
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

تایه‌ر سادق
مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و نووسه‌ری خامه ڕه‌نگینی كوردپه‌روه‌ر تایه‌ر سادق دانه‌ری په‌رتووكی "ڕێنووس"ی زمانی كوردی له ساڵی 1912 له‌دایكبووه و خه‌باتگێڕی به‌جه‌رگی كورد و ئه‌ندامێكی كارای یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد - لقی كه‌ركووك و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ولقه، له كۆیه سه‌ریهه‌ڵداو له كه‌ركووك ژیا‌و له سلێمانی له ته‌مه‌نی 72 ساڵی كۆچی دواییكرد.
ئه‌م مامۆستا كوردپه‌روه‌ره له‌سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه بووه‌ته مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كوڕان له كۆیه و له مانگی نیسانی 1936دا له‌سه‌ر خوێندن به‌كوردی قوتابییه‌كانی پۆلی پێنجه‌م و شه‌شه‌می هانداوه مان بگرن، چونكه ئه‌و ساڵه خوێندنیان كردبووه عه‌ره‌بی و له‌ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌دا داخوازییه‌كانی قوتابیان هاتنه‌دی و زمانی كوردی بووه زمانی خوێندن، كه‌چی ئه‌م مامۆستایه و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه له كۆیه دوورخرانه‌وه.
مامۆستا تایه‌ر نووسه‌رێكی لێهاتوو بوو، پڕۆژه‌ی ڕێنووسی زمانی كوردی دانا‌و له ساڵی 1969دا له چاپخانه‌ی شیمال له كه‌ركووك له دووتوێی په‌رتووكێكدا به‌ناوی "ڕێنووس" چاپی كرد و له دواییدا كۆڕی زانیاریی كورد سوودێكی زۆری لێ وه‌رگرت و په‌رتووكه‌كه ده‌كرێته 144 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره ناوه‌نجی.
مامۆستا تایه‌ر سادق وه‌ك مامۆستایه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون و زانا بانگهێشت كرا بۆ به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی ناوخۆی یه‌كه‌م و دووه‌می مامۆستایانی كورد كه‌له ساڵانی 1959 و 1960 دا له هاوینه‌هاواری شه‌قڵاوه به‌ستران و گه‌لێك پێشنیاز‌و ڕاسپارده‌ی به‌كه‌ڵكی له باره‌ی خوێندنی زمان و مێژوو و وێژه‌ی كوردی له قوتابخانه‌كانی كوردستان و هه‌موو ئێراق پێشكه‌ش كرد.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردیش له 1970.02.10دا بووه ئه‌ندام له‌و ڕێكخراوه وێژه‌ییه‌و كه لقی كه‌ركووكی ئه‌و یه‌كێتییه‌ش له كه‌ركووك كرایه‌وه به‌ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا و گه‌لێك خزمه‌تی بزوورتنه‌وه‌ی وێژه‌ی كوردی له‌و پارێزگایه‌ی كوردستان كرد له دوا دوای ژیانیشدا چووه شاری سلێمانی و له‌و شاره‌دا ژیا تاكو له ڕۆژی 1984.11.05دا كۆچی دواییكرد و لاپه‌ڕه‌ی ژیانی نیشتیمانپه‌روه‌ر و په‌روه‌رده‌كار و نووسه‌رێكی كورد پێچرایه‌وه.

Digg
del.icio.us




