xozga: ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 06:23:00 مامۆستای په روه ده كای كورد، ئیبراهیم ئه مین باڵدار له ساڵی 1920 له شاری سلێمانی له دایكبووه. خوێندنی سه ره تایی له شاره كه ی خۆی ته واوكردووه و چووه ته به غدای له قوتابخانه ی "خانه ی مامۆستایانی لادێ". له ڕۆسته مییه وه رگیراوه و له هاوینی ساڵی 1940دا خوێندنی ته واوكردووه و بڕوانامه ی ده رچوونی وه رگرتووه و له مانگی تشرینی یه كه می هه ر ئه و ساڵه كراو به مامۆستای قوتابخانه ی سه ره تایی له پارێزگای سلێمانی و له گه لێك شار و دێهاته كان مامۆستایی كردووه. چه ند ساڵ له گونده كانی هه ورامان و هه ڵه بجه و له دواێنی چیای سوورداش له قه مچووغه و گوندی دیكه مامۆستا بوو و له و ماوه یه دا ئه لف و بێیه كی نوێی بۆ فێركردنی زمانی كوردی داناوه و ده ستنووسه كه ی ناردووه بۆ به ڕێوبه رایه تی په روه رده ی سلێمانی و له وێ له لایه ن لێژنه یه كی پسپۆڕ په سندكراوه و نادراوه بۆ شالیارێتی په روه رده له به غدا، كه ئه وسا پێیان ده گووت "شالیارێتی مه عاریف" و پسپۆرانی ئه ویش و ڕێكخراوی "یۆنسكۆ"ش په سنده ی ده كه ن، ئینجا چاپكردنه كه ی به خۆی ده سپێرن. به ر له ته واوبوونی چاپه كه ی ئه و "ئه لف و بێ"یه نوێیه مامۆستا باڵدار له ساڵی 1950دا گوێزراوه ته وه بۆ شاری هه ولێر و ئه و ئه لف و بێیه نوێیه ی له هه ولێر گوتۆته وه، كه له سه ر ڕێگای ڕسته یی ده گوترێته وه، نه ك پشت به ده نگی پیت و تاكه وشه ببه ستێ و ئه م ڕێگایه ی مامۆستا باڵدار گه لێك زانستی و په روه رده ییه. مامۆستای ئیبراهیم باڵدار ئاره زووی ته واوكردنی خوێندنی باڵاتری بوو، بۆیه به هه وڵ و كۆششێكی زۆر بڕوانامه ی ده رچوونی له تاقیكردنه وه ی گشتی قۆناغی ئاماده یی وه رگرت و له كۆلێژی بازرگانی و ئابووری له زانكۆی به غدا وه رگیرا و له ئه نجامدا بڕوانامه ی به كالۆریۆسی وه رگرت و هه ر به ئه وه نده نه وه ستا به ڵكو هه وڵیدا بچێته ئه مه ریكا و له سه ره تای شه سته كانی سه ده ی ڕابردوودا بڕوانامه ی ماسته ری له كۆلیژی "سان فڕانسیسكۆ" له وڵاتی ئه مه ریكا له په روه رده وه رگرت و گه ڕایه وه به غدا. مامۆستا باڵدار له دوای كردنه وه ی زانكۆی سلێمانی و گه ڕانه وه ی له ئه مه ریكا ده كرێته مامۆستا له كۆلیژی ئاداب له و زانكۆیه دا. كاتێكیش كه ئه و زانكۆیه ده گوازرێته وه بۆ هه ولێر و ناوه كه ی ده كرێته "زانكۆی سه ڵا حه ددین" ئه ویش هه ولێر و له كۆڵێجی ئاداب - به شی كوردی ماوه یه ك وانه ده ڵێته وه. ئینجا ده چێته شاری به غدا له زانكۆی موسته نسیرییه وانه ده ڵێته وه تاكو له ڕۆژی 1998.07.11 دا له به غدا و له ماڵه كه ی خۆیدا دڵه گه وره كه ی له لێدان ده وه ستێ و ته رمی ئه م خزمه تگوزاره ی كورد ده بردێته وه بۆ سلێمانی له گۆڕستانی گردی سه یوان به خاك ده سپێردرێ. به رهه مه چاپكراوه كانی مامۆستا ئیبراهیم ئه مین باڵدار له ماوه ی ژیانیدا ئه م به رهه مانه ی خواره وه ی داناوه و به چاپی گه یاندوون: 1- ئه لف و بێی نوێی كوردی به غدا - چاپی یه كه می 1951 و تاكو ئێستا پتر له 35 جار چاپكراوه ته وه و 98 لاپه ڕه یه 2- ئه لف و بێ بۆ گه وران - به غدا - چاپی یه كه م 1955 و 78 لاپه ڕه یه 3- الابنیه المدرسیه للمدارس الابتدائیه - به غدا 1965 و 42 لاپه ڕه