
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

حاجی جندی
زانای ناوداری كورد و فلۆلكۆرستی لێهاتوو پڕۆفیسۆر حاجی جندی له گوندی "ئه‌مه‌یخابری" له ناوچه‌نی قارس له كوردستانی باكوور له ڕۆژی 1908.03.18دا چاوی ژنانی هه‌ڵیناوه. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی 1914-1918دا ده‌سه‌ڵاتداری عوسمانی هه‌موو موڵك و ماڵی خێزانه‌كه‌ی سووتاندووه و ئه‌وانیش له ترسی زۆرداری و ڕاوده‌دوونانی توركه عوسمانییه‌كان ئاودیوی قه‌فقاس بوون و له و‌ڵاتی ئه‌رمه‌نستان گیرساونه‌ته‌وه‌و له‌شاری یه‌ریڤانی پایته‌خت نیشته‌جێ بوون.
حاجی جندی دوای خوێندنی بنچینه‌یی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌ساڵێ 1930دا خوێندی كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی له زانكۆی یه‌ریڤان ته‌واو كردووه و له‌ساڵی 1940یشدا بڕوانامه‌ی دكتۆرایی له ئاداب وه‌رگرتووه، له‌ساڵی 1940 تاكو 1959 مامۆستا بووه له كۆلیژی ئه‌ده‌بیات له یه‌ریڤان و له‌ساڵی 1968دا نازناوی پڕۆفیسۆری پێدراوه و له‌پاش دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیای زانیاری كورد واتا "كۆڕی زانیاری" له به‌غدا، له‌ساڵی 1973دا كراوه به ئه‌ندامی شانازیی له‌و كۆڕه‌دا.
حاجی جندی زانای كورد خزمه‌تێكی زۆری وێژه‌ی و ڕۆشنبیریی كوردی كردووه تاكو له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 1990.01.04 كۆچی دواییكردووه و زنجیره‌یه‌ك له به‌رهه‌می وێژه‌یی و فۆلكلۆری و چیرۆكی چاپكراوه‌ی له پاش به جێ‌ما. جگه له چه‌ند به‌رهه‌مێكی وه‌رگێڕدراوی وێژه‌یی كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌پكێكن له‌و به‌رهه‌مه به‌هاداره به‌نرخانه‌ی كه سه‌رجه‌میان ده‌گاته 29 به‌رهه‌می به كه‌ڵکی:
1- به‌یڕه‌قا سوور - له‌ساڵی 1932 چاپكراوه و ده‌كه‌وێته 105 لاپه‌ڕه
2- تراخۆما - له‌ساڵی 1933دا چاپكراوه و ده‌كه‌وێته 12 لاپه‌ڕه
3- كه‌رو گۆلك، داستانی سلێمان سلیڤی - نامه‌ی دكتۆرایه‌تی و ده‌كه‌وێته 247 لاپه‌ڕه‌و له‌ساڵی 1947دا چاپكراوه
4- فۆلكلۆری كرمانجی - به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مینی عه‌ڤداڵ نووسیوویه‌تی و ده‌كه‌وێته 664 لاپه‌ڕه‌وه له‌ساڵی 1936دا چاپكراوه
5- كه‌لامێ جماعه‌تا كورمانجا - ده‌كه‌وێته 165 لاپه‌ڕه‌و له‌ساڵی 1936دا چاپكراوه
6- مه‌مێ و عه‌یشێ - 40 لاپه‌ڕه‌یه‌و له‌ساڵی 1935دا چاپكراوه و فۆلكۆره.
7- نڤیساركایدا كوردایه سۆڤێتی - ده‌كه‌وێته 432 لاپه‌ڕه‌و له‌ساڵی 1957 چاپكراوه
له بواری چیرۆك نووسینیشدا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی داناوه‌و به چاپ گه‌یاندووه:
1- شڤانێ كورد 1954
2- عه‌مۆیێ كرمانج، وه‌رگێڕانه‌و له ساڵی 1955دا به‌چاپی گه‌یاندووه‌و ده‌كه‌وێته 68 لاپه‌ڕه
له بواری شانۆگه‌ریش ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی:
ڕێیا تازه - ده‌كه‌وێته 705 لاپه‌ڕه‌و له‌ساڵی 1934دا به‌چاپی گه‌یاندووه. جگه له‌م به‌رهه‌مه به‌نرخانه‌شی فه‌رهه‌نگێكی (كوردی-ڕووسی-ئه‌رمه‌نی) داناوه‌و له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ك له په‌رتووكی وه‌رگێڕدراو بۆ قوتابخانه كوردییه‌كانی شاری یه‌ریڤان.

Digg
del.icio.us




