۆیه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و وێژه‌یه و زانست ...
حاجی جندی
حاجی جندی
زانای ناوداری كورد و فلۆلكۆرستی لێهاتوو پڕۆفیسۆر حاجی جندی له گوندی "ئه‌مه‌یخابری" له ناوچه‌نی قارس له كوردستانی باكوور له ڕۆژی 1908.03.18دا چاوی ژنانی هه‌ڵیناوه‌. له‌سه‌رده‌می ...
تۆفیق وه‌هبی
تۆفیق وه‌هبی
نووسه‌ری لێهاتووی و زمانه‌وانی وردبین و مێژوونووسی ناوداری كورد "تۆفیق وه‌هبی به‌گی كوڕی مه‌عرووف" ‌له 1ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1891دا له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌. هه‌ر منداڵ بووه ...
تایه‌ر سادق
تایه‌ر سادق
مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و نووسه‌ری خامه ڕه‌نگینی كوردپه‌روه‌ر تایه‌ر سادق دانه‌ری په‌رتووكی "ڕێنووس"ی زمانی كوردی له ساڵی 1912 له‌دایكبووه و خه‌باتگێڕی به‌جه‌رگی كورد و ئه‌ندامێكی كارای ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: