xozga: محه‌مه‌د تۆفیق وردی محه‌مه‌د تۆفیق وردی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 06:28:00 مامۆستای په روه رده كار و نووسه ر و شاعیر و فۆلكلۆرستی كورد محه مه د تۆفیق وردی له 1972.12.02دا له شاری به غدا له ته مه نی 52 ساڵیدا كۆچی دواییكردو زنجیره یه ك له په رتووكی كوردی و عه ره بی به چاپكراوی و به ده ستنووسی له پاش به جێما. ئه م خزمه تگوزاره ی كورد له ساڵی 1923دا له شاری كۆیه له دایكبووه، خوێندنی سه ره تایی و ناوه ندیی له ساڵی 1941دا له شاره كه ی خۆیدا ته واو كردووه و چۆته به غدا و له خانه ی مامۆستایانی سه ره تایی وه رگیراوه و له پاییزی 1944دا بووه ته مامۆستایه كی په روه رده كار و ڕێبازێكی چه پڕه وی نیشتمانی گرتووه و گه لێك جار تووشی ڕاوه دنان و گرتن بۆته وه. كاتێك كه مامۆستا بووه له شاری قه ڵادزێ، له دوا دوای ساڵی 1945دا په یوه ندی به بزوتنه وه ی ڕزگاریخوازی كورد له كوردستانی ئێران كردووه و له سه ره تای ساڵی 1946دا خۆی گه یاندۆته شاری مه هاباد و به شداریی له ئاهه نگی دروستبوونی كۆماری دیموكراتی كوردستان له 1946.01.22دا به سه رۆكایه تی پێشه وا قازی محه مه د كردووه و له گه ڵ دامه زراندنی كابینه ی یه كه می كۆماری كوردستان له 1946.02.11دا به مامۆستای قوتابخانه ی سه ره تایی داده مه زرێ و له و یازده مانگه ی ته مه نی كۆماره ساوایه كه ی كوردستان خزمه تی نه وه ی نوێی كورد ده كات و كاتێكیش كه ئه و تاقیكردنه وه ڕامیارییه ی كورد شكستی هێناوه كۆماره كه له 1946.12.17دا ڕووخا، مامۆستا وردی بۆ مانگی 1947 گه ڕایه وه كۆیه و بێ كار و فرمانی مایه وه و چووه ڕێزی پارتی كۆمۆنیستی ئێراق - ڕێكخراوی كوردستان و به دڵسۆزی چالاكی ڕامیاری نواند و له دوای شۆڕشی 14ی ته ممووزی 1958دا گه ڕایه وه سه ر كاره كه ی و وه ك مامۆستایه كی په روه رده كار خزمه تی نه وه ی نوێی كرد تاكو ڕۆژی كۆچی دوایی له 1975.12.02دا. محه مه د تۆفیق وردی شاعیرێكی نیشتمانپه روه ر بوو، له سه ره تای چله كانی سه ده ی بیسته مه وه هۆنراوه ی نیشتمانی داناوه و له په نجاكاندا ده ستی به بڵاوكردنه وه ی هۆنراوه كانی كرد و له پاڵ هۆنراوه ی باسی كوردستاندا سروودی نیشتمانی پڕ سۆزیشی داناو، یه كێك له و سروودانه ی سرووده ناوداره كه ی "ئه ی شه هیدان"ه، كه له سه ره تاكه یدا ده ڵێت: ئه ی شه هیدان ئه ی شه هیدان نامرێ ناوو نیشانتان! ئێوه بوونه ڕه هبه ری مه بوونه پشت و سه نگه ری مه بۆ ژیان و بۆ سه ری مه ئه ی شه هیدان، ئه ی شه هیدان نامرێ ناوو نیشانتان! محه مه د تۆفیق وردی فۆلكۆرناس وردی نووسه رێكی فۆلكۆرناسی لێهاتووی كورد بوو، هه رچه نده له سه ره تای ژیانی وێژییه وه ئه وینداری كه له پووری نه ته وایه ی میلله ته كه ی بوو، به ڵام تاكو نه چووه كۆماری دیموكراتی كوردستان و فێری خوێندنه وه ی بابه تی فۆلكلۆریی به پیتی لاتینی و سلاڤی نووسراوی كورده كانی قه فقاس نه بوو، نه بووه فۆلكۆرناسێكی شاره زا و ئه و هه موو به رهه مه فۆلكلۆریانه ی هه موو لایه كی كوردستانی بڵاونه كرده وه و وابوو ئه م فۆلكلۆرناسه توانی له ماوه ی ژیانی وێژه ییدا 39 په رتووك به زمانی كوردی و عه ره بی چاپ بكات، كه زۆربه ی هه ره زۆریان له باره ی هۆنراوه و چیرۆكی فۆلكلۆری و داستانی كوردین و هه موویان له گه نجینه ی كه له په ووری نه ته وایه تیمان نرخ و به های خۆیان هه یه و له وانه ی به كوردی چاپكراون ئه مانه ن: 1. حه سه ن و مه ریم، ساڵی 1955دا چاپی كردووه 2. ناسر و مار مار، ساڵی 1955 3. ئه نجامی داوێن پیشی، ساڵی 1956 4. گوڵی ناكام، به غدا 1957 5. خانزاد و له شكری، به غدا 1960 6. قه ڵای دمدم، به غدا 1960 7. مامه یاره ی قاره مان، به غدا 1961 8. فۆلكلۆری كوردی به شی یه كه م، به غدا 1961 9. فۆلكلۆری كوردی به شی دووه م، به غدا 1961 10. فۆلكلۆری كوردی به شی سێیه م، به غدا 1972 11. هه ندێ له به یت و هه ڵبه سته كانی عه لی به درشان، به غدا 1972 جگه له م به رهه مانه شی له بواری كه له پووری كوردییه وه زنجیره یه كیشی له دیوانی هۆنراوه و شانۆنامه و مێژووی كورد نووسیوه و به چاپی گه یاندوون.