xozga: عه‌بدولمه‌جید لوتفی عه‌بدولمه‌جید لوتفی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:52:00 له 1992.10.27 ئه دیبی گه وره ی كوردی به عه ره بی نووس و شاعیری چوارین به زمانی كوردی مامۆستا عه بدولمه جید لوتفی كۆچی دواییكرد. ئه و ئه دیبه مه زنه له ڕۆژی 30ی حوزه یرانی 1905دا له شاری خانه قین هاتۆته دنیاوه و له سه رده می مێر منداڵییه وه شاره كه ی خۆی جێهشتووه و ڕووی كردۆته شاری به غدا و خوێندنی تێدا ته واو كردووه و بووه ته ڕووناكبیرێكی هۆشیار و تێگه یشتوو. له سه ره تای ته مه نی لاوییه وه خووی داوه ته ئه ده بیات و نووسین و په رتووك دانان و تا له ژیاندامابوو 19 په رتووكی به نرخی به زمانی عه ره بی داناوه و به چاپی گه یاندووه به ده یان په رتووكی به نرخ و چیرۆكی هونه ریش به ده ستنووسی له پاش به جێماوه و هه ندێك له وانه به زمانی كوردین و زۆربه شیان چیرۆك و ڕۆمانن و چه ندین په رتووكی له زمانی توركییه و وه رگێڕاوه ته سه ر زمانی عه ره بی، چونكه زمانه كانی كوردی و عه ره بی و توركی به چاك ده زانی. مامۆستا لوتفی له پاڵ چیرۆك و ڕۆمانی نووسینیشه وه، شاعیرێكی باش بووه، به تایبه تی له شیعری چوارین له سه ر شێوه ی چوارینه كانی بابا تاهیری هه مه دانی نووسیوه و له هه مان كاتیشدا گه لێك په خشانه شیعری داناوه و ده بی ئه و ڕاستیه ش بووترێت كه گرنگی وێژه ی عه بدولمه جید لوتفی له زۆریی به رهه مه كانیدا نییه، به ڵكو له چۆنیه تی و پته وێی بابه ته كانیه تی، چونكه له هه موو كاره ئه ده بییه كانیدا هه رده م یه كسانی مرۆڤ و ئاشتی و برایه تی داوا كردوه و له دژی سته م و زۆرداریه تی بووه و هه ندێ له كاره ئه ده بییه كانی ئه م ئه ده به مه زنه وه رگێڕدراونه ته سه ر زمانی ڕووسی و ئیسپانی و فه ڕه نسی و ئینگلیزی، بۆیه ڕه خنه گرێكی ڕووس به بۆنه ی كۆچی دوایی ئه م ئه دیبه مان سه باره ت به ناوه ڕۆكی ڕاسته قینه ی بابه ته كانی وتوویه تی گۆركی ئێراق كۆچی دوایی كرد. مامۆستا عه بدولمه جید لوتفی به شداری له هه موو ڤیستیڤاڵ و كۆنگره یه كی وێژه ی و ڕۆشنبیریی كوردیدا كردووه. له كۆنگره ی دووه می شه قلاوه كه له ڕۆژانی 15-17ی ئابی 1960دا به سترا، به شدارییه كی كاریگه ری له وتوێژو پێشكه شكردنی پێشنیاری به كه ڵك بۆ پێشخستنی پڕۆژ ه ی خوێندن به زمانی كوردی و گرنگی دان به زمانی و مێژووی نه ته وه ی كورد و جوگرافیای كوردستان. كاتێك له ته مه نی 87 ساڵیدا كه وته گیانه ڵا و به رله وه ی گیانی پاكی ده ربچێ وه سیه تی كرد ته رمه كه ی ببرێته وه بۆ خانه قین ی شاری باب و باپیرانی و له گۆڕستانی باوه مه حموود له سه ر ڕووباری ئه ڵوه ند بنێژرێ و وه سیه ته كه شی جێبه جێ كرا.