xozga: حاجی جندی حاجی جندی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:59:00 زانای ناوداری كورد و فلۆلكۆرستی لێهاتوو پڕۆفیسۆر حاجی جندی له گوندی "ئه مه یخابری" له ناوچه نی قارس له كوردستانی باكوور له ڕۆژی 1908.03.18دا چاوی ژنانی هه ڵیناوه . له سه رده می جه نگی یه كه می جیهانی 1914-1918دا ده سه ڵاتداری عوسمانی هه موو موڵك و ماڵی خێزانه كه ی سووتاندووه و ئه وانیش له ترسی زۆرداری و ڕاوده دوونانی توركه عوسمانییه كان ئاودیوی قه فقاس بوون و له و ڵاتی ئه رمه نستان گیرساونه ته وه و له شاری یه ریڤانی پایته خت نیشته جێ بوون. حاجی جندی دوای خوێندنی بنچینه یی و ناوه ندی و ئاماده یی له ساڵێ 1930دا خوێندی كۆلیژی ئه ده بیاتی له زانكۆی یه ریڤان ته واو كردووه و له ساڵی 1940یشدا بڕوانامه ی دكتۆرایی له ئاداب وه رگرتووه، له ساڵی 1940 تاكو 1959 مامۆستا بووه له كۆلیژی ئه ده بیات له یه ریڤان و له ساڵی 1968دا نازناوی پڕۆفیسۆری پێدراوه و له پاش دامه زراندنی ئه كادیمیای زانیاری كورد واتا "كۆڕی زانیاری" له به غدا، له ساڵی 1973دا كراوه به ئه ندامی شانازیی له و كۆڕه دا. حاجی جندی زانای كورد خزمه تێكی زۆری وێژه ی و ڕۆشنبیریی كوردی كردووه تاكو له ڕۆژی یه کشه ممه ی ڕێكه وتی 1990.01.04 كۆچی دواییكردووه و زنجیره یه ك له به رهه می وێژه یی و فۆلكلۆری و چیرۆكی چاپكراوه ی له پاش به جێما. جگه له چه ند به رهه مێكی وه رگێڕدراوی وێژه یی كه ئه مانه ی خواره وه چه پكێكن له و به رهه مه به هاداره به نرخانه ی كه سه رجه میان ده گاته 29 به رهه می به كه ڵکی: 1- به یڕه قا سوور - له ساڵی 1932 چاپكراوه و ده كه وێته 105 لاپه ڕه 2- تراخۆما - له ساڵی 1933دا چاپكراوه و ده كه وێته 12 لاپه ڕه 3- كه رو گۆلك، داستانی سلێمان سلیڤی - نامه ی دكتۆرایه تی و ده كه وێته 247 لاپه ڕه و له ساڵی 1947دا چاپكراوه 4- فۆلكلۆری كرمانجی - به هاوبه شی له گه ڵ ئه مینی عه ڤداڵ نووسیوویه تی و ده كه وێته 664 لاپه ڕه وه له ساڵی 1936دا چاپكراوه 5- كه لامێ جماعه تا كورمانجا - ده كه وێته 165 لاپه ڕه و له ساڵی 1936دا چاپكراوه 6- مه مێ و عه یشێ - 40 لاپه ڕه یه و له ساڵی 1935دا چاپكراوه و فۆلكۆره. 7- نڤیساركایدا كوردایه سۆڤێتی - ده كه وێته 432 لاپه ڕه و له ساڵی 1957 چاپكراوه له بواری چیرۆك نووسینیشدا ئه م به رهه مانه ی داناوه و به چاپ گه یاندووه: 1- شڤانێ كورد 1954 2- عه مۆیێ كرمانج، وه رگێڕانه و له ساڵی 1955دا به چاپی گه یاندووه و ده كه وێته 68 لاپه ڕه له بواری شانۆگه ریش ئه م به رهه مه ی وه رگێڕاوه ته سه ر زمانی كوردی: ڕێیا تازه - ده كه وێته 705 لاپه ڕه و له ساڵی 1934دا به چاپی گه یاندووه . جگه له م به رهه مه به نرخانه شی فه رهه نگێكی (كوردی-ڕووسی-ئه رمه نی) داناوه و له گه ڵ زنجیره یه ك له په رتووكی وه رگێڕدراو بۆ قوتابخانه كوردییه كانی شاری یه ریڤان.