xozga: مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 06:01:00 هزرڤان و نووسه ری بیروردی كوردو كه سایه تی ناسراوی كوردستان مامۆستا مه سعود محه مه دی جه لیزاده له ساڵی 1919دا له شاری كۆیه له بنه ماڵه یه كی ئایینی و وێژه یه و زانست په روه ر هاتۆته جیهانه وه و گه شتی خوێندنی له ساڵی 1926دا له كۆیه ده ست پێكردووه و قۆناغی ناوه ندی و ئاماده یی له هه ولێر له ساڵی 1940دا ته واوكردووه و له ساڵی 1945یشدا خوێندنی كۆلیژی مافی له به غدا وه رگرتووه و بووه ته پارێزه رێكی یاساناس. له خوێندنی كۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی كورد بووه به یه كه وه زۆربه ی ئێواران سه ردانی ساڵۆنی وێژه ی خاتوو "به هه یه فه ره جوڵڵا"ی كچه كوردی میسریان له گه ڕه كی ئه عه زمیه ی به غدا كردووه، كه ئه وسا ئه و خاتوونه زانایه ی كورد مامۆستای "كۆلیژی كچان" بووه له به غدا. له و ماڵه دا به رده وام كۆڕی فه لسه فی و هزری ده به سترا. مامۆستا مه سعود له و ساوه بیری كه وته سه ر فه لسه فه و شیكردنه وه ی دیارده ی كۆمه ڵایه تی و ئابووری. ئه و مامۆستایه لێهاتووه له ژیانی كۆمه ڵایه تی و ڕامیاری گه لێك فه رمانی گرته ئه ستۆ وه ك: نوێنه ری خه ڵكی ناوچه ی كۆییه له په رله مانی ئێراق له هه ردوو ده وره ی ساڵانی 1953 و 1954 و له دوای شۆڕشی 14ی ته مموزی 1958یش دا كرا به ئه ندامی لیژنه ی چاكسازی كشتوكاڵ له ئێراقدا و له گه ڵ چه ند یاساناسێكی دیكه دا یاسای چاككردنی كشتوكاڵ و ئاودێریان دانا و ئه و یاسایه له 30ی ئه یلوولی 1958دا به ناوی "یاسای چاككردنی كشتوكاڵ له كۆماری ئێراق"دا بڵاوكرایه وه. مامۆستا مه سعود محه مه د له ساڵی 1964دا به ناوی بزووتنه وه ی ڕزگاریخوازی كوردستان كرا به شالیاری وڵات له كابینه ی "تاهیر یه حیا" دا تاكو ساڵی 1965 و له دوا دوای شه سته كانی سه ده ی ڕابردوودا كرا به ئه ندام له "ئه نجوومه نی گشتی خدمه " و له پاش دامه زراندنی كۆڕی زانیاری كوردی له 1970.08.29دا له شاری به غدا كرا به ئه ندامی كارای ئه و كۆڕه ی زانیاری و به جێگری سه رۆكی ده سته ی كۆڕو كاتێكیس له دوای هه فتاكانی سه ده ی ڕابردوودا كۆڕی زانیاری ئێراق ده سته ی كورد مامۆستا مه سعود وه ك سه رۆكێكی كارا له كۆڕه كه دا مایه وه. له دوای ڕاپه ڕینی خه ڵكی كوردستانی باشوور له به هاری ساڵی 1991و كێشانه وه ی ده سه ڵاتی سه نته ری ئێراق له كوردستان، گه ڕایه وه كوردستان تاكو له ڕۆژی 2002.04.01 له نه خۆشخانه ی ڕزگاری هه ولێر كۆچی دوای كرد و هه واڵی مه رگی ئه و ناوداره به هه موو لایه كی كوردستاندا بڵاوبووه و بۆ ڕۆژی 2002.04.02دا له گۆڕستانی ده روێش خدر له كۆییه له ته نیشت گۆڕی مه لای گه ور ه ی باوكیدا به خاكی سپێردرا. مامۆستا محه مه د هزرڤان و بیرمه ند مامۆستا مه سعود محه مه د بیرمه ندێكی گه وره ی كورد بوو ڕووناكبیرێكی مه زنی كوردستان بوو سه رچاوه كانی فه لسه فه ی هێگڵ و ماركسی به وردی خوێندبوه و له گه ڵ باری ئابووری و كۆمه ڵایه تی كوردستان به راورد ده كرد و له گه ڵ هه ندێ لایه نی پۆزه تیڤ و له دژی هه ندێ لایه نی نێگه تیڤی بوو. مرۆڤ سه ربه سته له وه ی باوه ڕیی پێ یه تی ده ری ببڕێ. نه ك باوه ڕیی پێی نه بێ و ڕووكه شه و له ترسی ئه م و ئه و نه وێرێت ڕاستی هزرو بۆچوونی خۆی ده ربڕێ. مه سعود محه مه د به نووسین ده هاته گۆڕه پانی ده مه ته قێ و وتووێژوو ڕاستی باوه ڕی خۆی بوێرانه ده رده بڕی. با ئه و كه سانه ی بۆچوونیان له بیروبۆچوونه كانی ئه و نه بوو به نووسین وه ڵامیان بدایه وه. شێوازێكی تایبه تی هه بوو له نووسینه كانی، كه له گه ڵ به رنامه ی لێكۆڵینه وه ی زانستیدا نه ده گونجا وه ك ئه وه ی ئه وه نده گوێی به پۆڵین كردنی بابه تی نووسینه كانی نه ده دا، ناونیشانی سه ره كی و سه ردێڕی لاوه كی به سه ر یه كه وه پێشكه ش ده كردن و باكی نه بوو گه ر پتر له سه د لاپه ڕه له نووسینه كانی له ژێر یه ك ناونیشانی یاخود بێ ناونیشان بخاته به رده م خوێنه ری بابه ته كانی بخوێنێته وه. مه سعوود محه مه د له ژیانی بیرمه ندیندا زنجیره یه ك لێكۆڵینه وه ی به پێزی له دوو توێی په رتووكی زلدا به چاپ گه یاندووه، كه ئه مانه ی خواره وه به شێكیانن: په رتووكه كوردییه كان 1- حاجی قادری كۆیی - به شی یه كه م - به غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1973 2- حاجی قادری كۆیی - به شی دووه م - به غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1974 3- حاجی قادری كۆیی - به شی سێیه م - به غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1976 4- ووردبوونه وه یه ك له چه ند باسێكی ڕێزمانی كوردی - كۆڕی زانیاری كورد 1974 5- چه پكێك له گوڵزاری نالی - كۆڕی زانیاری كورد به غدا 1976 6- چه ند حه شارگه یه كی ڕێزمانی كوردی - به غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1976 7- مرۆڤ و ده وروبه ر - به غدا - كۆڕی زانیاری ئێراق - ده سته ی كورد 1984 8- به ره و شه قامی ئاخاوتنی كوردی - به غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1978 9- گه شتی ژیانم - سوێد - ستۆكهۆڵم - 1992 چاپی یه كه م په رتووه كه عه ره بیه كان اعاد التوازن الی میزان - مختل - المجمع العلمی الكردی - به غدا 1977 2- الی غورباشوفت العظيم 3- التفسیر البشری للتاریخ 4- المجتمع البشری لماذا يشبه مستشفى المجانین - اربیل - ده زگای ئاراس 1999