xozga: گیوی موكریانی گیوی موكریانی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 06:22:00 ناوی ته واوی "عه بدولره حمان له تیف ئیسماعیل عه بدوڵلا له تیف"ه و له ساڵی 1903 له شاری مهاباد له دایكبووه. له ساڵی 1913 له گه ڵ حوسێن حوزنی برای چووه بۆ وڵاتی شام له شاری حه ڵه ب تا ساڵی 1925 له وێ نیشته جێ بووه و خوێندنی سه ره تایی له قوتابخانه كانی حه ڵه ب خوێندووه، له ساڵی 1924-1925 چووه بۆ به یرووت و له دانیشگایه ك فێری بنچینه ی زمانی فه ڕه نسی بووه، له ساڵی 1915 حوسێنی برای مه كینه یه كی چاپی له ئه ڵمانیا كڕیوه و له بازاڕچه ی حه ڵه بی داناوه. له ساڵی 1925 له گه ڵ حوسێن حوزنی هاتوون بۆ ئێراق و ماوه یه ك له شاری به غدا نیشته جێ بوون، هه ر له و ساڵه دا له سه ر داوای سه ید ته های شه مزینی به ڕێوبه رایه تی ئه وسای شارۆچكه ی ڕه واندز و دۆستی دێرینیان له شاری حه ڵه به وه چوون بۆ ڕواندز و چاپخانه كه یان لێ دامه زراندووه، له ساڵانی 1926-1932 یاریده ری حوزنی و به ڕێوبه ری گۆڤاری زاری كرمانجی بوو له ڕواندز، له ساڵانی 1935-1936 كاری له گۆڤاری ڕووناكیدا كردووه، كه له لایه ن حوزنی و شیت مسته فا له ڕواندز و شاری هه ولێر ده رچووه، له ساڵی 1935 هاتۆته هه ولێر و له گه ڵ پیشه ی وێنه گری و كاروباری چاپخانه كه شی به ڕێوبردووه، هه ر له و ساڵه دا مه كینه یه كی گه وره تری بۆ چاپی كوردی له مووسڵ له فه زیل عیسا مه حفوز كڕیوه و له هه ولێر دایمه زراند بۆ چاپكردنی گۆڤاری ڕووناكی و په رتووكی كوردی، له 1947.09.20، كه حوسێن حوزنی موكریانی برای كۆچی دوایی ده كات، مه كینه كۆنه كه ی زاری كرمانجی ده بێتی خاوه نی له ساڵی 1948 له كاتی ڕاپه ڕینه نیشتمانیه كه ی گه لی ئێراق و دوای وه ده ستهێنانی هه ندێ سه ربه ستی دیموكراتی له وڵاتدا ناوی چاپخانه كه ی زاری كرمانجی كردووه به چاپخانه ی كوردستان. له ساڵی 1963 ناوی چاپخانه كه یان پێگۆڕیوه به ناوی چاپخانه ی هه ولێر، له ساڵی 1970 له دوای ده رچوونی به یاننامه مێژووه یه كه ی 11ی ئادار ناوی چاپخانه كه ی كردۆته وه به چاپخانه ی كوردستان، له نێو ئه م ده رده كوشنده یه ژیاوه، تا كاتی نیوه ڕۆی ڕۆژی 1977.07.24 له نه خۆشخانه ی شاری مووسڵ دڵه گه وره كه ی له لێدان ده كه وێ و له ئێواره ی هه مان ڕۆژدا له گۆڕستانی ئیمام محه مه د له هه ولێر له ته نیشت نووسه ر و مێژوونوسی ناودار حوسێن حوزنی موكریانی برایه وه به خاك سپاردرا.