xozga: شكوور مسته‌فا شكوور مسته‌فا ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:48:00 نووسه ری خامه ڕه نگین و وه رگێڕی به توانا و زمانزانی لێهاتووی كورد مامۆستا شكوور مسته فا عه بدوڵڵا (1926-2003) ده رچووی كۆلیژی شه ریعه بووه و ماوه یه ك مامۆستای زمانی عه ره بی بووه له قوتابخانه ناوه ندیی و ئاماده ییه كانی كوردستان و شاره كانی دیكه ی عیراق، له سه ر هه ڵوێستی ڕامیاری زۆر جار له كوردستان دوور خراوه ته وه بۆ خواروو و ناوه ڕاستی ئیراق، له دوای ڕێكه وتنامه ی مێژووییه كه ی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوان سه ركردایه تی شۆڕشی كورد و میری به غدا، گوێزراوه ته وه بۆ به ڕێوبه رایه تی گشتی خوێندنی كوردی و له به شی پڕوگرام و به رنامه كاری كردووه. له ساڵی 1975یشه وه دامه زراوه بۆ كۆڕی زانیاری كورد له به غدا و كراوه به ئه مینداری گشتی و ڕۆڵێكی باشی بووه به به ڕێوبردنی كاروباری لێژنه كانی كۆڕ و گه لێك په رتووكی به نرخی له زمانانی توركی و ئازه ری و عه ره بی وه رگێڕاوه ته سه ر زمانی كوردی و بۆ چاپكراون. كاتێك كه میری به عس له ساڵی 1979دا كۆڕی زانیاری كوردی به كۆڕی زانیاریی ئێراقه وه لكاند و ناوی نا "كۆڕی زانیاری ئێراق - ده سته ی كورد" مامۆستا شكوور كرا به شاره زا له و كۆڕه دا و به رده وام بوو له خزمه تكردنی زمان و مێژوو و وێژه ی كوردی به نووسین و وه رگێڕانه سه ركه وتووه كانی له زمانانی دیكه وه به م جۆره كانی خۆی به جوانترین شێوه به ئه نجام گه یاند تاكو له ساڵی 1996دا خانه نشین كرا و له ساڵی 1997دا هاته كوردستانی و له هه ولێر كرا به سكرتێری كۆڕی زانیاری كوردستان و دوای دروستبوونی كۆڕه كه ش له ساڵی 1998دا دامه زراندنی و خزمه تێكی زۆری زمان و مێژووی كوردی كرد تاكو له 2003.09.18دا هه ر له شاری هه ولێر به نه خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد و هه ر شاره شدا نێژرا. مامۆستا شكوور مسته فا نووسه رێكی پێنووس به هێز و وه رگێڕێكی لێهاتووی كورد بووه، له ژیانی وێژه ییدا زنجیره یه ك په رتووكی به نرخی له بواری وه رگێڕان و دانان پێشكه ش به په رتوكخانه ی كوردی كرد، كه ئه مانه به شێكیانن: 1- قه ڵای دمدم ... نووسینی عه ره ب شاممۆ ... هێناویه تیه سه ر شێوه ی كرمانجی خواررو له ساڵی 1975دا له كۆڕی زانیاری كورد چاپكراوه 2- كۆمه ڵه تێكستی فۆلكلۆری كوردی ... كۆكردنه وه ی دكتۆر قه ناتی كوردۆ ... هێناویه ته سه ر ڕێنووسی ئه مڕۆی كوردی كوردستانی عێراق و له ساڵی 1976دا له كۆڕی زانیاری كوردی چاپكراوه 3- سترانا زارگوتنا كوردیه تاریخی ... كۆكردنه وه ی ئوردیخانی جه لیل ... هێناویه ته سه ر ڕێنووسی ئه مڕۆی زمانی كوردی له كوردستانی عێراق و ئێران له ساڵی 1978دا چاپكراوه 4- كوێر ئۆغلی ... نووسینی یه شار كه مال ... له توركییه وه كردوویه تیه كوردی و له ساڵی 1979 چاپكراوه 5- ئه فسانه ی شێخ به دره دین كوڕی قازی سیماونه ... نووسینی نازم حیكمه ت ... له توركییه وه كردوویه تیه كوردی و له 1981دا چاپكراوه 6- ته نه كه ... نووسینی یه شار كه مال ... له توركییه وه كردوویه تی كوردی و له ساڵی 1981دا له به غدا چاپكراوه 7- كاریته ... نووسینی یه شار كه مال ... له توركییه وه كردویه تیه كوردی و له ساڵی 1982 له به غدا چاپكراوه 8- ئه فسانه ی چیای ئاكرێ ... نووسینی یه شار كه مال ... له توركییه وه كردوویه تیه كوردی و له 1986 دا چاپكراوه 9- زه وی ئاسن و ئاسمان مس ... نووسینی یه شار كه مال ... له توركییه وه كردوویه تیه كوردی و له ساڵی 1989دا له به غدا چاپكراوه جگه له م په رتووكه به نرخانه یشی چه ند په رتووكێكی دیكه ی وه رگێڕاوه ته سه ر زمانی عه ره بی له وانه: 1- مذكرات مامون بیك بن بیكه بیك ... له توركییه وه له گه ڵ مامۆستا جه میل ڕۆژبه یانیدا كردوویه تیه عه ره بی و له 198دا چاپكراوه 2- تاریخ الاماره البابانیه ... نووسینی حوسین نازم به گ .... له گه ڵ محه مه دی مه لا كه ریم كردوویانه ته عه ره بی و له ساڵی 2001 دا چاپكراوه 3- شیعر الشاعر الكردی عه بدوڵڵا گۆران ... نووسینی حوسین عه لی شانۆف ... له ئازه رییه وه كردوویه تیه عه ره بی و له ساڵی 1975دا له به غدا چاپكراوه