ئۆسمان سه‌بری

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
ئۆسمان سه‌بری

نووسه‌ری لێهاتوو و شاعیر و خه‌باتگێڕی ناوداری كورد "ئۆسمان سه‌بری" له 1994.10.10دا له‌ شاری دیمه‌شق كۆچی دواییكرد دوای ئه‌وه‌ی، كه زنجیره‌یه‌ك په‌ڕ‌تووكی به‌نرخی به‌ زمانی كوردی و پیتی لاتینی به‌چاپ گه‌یاند، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن له‌وبه‌رهه‌مانه‌ی:

1. ئه‌لفبای كورد - له‌ساڵی 1955دا له دیمه‌شق چاپی كردووه
2. ئاپۆ
3. دردێن مه
4. باهۆز (دیوانی هۆنراوه‌)‌ له‌ساڵی 1965دا له دیمه‌شق چاپكراوه
5. چار له هه‌نگ (چوار قاره‌مان) له‌ساڵی 1984دا له دیمه‌شق چاپكراوه

ئه‌م نووسه‌ر و شاعیره خه‌باتگێڕه‌ی كورد له‌ساڵی 1905دا له گوندی (نارنجی)ی سه‌ر به‌ شاری مێردین له كوردستانی باكوور چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له دیاربه‌كر شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانی توركیا ته‌واوكردووه له‌ساڵی 1925دا به‌شداری له‌ شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران كردووه، به‌ڵام چونكه لاوێكی تازه پێگه‌یشتوو بووه، به به‌ر هه‌ڵمه‌تی گرتن و كوشتن نه‌كه‌وتووه.

له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی پتر به هێزبووه پتر كه‌وتووه‌ته چالاكی ڕامیاری و كه، زانی له توركیا جێی نابێته‌‌وه، خۆی و شه‌ش له‌ براكانی ڕوو ده‌كه‌نه سووریا له شاری دیمه‌شق نیشته‌جێ ده‌بن، سه‌یدا ئۆسمان سه‌بری له‌گه‌ڵ ده‌رچواندنی گۆڤاری (هاوار) له‌لایه‌ن میر جه‌لاده‌ت به‌درخانه‌وه له‌ 1932.05.15دا له دیمه‌شق بووه‌ته نووسه‌رێكی سه‌ره‌كی ئه‌و گۆڤاره‌ و گه‌لێك وتاری به‌نرخی له‌سه‌ر نوسینی كوردی به‌لاتینی تێدا نووسیوه و كاتێكیش، كه میر جه‌لاده‌ت گۆڤارێكی تریش به‌ناوی (ڕوناهی) هه‌ر له دیمه‌شق له‌ساڵی 1942دا ده‌رچوواند و تاكو ساڵی 1945 به‌رده‌وام بوو، له ده‌رچوون، مامۆستا ئۆسمان سه‌بری وتار و شیعری پته‌و‌ی به‌لاتینی تێدا بڵاوكردۆته‌وه به‌م جۆره مامۆستای خه‌ماڕه‌نگین یه‌كێك بووه له نووسه‌ره ناوداره‌كانی كورد، كه په‌ره‌یان به‌نووسینی كوردی به‌پیتی لاتینی داوه‌و بنچینه‌ی ئه‌لف و بێی كوردییان ئه‌و ئه‌بجه‌دییه داناوه، له‌بواری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیش دا سه‌یدا ئۆسمان له‌ساڵی 1957 له‌گه‌ڵ خه‌باتگێڕی ناسراوی وه‌ك نوره‌دین زازاو ده‌سته‌یه‌ك له نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد (پارتی دیموكراتی كورد)یان له‌سووریا دامه‌زراند و به‌م كاره ڕامیارییه‌ی میری سووریا پێ ته‌نگاو بوو و چه‌ند جار ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی گرت و ده‌ست به‌سه‌ریكردن مامۆستا ئۆسمان له‌ژیانی ڕامیاریدا 18 جار گیراوه و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه و  له‌وانه دووجار له توركیا دوو جار له ئێراق و جارێك له لوبنان و 13 جاریش له سووریا گیراوه و له ڕۆژی 1960.08.08دا له‌گه‌ڵ "نوره‌دین زازا" و "ڕه‌شید ‌حه‌مۆ" له‌سه‌ر خه‌باتی ڕامیاریان وه‌ك سه‌ركرده‌ی پارتی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیاندار، به‌ڵام نووسه‌ر و ڕووناكبیر كورد له ئه‌وروپا و ئێراق و لوبنان یاداشت و پڕۆتسۆیان پێشكه‌ش به‌جه‌مال عه‌بدولناسر كرد و داوای به‌ردانیان كردن و له ئه‌نجامی ئه‌و داواكارییانه‌ دوای ساڵێك به‌ندیی له ڕۆژی 1961.08.08دا ئازاد كران.

سه‌یدا ئۆسمان سه‌بری هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان گه‌ڕاوه، دوای هاتنی بۆ دیمه‌شق نیشته‌جێ بوونی له‌و شاره‌دا، له‌ساڵی 1930دا په‌یوه‌ندی به "پارتی خۆییبوون"ه‌وه كردووه چالاكیه‌كی زۆری تێدا نوواندووه و به‌ناوی ئه‌و پارته‌وه سه‌ردانی كوردستانی باشووری كردووه و خۆی گه‌یاندۆته بارزان و له‌وێ له‌گه‌ڵ‌ مه‌لا مسته‌فای بارزانی كۆبۆته‌وه بۆ پته‌وكردنی په‌‌یوه‌ندی خۆیبیون به خه‌باتی كورد له كوردستانی باشووردا و هه‌ر به‌ناوی "خۆیبوون"یش سه‌ردانی كوردستانی باشووری كردووه و چه‌ند تێكۆشه‌‌ری ئه‌وێی چاوپێكه‌وتووه و ئه‌م كه‌سایه‌تییه له ژیاندا واتای ماندووبوونی نه‌زانیوه و تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی هه‌ر له خه‌باتی بێ وچاندا بووه له پێناوی مافه نه‌ته‌وه‌ییه ڕه‌واكانی كورددا.

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
1.00
Video
هه‌واڵ و ده‌نگ
ناودارانی دیکه له نووسه‌راندا
Previous
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
ئافره‌تی ڕووناکبیری تێکۆشه‌ری کورد خاتوو "نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده" له‌شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی مانگی حوزه‌یرانی 1999دا له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و زنجیره‌یه‌ك کتێبی مێژوویی ...
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مێژووی ڕه‌وتی شارستانی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر ووڵاتێك، هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له قۆناغه‌ جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی، ژماره‌یه‌ك مرۆی هه‌ره مه‌زن ده‌ووری زێده كاریگه‌ری له دروست كردنیدا ده‌گێڕن، ...
محه‌مه‌د ئوزون
محه‌مه‌د ئوزون
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2007.10.11 نووسه‌ری کوردی کوردستانی باکوور "محه‌مه‌د ئوزون" له‌شاری "دیاربه‌کر" (ئامێد) له ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ئه‌ویش پاش ململانه‌یه‌کی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ ...
عه‌بدولمه‌جید لوتفی
عه‌بدولمه‌جید لوتفی
نووسه‌ری گه‌وره‌ی كوردی به عه‌ره‌بی نووس عه‌بدولمه‌جید لوتفی كوڕی عومه‌ر كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان كوڕی محه‌مه‌د له ڕۆژی 1905.06.30دا له شاری خانه‌قین له بنه‌ماڵه‌ی "خه‌ڵووزی" له‌دایكبووه. ناوی ئه‌و ...
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و نووسه‌ر و شاعیر و فۆلكلۆرستی كورد محه‌مه‌د تۆفیق وردی له 1972.12.02دا له شاری به‌غدا له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا كۆچی دواییكردو زنجیره‌یه‌ك له ...
ئۆسمان سه‌بری
ئۆسمان سه‌بری
نووسه‌ری لێهاتوو و شاعیر و خه‌باتگێڕی ناوداری كورد "ئۆسمان سه‌بری" له 1994.10.10دا له‌ شاری دیمه‌شق كۆچی دواییكرد دوای ئه‌وه‌ی، كه زنجیره‌یه‌ك په‌ڕ‌تووكی به‌نرخی به‌ زمانی ...
قه‌ناتی كوردۆ
قه‌ناتی كوردۆ
كوردناس و زانای مه‌زنی كوردی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران پڕۆفیسۆر قه‌ناتی كوردۆ 97 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژی 1909.09.21 له گوندی "سوسز"ی ناوچه‌ی "قانزمان"ی هه‌رێمی قارس له ...
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
مامۆستای په‌روه‌ده‌كای كورد، ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له‌ ساڵی 1920 له شاری سلێمانی له دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واوكردووه و چووه‌ته به‌غدای له قوتابخانه‌ی ...
گیوی موكریانی
گیوی موكریانی
ناوی ته‌واوی "عه‌بدولره‌حمان له‌تیف ئیسماعیل عه‌بدوڵلا له‌تیف"ه‌و له ساڵی 1903 له‌شاری مهاباد له‌دایكبووه. له ساڵی 1913 له‌گه‌ڵ حوسێن حوزنی برای چووه بۆ وڵاتی شام له شاری ...
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
نووسه‌ری پێشكه‌وتنخواز و شاعیر و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد "مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی" له ساڵی 1925دا له شاری هه‌ولێر چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. خوێندنی ئایینی له‌لای مه‌لا عوسمان باوكی ...
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له 1914.03.06 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی له‌‌دایكبووه، ڕه‌مزی فه‌تاح كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه مامی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ...
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
هزرڤان و نووسه‌ری بیروردی كوردو كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده له ساڵی 1919دا له شاری كۆیه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و وێژه‌یه و زانست ...
حاجی جندی
حاجی جندی
زانای ناوداری كورد و فلۆلكۆرستی لێهاتوو پڕۆفیسۆر حاجی جندی له گوندی "ئه‌مه‌یخابری" له ناوچه‌نی قارس له كوردستانی باكوور له ڕۆژی 1908.03.18دا چاوی ژنانی هه‌ڵیناوه‌. له‌سه‌رده‌می ...
تۆفیق وه‌هبی
تۆفیق وه‌هبی
نووسه‌ری لێهاتووی و زمانه‌وانی وردبین و مێژوونووسی ناوداری كورد "تۆفیق وه‌هبی به‌گی كوڕی مه‌عرووف" ‌له 1ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1891دا له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌. هه‌ر منداڵ بووه ...
تایه‌ر سادق
تایه‌ر سادق
مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و نووسه‌ری خامه ڕه‌نگینی كوردپه‌روه‌ر تایه‌ر سادق دانه‌ری په‌رتووكی "ڕێنووس"ی زمانی كوردی له ساڵی 1912 له‌دایكبووه و خه‌باتگێڕی به‌جه‌رگی كورد و ئه‌ندامێكی كارای ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: