
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

عه‌بدولمه‌جید لوتفی
له 1992.10.27 ئه‌دیبی گه‌وره‌ی كوردی به عه‌ره‌بی نووس و شاعیری چوارین به زمانی كوردی مامۆستا عه‌بدولمه‌جید لوتفی كۆچی دواییكرد.
ئه‌و ئه‌دیبه مه‌زنه له ڕۆژی 30ی حوزه‌یرانی 1905دا له شاری خانه‌قین هاتۆته دنیاوه و له سه‌رده‌می مێر منداڵییه‌وه شاره‌كه‌ی خۆی جێهشتووه و ڕووی كردۆته شاری به‌غدا و خوێندنی تێدا ته‌واو كردووه و بووه‌ته ڕووناكبیرێكی هۆشیار و تێگه‌یشتوو.
له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوییه‌وه خووی داوه‌ته ئه‌ده‌بیات و نووسین و په‌رتووك دانان و تا له ژیاندامابوو 19 په‌رتووكی به نرخی به زمانی عه‌ره‌بی داناوه و به چاپی گه‌یاندووه به ده‌یان په‌رتووكی به نرخ و چیرۆكی هونه‌ریش به ده‌ستنووسی له پاش به‌جێماوه و هه‌ندێك له‌وانه به زمانی كوردین و زۆربه‌شیان چیرۆك و ڕۆمانن و چه‌ندین په‌رتووكی له زمانی توركییه‌و وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، چونكه زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی به‌چاك ده‌زانی.
مامۆستا لوتفی له پاڵ چیرۆك و ڕۆمانی نووسینیشه‌وه، شاعیرێكی باش بووه، به تایبه‌تی له شیعری چوارین له‌سه‌ر شێوه‌ی چوارینه‌كانی بابا تاهیری هه‌مه‌دانی نووسیوه و له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌لێك په‌خشانه شیعری داناوه و ده‌بی ئه‌و ڕاستیه‌ش بووترێت كه گرنگی وێژه‌ی عه‌بدولمه‌جید لوتفی له زۆریی به‌رهه‌مه‌كانیدا نییه، به‌ڵكو له چۆنیه‌تی و پته‌وێی بابه‌ته‌كانیه‌تی، چونكه له هه‌موو كاره ئه‌ده‌بییه‌كانیدا هه‌رده‌م یه‌كسانی مرۆڤ و ئاشتی و برایه‌تی داوا كردوه و له دژی سته‌م و زۆرداریه‌تی بووه و هه‌ندێ له كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌م ئه‌ده‌به مه‌زنه وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی ڕووسی و ئیسپانی و فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی، بۆیه ڕه‌خنه‌گرێكی ڕووس به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌م ئه‌دیبه‌مان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ی بابه‌ته‌كانی وتوویه‌تی گۆركی ئێراق كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا عه‌بدولمه‌جید لوتفی به‌شداری له هه‌موو ڤیستیڤاڵ و كۆنگره‌یه‌كی وێژه‌ی و ڕۆشنبیریی كوردیدا كردووه.
له كۆنگره‌ی دووه‌می شه‌قلاوه كه له ڕۆژانی 15-17ی ئابی 1960دا به‌سترا، به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری له وتوێژو پێشكه‌شكردنی پێشنیاری به كه‌ڵك بۆ پێشخستنی پڕۆژ‌ه‌ی خوێندن به زمانی كوردی و گرنگی دان به زمانی و مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد و جوگرافیای كوردستان.
كاتێك له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا كه‌وته گیانه‌ڵا و به‌رله‌وه‌ی گیانی پاكی ده‌ربچێ وه‌سیه‌تی كرد ته‌رمه‌كه‌ی ببرێته‌وه بۆ خانه‌قین‌ی شاری باب و باپیرانی و له گۆڕستانی باوه مه‌حموود له‌سه‌ر ڕووباری ئه‌ڵوه‌ند بنێژرێ و وه‌سیه‌ته‌كه‌شی جێبه‌جێ كرا.

Digg
del.icio.us




