xozga: عه‌بدولمه‌جید لوتفی عه‌بدولمه‌جید لوتفی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 06:29:00 نووسه ری گه وره ی كوردی به عه ره بی نووس عه بدولمه جید لوتفی كوڕی عومه ر كوڕی عه بدولڕه حمان كوڕی محه مه د له ڕۆژی 1905.06.30دا له شاری خانه قین له بنه ماڵه ی "خه ڵووزی" له دایكبووه. ناوی ئه و بنه ماڵه یان له ئمانی عه ره بی بووه ته "خلوصی"، چونكه ئه وانه به "خه ڵووزی" ، واتا خه ڵووز فرۆش ناسراون، باوكی له جه نگی یه كه می جیهانیدا شه هید كراوه، ئه میش خوێندنی دواناوه ندی له به غدا ته واوكردووه و له و شاره ژیاوه بۆیه نووسینه كانی به عه ره بی بوون. بنه ماڵه ی "خه ڵووزی" گه لێك زانا ونووسه ری لێهاتووی لێ هه ڵكه وتووه. "عه بدولعه زیز خلوصی"ی برا گه وره ی دادوه رێكی ناسراو بووه و دادگایی كردنی تاوانبارانی به زمانی كوردی كردووه خۆیشی وێژه ناسێكی گه وره و چیرۆكنووسێكی ڕاسته قینه ی بووه، دكتۆر "صفاء خلوصی"ی برازای پڕۆفیسۆرێكی زانا و مامۆستایه كی لێهاتووی زانكۆ بووه و له زانكۆ كانی به غدا و ئۆكسفۆرد وانه ی گوتۆته وه و باشترین وه رگێڕ بووه له ئینگلیزیه وه بۆ عه ره بی و به پێچه وانه وه ش. عه بدولمه جید بۆ وێژه و نووسین و په رتووك دانان خوڵقابوو، تا له ژیاندا بووه 19 په رتووكی به نرخی چاپ و بڵاوكردۆته وه، به ڵام كاتێك كه له ڕۆژی 1992.10.27دا له شاری به غدا كۆچی دواییكرد، نزیكه ی 190 په رتووكی ده سنووسی له پاش به جێما و هه ندێك له و ده سنووسانه ی به زمانی كوردین و چونكه زمانه كانی كوردی و عه ره بی و توركی و به چاكی ده زانی بۆیه چه ند په رتووكێكیشی له زمانی توركی وه رگێڕایه سه ر زمانی عه ره بی به زمانی كوردیش كه م كه مه نووسین و هۆنراوه ی چوارێنی هه بوو. عه بدولمه جید لوتفی له پاڵ چیرۆك و ڕۆماننوسیشه وه شاعیرێكی هه ست ناسك بوو، دیوانێكی هۆنراوه یی هه یه به زمانی كوردی و زۆربه ی هۆنراوه كانی چوارینن و تام و چێژی چوارینه كانی بابه تاهیری هه مه دانیان لێدێ و ده توانین بڵێن یه كه مین وێژه ناس بووه له ئێراق و له كوردستان په خشانه هۆنراوه ی له سییه كانی سه ده ی بیسته مه وه نووسیوه، له چیرۆكنووسیشندا هاوتای جه عفه ر ئه لخه لیلی و زه نوون ئه یوب بووه، عه بدولمه جید لوتفی ته مه نێكی باش ژیاو 87 ساڵ له ژیاندا ململانێی له گه ڵ كێشه كانی كۆمه ڵه كه یدا ده كرد و هه رده م له گه ڵ چاره سه ركردنی كێشه ی كورد بوو له چوارچێوه ی ئێراقدا له هه موو چالاكییه كانی ڕۆشنبیری و زانستی كورددا به شداریی ده كرد و له كۆنگره ی دووه می مامۆستایانی كورد له شه قلاوه له نێوانی 15-17ی ئابی 1960 به شداریی كرد و گه لی پێشنیازی له باره ی زمان و مێژوو وێژه یی كودری پێشكه ش به گۆنگره كه كرد و په سندكران هه ستی نه ته وه یی پاڵی پێوه نا و ڕاسپارده ی كرد، كه پاش مه رگی ته رمه كه ی ببڕێته وه بۆ خانه قین تاكو له كوردستان له گۆڕستانی "باوه ڕ مه حموود" له سه ر ڕووباری ئه ڵوه ند بنێژرێ هه تاكو خه ڵكی بزانن، كه ڕۆڵه یه كی دڵسۆزی كورد بووه ده بێ ئه و ڕاستیه ش بووترێت، كه گرنگی وێژه ی عه بدولمه جید لوتفی له زۆربه ی به رهه مه كه ی نییه، به ڵكو چۆنێتی پته وی بابه ته كانیه تی، چونكه له هه موو كاره وێژه ییه كانیدا یه كسانی و ئاشتی و برایه تی داوا ده كرد و له دژی سته م و زۆرداری بوو، هه ندێ له كاره وێژه كانی وه رگێردراته سه ر زمانی ڕووسی و ئیسپانی و فه ڕه نسی و ئینگلیزی و ته نانه ت ڕۆژهه ڵاتناس و ڕه خنه گرێكی ڕووس به بۆنه وه ی كۆچی دوایی ئه م وێژه مه زنه گووتوویه تی "گۆركی ئێراق" كۆچی دواییكرد.