xozga: تایه‌ر سادق تایه‌ر سادق ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:53:00 مامۆستای په روه رده كار و نووسه ری خامه ڕه نگینی كوردپه روه ر تایه ر سادق دانه ری په رتووكی "ڕێنووس"ی زمانی كوردی له ساڵی 1912 له دایكبووه و خه باتگێڕی به جه رگی كورد و ئه ندامێكی كارای یه كێتیی نووسه رانی كورد - لقی كه ركووك و جێگری سه رۆكی ده سته ی به ڕێوه به ری ئه ولقه، له كۆیه سه ریهه ڵداو له كه ركووك ژیاو له سلێمانی له ته مه نی 72 ساڵی كۆچی دواییكرد. ئه م مامۆستا كوردپه روه ره له سه ره تای سییه كانی سه ده ی بیسته مه وه بووه ته مامۆستای قوتابخانه ی سه ره تایی كوڕان له كۆیه و له مانگی نیسانی 1936دا له سه ر خوێندن به كوردی قوتابییه كانی پۆلی پێنجه م و شه شه می هانداوه مان بگرن، چونكه ئه و ساڵه خوێندنیان كردبووه عه ره بی و له ئه نجامی ئه م كاره دا داخوازییه كانی قوتابیان هاتنه دی و زمانی كوردی بووه زمانی خوێندن، كه چی ئه م مامۆستایه و به ڕێوه به ری قوتابخانه كه له كۆیه دوورخرانه وه. مامۆستا تایه ر نووسه رێكی لێهاتوو بوو، پڕۆژه ی ڕێنووسی زمانی كوردی داناو له ساڵی 1969دا له چاپخانه ی شیمال له كه ركووك له دووتوێی په رتووكێكدا به ناوی "ڕێنووس" چاپی كرد و له دواییدا كۆڕی زانیاریی كورد سوودێكی زۆری لێ وه رگرت و په رتووكه كه ده كرێته 144 لاپه ڕه ی قه باره ناوه نجی. مامۆستا تایه ر سادق وه ك مامۆستایه كی خاوه ن ئه زموون و زانا بانگهێشت كرا بۆ به شداریكردنی له كۆنگره ی ناوخۆی یه كه م و دووه می مامۆستایانی كورد كه له ساڵانی 1959 و 1960 دا له هاوینه هاواری شه قڵاوه به ستران و گه لێك پێشنیازو ڕاسپارده ی به كه ڵكی له باره ی خوێندنی زمان و مێژوو و وێژه ی كوردی له قوتابخانه كانی كوردستان و هه موو ئێراق پێشكه ش كرد. له گه ڵ دامه زراندنی یه كێتی نووسه رانی كوردیش له 1970.02.10دا بووه ئه ندام له و ڕێكخراوه وێژه ییه و كه لقی كه ركووكی ئه و یه كێتییه ش له كه ركووك كرایه وه به ئه ندامی ده سته ی به ڕێوه به ر و جێگری سه رۆك هه ڵبژێردرا و گه لێك خزمه تی بزوورتنه وه ی وێژه ی كوردی له و پارێزگایه ی كوردستان كرد له دوا دوای ژیانیشدا چووه شاری سلێمانی و له و شاره دا ژیا تاكو له ڕۆژی 1984.11.05دا كۆچی دواییكرد و لاپه ڕه ی ژیانی نیشتیمانپه روه ر و په روه رده كار و نووسه رێكی كورد پێچرایه وه.