xozga: مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 06:05:00 نووسه ری پێشكه وتنخواز و شاعیر و نیشتمانپه روه ری كورد "مه لا شه ریفی ڕه نگه ڕێژانی" له ساڵی 1925دا له شاری هه ولێر چاوی ژیانی هه ڵێناوه. خوێندنی ئایینی له لای مه لا عوسمان باوكی ده ست پێكردوو له دواییدا له لای مه لا ناسراوی هه ولێر درێژه ی به خوێندنه كه ی داوه و دوا خوێندنی موسته عیدی له لای زانا ناودار مه لا ساڵحی كۆزه پانكه ته واوكردووه و گه یشتووه ته پایه ی مه لایه تی به ڵام مۆڵه تی زانستی وه رنه گرتووه. مه لا شه ریف كه سێكی زیره كی به هره دار بوو. هه رپشتی به زانیاریی ئایینی و فیقیهی نه به ستووه. به ڵكو له ڕێگه ی زۆر خوێندنه وه ی سه رچاوه ی ڕۆشنبیری و زانستی نوێ و وێژه یی ڕامیاری خۆی پێگه یاندووه و بووه ته ڕووناكبیرێكی تێگه یشتووی پێشكه وتخواز به زیره كی خۆی و له ڕێگه ی مامۆستای تایبه تییه وه فێری چه ند زمانێكی بیانی وه ك عه ره بی و توركی و فه ره نسی و فارسی بووه، جگه له كوردی زگماگی خۆی بووه. مه لا شه ریف له ساڵی 1942ه وه كه جارێ لاوێكی 17 ساڵی بووه چووه ته كۆڕی خه باتی چینایه تی و له ئه نجامی چالاكی نواندنی له ڕێكخراوی چه یڕه وی ساسی له ساڵی 1949دا ده گیرێ و چه ند ساڵێك سزا ده درێت و له ناوه ڕاستی په نجاكانی سه ده ی بیسته مدا به رده بێت و خێزانێك پێكه وه ده نێ و ژیانێكی هه ژارانه ده ژی له دوا داوا ژیانیدا چه ند فرمانێكی میریی ده بینی كه دواترینیان فه رمانبه ری چاپخانه ی شاره وانی هه ولێر بووه. له ئێواره ی ڕۆژی 1976.04.28دا به نه خۆشی نۆره دڵی له هه ولێر كۆچی دوایی ده كات. مه لا شه ریف نووسه رێكی خامه ڕه نگین و وه رگێڕێكی لێهاتوو و شاعیرێكی نیشتمانپه روه ر بوو، له هۆنراوه یه كیدا به ناوی "ئه ی وه ته ن" ئه م دێره شیعره یدا ده ڵێت: تا له ده ست وه حشی جه هاله ت ده ركه وێ قـــه وم و وڵات سوجده بۆ تیمسالی عیلم و فه لسه فه و عیرفان ئه به م! له بواری نووسین و وه رگیڕانیشه وه گه لێك به توانابووه و تا له له ژیاندا بوو دوو په رتووكی به زمانی عه ره بی به چاپ گه یاند، كه ئه مانه ی خواره وه ن: 1. الصداقة العربية الكردية - له ساڵی 1959 دا به چاپی گه یاندووه. 2. لمحة عن الاكراد - دانانی كۆمابوا - به زمانی فه ڕه نسی و ئه میش له فه ڕه نسیه وه كردوویه تیه عه ره بی و كۆڕی زانیاری كوردی یارمه تی له چاپدانی داوه و له ساڵی 1973دا چاپكراوه. جگه له م دوو به رهه مه چاپكراوه یشی پێنج به رهه می به نرخی "له شیعر و چیرۆكی وه رگێڕدرا و ڕیزمان"ی به ده سنووسی له پاش به جێماوه كه ئه مانه ن: 1. ڕۆمیۆ و جولێتی چینی - له چینیه وه كراوه ته فه ڕه نسی و ئه و له فه ڕه نسیه وه كردووویه تیه كوردی 2. دیوانێكی شیعری نیشتمانی و ڕامیاری به زمانی كوردی 3. چه ند شانۆگه رییه كی له زمانی فه ره نسی كردوویه تی به كوردی