
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

شكوور مسته‌فا
نووسه‌ری خامه ڕه‌نگین و وه‌رگێڕی به توانا و زمانزانی لێهاتووی كورد مامۆستا شكوور مسته‌فا عه‌بدوڵڵا (1926-2003) ده‌رچووی كۆلیژی شه‌ریعه بووه و ماوه‌یه‌ك مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی بووه له قوتابخانه ناوه‌ندیی و ئاماده‌ییه‌كانی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕامیاری زۆر جار له كوردستان دوور خراوه‌ته‌وه بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی ئیراق، له دوای ڕێكه‌وتنامه‌ی مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد و میری به‌غدا، گوێزراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خوێندنی كوردی و له‌به‌شی پڕوگرام و به‌رنامه كاری كردووه.
له ساڵی 1975یشه‌وه دامه‌زراوه بۆ كۆڕی زانیاری كورد له به‌غدا و كراوه به ئه‌مینداری گشتی و ڕۆڵێكی باشی بووه به‌به‌ڕێوبردنی كاروباری لێژنه‌كانی كۆڕ و گه‌لێك په‌رتووكی به‌نرخی له زمانانی توركی و ئازه‌ری و عه‌ره‌بی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و بۆ چاپكراون.
كاتێك كه میری به‌عس له ساڵی 1979دا كۆڕی زانیاری كوردی به كۆڕی زانیاریی ئێراقه‌وه لكاند و ناوی نا "كۆڕی زانیاری ئێراق - ده‌سته‌ی كورد" مامۆستا شكوور كرا به شاره‌زا له‌و كۆڕه‌دا و به‌رده‌وام بوو له خزمه‌تكردنی زمان و مێژوو و وێژه‌ی كوردی به نووسین و وه‌رگێڕانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی له زمانانی دیكه‌وه به‌م جۆره‌كانی خۆی به جوانترین شێوه به ئه‌نجام گه‌یاند تاكو له ساڵی 1996دا خانه‌نشین كرا و له ساڵی 1997دا هاته كوردستانی و له هه‌ولێر كرا به سكرتێری كۆڕی زانیاری كوردستان و دوای دروستبوونی كۆڕه‌كه‌ش له ساڵی 1998دا دامه‌زراندنی و خزمه‌تێكی زۆری زمان و مێژووی كوردی كرد تاكو له 2003.09.18دا هه‌ر له شاری هه‌ولێر به نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد و هه‌ر شاره‌شدا نێژرا.
مامۆستا شكوور مسته‌فا نووسه‌رێكی پێنووس به‌هێز و وه‌رگێڕێكی لێهاتووی كورد بووه، له ژیانی وێژه‌ییدا زنجیره‌یه‌ك په‌رتووكی به‌نرخی له بواری وه‌رگێڕان و دانان پێشكه‌ش به په‌رتوكخانه‌ی كوردی كرد، كه ئه‌مانه به‌شێكیانن:
1- قه‌ڵای دمدم ... نووسینی عه‌ره‌ب شاممۆ ... هێناویه‌تیه سه‌ر شێوه‌ی كرمانجی خواررو له ساڵی 1975دا له كۆڕی زانیاری كورد چاپكراوه
2- كۆمه‌ڵه تێكستی فۆلكلۆری كوردی ... كۆكردنه‌وه‌ی دكتۆر قه‌ناتی كوردۆ ... هێناویه‌ته سه‌ر ڕێنووسی ئه‌مڕۆی كوردی كوردستانی عێراق و له ساڵی 1976دا له كۆڕی زانیاری كوردی چاپكراوه
3- سترانا زارگوتنا كوردیه تاریخی ... كۆكردنه‌وه‌ی ئوردیخانی جه‌لیل ... هێناویه‌ته سه‌ر ڕێنووسی ئه‌مڕۆی زمانی كوردی له كوردستانی عێراق و ئێران له ساڵی 1978دا چاپكراوه
4- كوێر ئۆغلی ... نووسینی یه‌شار كه‌مال ... له توركییه‌وه كردوویه‌تیه كوردی و له ساڵی 1979 چاپكراوه
5- ئه‌فسانه‌ی شێخ به‌دره‌دین كوڕی قازی سیماونه ... نووسینی نازم حیكمه‌ت ... له توركییه‌وه كردوویه‌تیه كوردی و له 1981دا چاپكراوه
6- ته‌نه‌كه ... نووسینی یه‌شار كه‌مال ... له توركییه‌وه كردوویه‌تی كوردی و له ساڵی 1981دا له به‌غدا چاپكراوه
7- كاریته ... نووسینی یه‌شار كه‌مال ... له توركییه‌وه كردویه‌تیه كوردی و له ساڵی 1982 له به‌غدا چاپكراوه
8- ئه‌فسانه‌ی چیای ئاكرێ ... نووسینی یه‌شار كه‌مال ... له توركییه‌وه كردوویه‌تیه كوردی و له 1986 دا چاپكراوه
9- زه‌وی ئاسن و ئاسمان مس ... نووسینی یه‌شار كه‌مال ... له توركییه‌وه كردوویه‌تیه كوردی و له ساڵی 1989دا له به‌غدا چاپكراوه
جگه له‌م په‌رتووكه به‌نرخانه‌یشی چه‌ند په‌رتووكێكی دیكه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی له‌وانه:
1- مذكرات مامون بیك بن بیكه‌بیك ... له توركییه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌میل ڕۆژبه‌یانیدا كردوویه‌تیه عه‌ره‌بی و له 198دا چاپكراوه
2- تاریخ الاماره البابانیه ... نووسینی حوسین نازم به‌گ .... له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم كردوویانه‌ته عه‌ره‌بی و له ساڵی 2001 دا چاپكراوه
3- شیعر الشاعر الكردی عه‌بدوڵڵا گۆران ... نووسینی حوسین عه‌لی شانۆف ... له ئازه‌رییه‌وه كردوویه‌تیه عه‌ره‌بی و له ساڵی 1975دا له به‌غدا چاپكراوه

Digg
del.icio.us




