حه‌سه‌ن قزلجی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
حه‌سه‌ن قزلجی

چیرۆكنووسی به‌هره‌دار و خه‌باتگێڕی پێشكه‌وتوخوازی كورد و ڕۆژنامه‌نووسی خزمه‌تگوزار، مامۆستا حه‌سه‌نی قزلجی له ساڵی 1914دا له كوردستانی ئێران چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه و زۆربه‌ی ژیانی منداڵی و لاوێتی له شاری بۆكان به‌سه‌ر بردووه و یه‌كێك بووه له پیاوانه‌ی ده‌ورێكی ڕامیاری و ڕووناكبیریی باشیان بووه له كۆماری دیموكراتی كوردستان كه له 1946.01.22 به‌سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرا.

قزلجی ئه‌دیب له سه‌ره‌تای مانگی ئاداری 1946دا ژماره یه‌كی گۆڤارێكی كوردی به‌ناوی "هه‌ڵاڵه‌" له شاری بۆكان ده‌رچوواند كه گۆڤارێكی وێژه‌ی و ڕامیاری گشتی بوو، له‌سه‌ر ئه‌ركی لیژنه‌ی بۆكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران ده‌رده‌چوو و ئه‌م سه‌رنووسه‌ری بوو، ئه‌و گۆڤاره به‌نرخه خزمه‌تێكی زۆری ڕۆژنامه‌گه‌ریی و زمان و وێژه‌ی كوردی له‌و كات و سه‌رده‌مه ناسكه‌ی ژیانی كورد له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا كرد.

كاتێك كه له 1946.12.17دا كۆماری دیموكراتی كوردستان ڕووخێنرا قزلجی نیشتمانپه‌روه‌ر نه‌یتوانی له بۆكان بمێنێته‌وه، بۆیه ماوه‌یه‌ك له شارو گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ی، خۆی شارده‌وه‌ تاكو له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1950دا ماوه‌یه‌ك چووه به‌غدا و لێی دانیشت و ماوه‌یه‌ك خۆی خه‌ریكی وێنه‌كێشان كرد.

ئه‌و تێکۆشه‌ره له ساڵی 1953دا به‌و ناوه‌ی خه‌ڵكی ئێراق نییه گیرا و ڕه‌وانه‌ی ئێران كرایه‌وه، به‌ڵام له كرماشان هه‌لی بۆ هه‌ڵكه‌وت و خۆی له‌ده‌ست پۆلیس ده‌رباز كرد و دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستانی ئێراق و ئه‌و جاره له هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێ بوو، پاشان خۆی گه‌یانده‌وه‌ شاری به‌غدا و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ژار موكریانی له‌لای خاوه‌ن ستۆدیۆیه‌كی وێنه‌كێشان كه خه‌ڵكی لای خۆیان بوو، كاری ڕتووشی وێنه‌یان كردووه و خۆیان پێ ژیاندووه.

قزلجی هه‌ر له‌و ژیانه‌ی ده‌ربه‌ده‌رییه‌ی له به‌غداوه چووته بولگارستان و له‌وێ‌ له ڕادیۆی په‌كی ‌ئێران بووه‌ته بێژه‌ری هه‌واڵی ڕامیاری به‌ زمانی كوردی و له دواییدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری به‌غدا و له دوای ڕووخانی ڕژێمی شا و دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێدی خۆی له‌ویۆه‌ش چووته "تاران" و له‌گه‌ڵ پارتی تووده كاری ڕامیاری كردووه و ڕۆژنامه‌ی "مه‌ردم"ی زمانحاڵی تووده‌ی به زمانی كوردی به‌ڕێوه‌بردووه، كاتێك كۆماری ئیسلامی له پارتی "تووده‌"ی داوه، ئه‌میش به به‌ر هه‌ڵمه‌تی گرتن كه‌وتووه و له 1985.09.28 له ناو زینداندا تۆماری ژیانی پێچراوه‌ته‌وه و چووته دنیای نه‌مرانه‌وه.

مامۆستا قزلجی جگه له‌وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی پته‌وی وێژه‌ی و ڕامیاری نووسین ئه‌م دوو به‌رهه‌مه به‌نرخه‌ی به چاپ گه‌یاندووه:

1- چیرۆكی ئاشتی و په‌یمانی دوولایی له 1959 چاپكراوه
2- پێكه‌نینی گه‌دا- له ساڵی 1972دا چاپكراوه و نموونه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی چیرۆكی ئێستاكه‌ی كوردین و ده‌كه‌وێته 149 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ بچووك

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
0
ناودارانی دیکه له نووسه‌راندا
Previous
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان له 1895.08.21 له ئه‌سته‌نبوول له‌دایکبووه و کوڕی ئه‌مین عه‌لی به‌درخانی کوردی به‌درخانی به‌گی میری بۆتانه. کامه‌ران چالاکه‌وانێکی ڕامیاری، دادپه‌روه‌ر و نووسه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو ...
جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان
جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان
میر جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان له 1893.04.26 له‌  قه‌یسه‌ری، که‌ ئه‌و ده‌مه شاره‌دێیه‌کی نزیک ئه‌سته‌نبووڵ بوو، چاوی به‌ دنیا پشکووت. ناوبراو دووه‌هه‌مین کوڕی ئه‌مین عه‌لی به‌درخان ...
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده له 1917.09.08دا له‌شاری کۆیه، شاری وێژه و هونه‌ر و زانست، له دایکبووه. کچی مه‌لای گه‌وره‌ی زانا و شاعیری شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له‌و ...
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مێژووی ڕه‌وتی شارستانی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر ووڵاتێك، هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له قۆناغه‌ جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی، ژماره‌یه‌ك مرۆی هه‌ره مه‌زن ده‌ووری زێده كاریگه‌ری له دروست كردنیدا ده‌گێڕن، ...
محه‌مه‌د ئوزون
محه‌مه‌د ئوزون
"محه‌مه‌د ئوزون" له‌ساڵی 1953 له‌شاری "Siverek/Sanliurfa" له‌دایکبووه. له‌پاش کوته‌دای سه‌رباز‌ی له 1971.03.12 چه‌ندین له چه‌پڕه‌وه‌کان و کورده‌کان خرانه به‌ندنیخانه‌وه. ئوزون له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له 1972.03.03 ...
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
محه‌مه‌د تۆفیق وردی له ساڵی 1923دا له شاری كۆیه له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌ساڵی 1941دا له شاره‌كه‌ی خۆیدا ته‌واو كردووه و چۆته به‌غدا ...
ئۆسمان سه‌بری
ئۆسمان سه‌بری
ئۆسمان سه‌بری، نووسه‌ر و شاعیره خه‌باتگێڕه‌ی كورد له‌ساڵی 1905دا له گوندی "نارنجی"ی سه‌ر به‌ شاری مێردین له كوردستانی باكوور چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ...
قه‌ناتی كوردۆ
قه‌ناتی كوردۆ
پڕۆفیسۆر قه‌ناتی كوردۆ له 1909.09.21 له گوندی "سوسز"ی ناوچه‌ی "قانزمان"ی هه‌رێمی قارس له كوردستانی باكورری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌دایكبووه، ناوی ته‌واوی "قه‌نات كوڕی كوردۆ ...
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
مامۆستای په‌روه‌ده‌كای كورد، ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له‌ ساڵی 1920 له شاری سلێمانی له دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واوكردووه و چووه‌ته به‌غدای له قوتابخانه‌ی ...
گیوی موكریانی
گیوی موكریانی
ناوی ته‌واوی "عه‌بدولره‌حمان له‌تیف ئیسماعیل عه‌بدوڵلا له‌تیف"ه‌و له ساڵی 1903 له‌شاری مهاباد له‌دایكبووه. له ساڵی 1913 له‌گه‌ڵ حوسێن حوزنی برای چووه بۆ وڵاتی شام له شاری ...
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
نووسه‌ری پێشكه‌وتنخواز و شاعیر و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد "مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی" له ساڵی 1925دا له شاری هه‌ولێر چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. خوێندنی ئایینی له‌لای مه‌لا عوسمان باوكی ...
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له 1914.03.06 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی له‌‌دایكبووه، ڕه‌مزی فه‌تاح كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه مامی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ...
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
هزرڤان و نووسه‌ری بیروردی كوردو كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده له ساڵی 1919دا له شاری كۆیه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و وێژه‌یه و زانست ...
حاجی جندی
حاجی جندی
زانای ناوداری كورد و فلۆلكۆرستی لێهاتوو پڕۆفیسۆر حاجی جندی له گوندی "ئه‌مه‌یخابری" له ناوچه‌نی قارس له كوردستانی باكوور له 1908.03.18دا چاوی ژنانی هه‌ڵیناوه‌. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ...
تۆفیق وه‌هبی
تۆفیق وه‌هبی
نووسه‌ری لێهاتووی و زمانه‌وانی وردبین و مێژوونووسی ناوداری كورد "تۆفیق وه‌هبی به‌گی كوڕی مه‌عرووف" ‌له 1891.01.01 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌. هه‌ر منداڵ بووه كه باوكی كۆچی دوایی ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: