xozga: تۆفیق وه‌هبی تۆفیق وه‌هبی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:57:00 نووسه ری لێهاتووی و زمانه وانی وردبین و مێژوونووسی ناوداری كورد "تۆفیق وه هبی به گی كوڕی مه عرووف" له 1ی كانوونی دووه می ساڵی 1891دا له شاری سلێمانی له دایكبووه . هه ر منداڵ بووه كه باوكی كۆچی دوایی كردووه ، خوێندنی سه ره تایی له شاره كه ی خۆی ته واو كردووه و له ساڵی 1904دا چۆته به غدا و خوێندنی ناوه ندیی و ئاماده یی سه ره بازی به زیره كی ته واو كردووه . ئینجا ڕووی كردۆته شاری ئه سته مبۆڵی پایته ختی ووڵاتی عوسمانی بۆ ته واو كردنی خوێندنی باڵاتری، له كۆلێژی ئه ركان وه رگیراوه و بۆته ئه فسه ری ڕوكن له سوپای عوسمانی. كه جه نگی یه كه می جیهانی له ساڵی 1914دا ڕوویداوه، به شداری له شه ڕی "چه نه قه لعه " له ده رده نیل دا كردووه و له دواییدا ڕه وانه ی خوارووی ئێراق كراوه بۆ به شداریی كردن له به ره ی جه نگ له دژی هێزه كانی به ریتانیا له "شعێبه " و له كاتی كشانه وه ی سوپای عوسمانی به رامبه ر به هێزه كانی به ریتانیا له مانگی ئه یلوولی 1917دا به شداریی كردووه له به ره ی جه نگی ڕومادی و كاتێكیش كه ئه و شاره كه وتۆته چنگ هێزه كانی ئینگلیز ئه م به خۆی و له شكره كه یه وه به ره و شاری هیت كشاوه ته وه. له ساڵی 1918دا گواستراوه ته وه بۆ به ره ی جه نگی فه لستین و پایه ی سه ره بازی به رزكراوه ته وه بۆ پله ی ڕائید و مه دالیای قاره مانی له سه كرده ی ئه ڵمان وه رگرتووه و ئه وه ی شایانی باسه زۆربه ی سه ركرده كانی تیپی سوپای عوسمانی ژه نه ڕاڵی ئه ڵمان بووه، چونكه له و جه نگه دا عوسمانی و ئه ڵمانیا هاوپه یمان بوون له دژی به ریتانیا و فه ڕه نسا و ئیتاڵیا و ئه مه ریكا شه ڕه یان ده كرد. كاتێك كه ئه و جه نگه جیهانییه به شكانی ده وڵه تی عوسمانی هاوپه یمانه كانی له مانگی تشرینی دووه می ساڵی 1918دا كۆتایی هات، تۆفیق وه هبی به گ گه ڕایه وه كوردستان و ئینجا چووه به غداو بووه یه كێك له ئه فسه ره دیاره كانی كورد له دامه زراندنی سوپای ئێراق له ڕۆژی 6ی كانوونی دووه می 1921دا. كاتێك كه شێخ مه حموودی حه فید له ساڵی 1922دا له هیندستان گه ڕێنرایه وه سلێمانی و بووه وه پاشای كوردستان، تۆفیق وه هبی به گ له مانگی تشرینی یه كه می ئه و ساڵه ی 1922دا چووه پاڵ بزووتنه وه كه ی ئه م سه ركرده یه ی كورد و كه ئه م بزووتنه وه و فه رمانڕاوه كه ی شێخی حه فیدیش به ده ستی ئینگلیزه كان له ناوبران، تۆفیق وه هبی به گ بۆ ماوه ی 42 ڕۆژ گیرا و كه ئازادكرا له دوا دوای ساڵی 1923دا كرا به كارگێڕی بزوتنه وه كان له شالیارێتی به رگری ئێراق و له مانگی ئابی 1925یشدا كرا به به ڕێوبه ری قوتابخانه ی سه ربازی له به غدا و پله ی سه ربازی بووه موقه دده م و له ساڵی 1929 دا ناردرا بۆ ئینگلته ره بۆ به شداریی كردن له خولێكی به رزكردنه وه ی شاره زایی سه ربازی و له ساڵی 1930دا پله ی عه قیدی پێدار و كرا به موته سه ریفی پارێزگاری سلێمانی، به ڵام به ر له قه ومانی شه ڕه كه ی 6ی ئه یلوولی 1930ی به ده ركی سه رای سلێمانی له كاره كه ی دوورخرایه وه كه چی له ساڵی 1931 له دوا شه ڕی شێخ مه حموود له ئاوباریك له دژی ده سه ڵاتدارانی فه رمانڕه وایی ئێراق ماوه یه ك گیرا و تاوانی هاندانی خه ڵكیان بۆ داواكردنی فه رمانڕه وایه كی كوردی خسته پاڵ و ماوه یه ك بێ كارو فرمان مایه وه تاكو له ساڵی 1946 ئه م كه سایه تییه به ناو كورد كرا به شالیاری ئابووری ئێراق له شالیارییه كه ی حه مدی پاچه چی داو دوای ئه وه ش تاكو ساڵی 1958 گه لێك جار به ناوی كورد كراوه به شالیاری به رگری و مه عاریف. له سه ره تای ساڵی 1958دا كراوه به ئه ندام له ئه نجوومه نی پیاوماقووڵانی ئێراق "مجلس الاعیان" و له دوای شۆڕشی 14ی ته ممووزی ساڵی 1958 دا ئێراقی جێهێشتووه و چووه ته شاری له نده ن و دوا ساڵه كانی ژیانی لێ به سه ر بردووه و هه ر خه ریكی نووسینی مێژووی كورد و نووسینی بابه تی زمانه وانی كوردی بووه م تاكو له ڕۆژی 1984.01.05دا له و شاره له ته مه نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه و ته رمه كه ی هێنراوه ته وه بۆ سلێمانی و له سه ر ڕاسپارده ی خۆی له چیای پیره مه گروون له ته نیشت گۆڕی پیاوچاكی كورد پیره مه گروون به خاك سپێردراوه. به رهه مه كانی تۆفیق وه هبی به گ مامۆستا تۆفیق وه هبی گه لێك په رتووكی به نرخی له باره ی زمان و مێژووی كوردستانی كۆن به زمانانی كوردی و توركی و عه ره بی و ئینگلیزی داناوه و زۆربه یانی چاپكردووه. یه كه م: به رهه مه كوردییه چاپكراوه كانی 1- ده ستووری زمانی كوردی - به غدا 1928، 114 لاپه ڕه یه 2- خوێنده واریی باو - به غدا 1933، 44 لاپه ڕه یه 3- قسنێك له كوردستان - به غدا 1947، 18 لاپه ڕه یه 4- فه رهه نگی كوردی - ئینگلیزی (هاوبه ش)، له نده ن 1965، 179 لاپه ڕه یه دووه م: به رهه مه چاپكراوه كانی به عه ره بی 1- رجعیه المانیا و عبادة القوة - به غدا 1942، 36 لاپه ڕه یه 2- الاصل و الاستطراد في اصل معنى بغداد - به غدا 1950، 51 لاپه ڕه 3- قواعد اللغة الكردیة ج (1) بیروت 1956، 112 لاپه ڕه 4- قواعد اللغة الكردیة ج (2) بیروت 1956، 55 لاپه ڕه 5- التون كوپری - به غدا 1956، 28 لاپه ڕه 6- سخرة من دربند بازیان الی تاسلوجه - به غدا 1956، 36 لاپه ڕه 7- حول مقال مسئوولیه الادیب الكردی للاستاذ عبدالمجید لطفی - به غدا 1973، 15 لاپه ڕه سێیه م: به رهه مه چاپكراوه كانی به ئینگلیزی 1- ئه شكه وتی گندۆك - به غدا 1949 2- پاشماوه ی میسرازئیه كان (ئێزدییه كان) له نده ن 1962 3- خوێندنی كوردی - به شی یه كه م له نده ن 1968 ئه وه ی شیاوی باسه مامۆستا تۆفیق وه هبی به گ له دوای دامه زراندنی كۆڕی زانیاری كورد له ساڵی 1971دا به ئه ندامی شانازی هه ڵبژێردراو گه لێك لێكۆڵێنه وه ی گۆڤاری كۆڕدا نووسی.