xozga: حه‌سه‌ن قزلجی حه‌سه‌ن قزلجی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:50:00 چیرۆكنووسی به هره دار و خه باتگێڕی پێشكه وتوخوازی كورد و ڕۆژنامه نووسی خزمه تگوزار، مامۆستا حه سه نی قزلجی له ساڵی 1914دا له كوردستانی ئێران چاوی به ژیان هه ڵێناوه و زۆربه ی ژیانی منداڵی و لاوێتی له شاری بۆكان به سه ر بردووه و یه كێك بووه له پیاوانه ی ده ورێكی ڕامیاری و ڕووناكبیریی باشیان بووه له كۆماری دیموكراتی كوردستان كه له 22-1-1946دا به سه رۆكایه تی پێشه وا قازی محه مه د دامه زرا. قزلجی ئه دیب له سه ره تای مانگی ئاداری 1946دا ژماره یه كی گۆڤارێكی كوردی به ناوی "هه ڵاڵه " له شاری بۆكان ده رچوواند كه گۆڤارێكی وێژه ی و ڕامیاری گشتی بوو، له سه ر ئه ركی لیژنه ی بۆكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران ده رده چوو و ئه م سه رنووسه ری بوو، ئه و گۆڤاره به نرخه خزمه تێكی زۆری ڕۆژنامه گه ریی و زمان و وێژه ی كوردی له و كات و سه رده مه ناسكه ی ژیانی كورد له و ده ڤه ره دا كرد. كاتێك كه له 1946.12.17دا كۆماری دیموكراتی كوردستان ڕووخێنرا قزلجی نیشتمانپه روه ر نه یتوانی له بۆكان بمێنێته وه، بۆیه ماوه یه ك له شارو گونده كانی ناوچه كه ی، خۆی شارده وه تاكو له سه ره تای ساڵی 1950دا ماوه یه ك چووه به غدا و لێی دانیشت و ماوه یه ك خۆی خه ریكی وێنه كێشان كرد. ئه و تێکۆشه ره له ساڵی 1953دا به و ناوه ی خه ڵكی ئێراق نییه گیرا و ڕه وانه ی ئێران كرایه وه، به ڵام له كرماشان هه لی بۆ هه ڵكه وت و خۆی له ده ست پۆلیس ده رباز كرد و دووباره گه ڕایه وه بۆ كوردستانی ئێراق و ئه و جاره له هه ڵه بجه نیشته جێ بوو، پاشان خۆی گه یانده وه شاری به غدا و له وێ له گه ڵ هه ژار موكریانی له لای خاوه ن ستۆدیۆیه كی وێنه كێشان كه خه ڵكی لای خۆیان بوو، كاری ڕتووشی وێنه یان كردووه و خۆیان پێ ژیاندووه. قزلجی هه ر له و ژیانه ی ده ربه ده رییه ی له به غداوه چووته بولگارستان و له وێ له ڕادیۆی په كی ئێران بووه ته بێژه ری هه واڵی ڕامیاری به زمانی كوردی و له دواییدا گه ڕاوه ته وه شاری به غدا و له دوای ڕووخانی ڕژێمی شا و دامه زراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران گه ڕاوه ته وه زێدی خۆی له ویۆه ش چووته "تاران" و له گه ڵ پارتی تووده كاری ڕامیاری كردووه و ڕۆژنامه ی "مه ردم"ی زمانحاڵی تووده ی به زمانی كوردی به ڕێوه بردووه، كاتێك كۆماری ئیسلامی له پارتی "تووده "ی داوه، ئه میش به به ر هه ڵمه تی گرتن كه وتووه و له 28-9-1985دا له ناو زینداندا تۆماری ژیانی پێچراوه ته وه و چووته دنیای نه مرانه وه. مامۆستا قزلجی جگه له وتار و لێكۆڵینه وه ی پته وی وێژه ی و ڕامیاری نووسین ئه م دوو به رهه مه به نرخه ی به چاپ گه یاندووه: 1- چیرۆكی ئاشتی و په یمانی دوولایی له 1959 چاپكراوه 2- پێكه نینی گه دا- له ساڵی 1972دا چاپكراوه و نموونه یه كی ڕاسته قینه ی چیرۆكی ئێستاكه ی كوردین و ده كه وێته 149 لاپه ڕه ی قه باره بچووك