xozga: شه‌رفخانی به‌دلیسی شه‌رفخانی به‌دلیسی ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:43:00 هه روه ك ئاشكرایه كه شه ره فنامه به گه وره ترین شاكاری مێژووی گه لی كوردستان داده نرێ، به سه ره تاو ده سپێكی مێژووی نوێی گه لی كورد داده نرێت. شه رفخانی به دلیسی خۆی له خۆیدا وه رچه رخانێكی گرنگی مێژووی ڕامیاری و ئابووری و كۆمه ڵایه تی و كلتووری گه لی كوردستانه ، شه رفخانه ی به دلیسی كه گه وره ترین ڕووناكبیرو نووسه ری سه رده می خۆیه تی به نووسینی شه ره فنامه نه ك هه ر زانیاری زۆرو زه به ندی له مه ڕ جوگرافیاو ژیانی ڕامیاری و ده سه ڵاتی كوردو زمان و ڕووه هه مه جۆره كانی كۆمه ڵگای كوردی بۆ تۆماركردوین. شه رفخان كوڕی شه مسه دین به دلیس له ساڵی 1543.02.25 له گوندی "گه رمه ڕووی" سه ر به شاری "قوم" له ئێرانی عه جه م له دایكبووه. له دیوه خانی "شاته همان سپی یه كه م" له ساڵی (1543 تا 1576) له گه ڵ كوڕه كانی ئه ودا ژیاوه. له ئێران شا ئیسماعیلی سه فه وی ساڵی 1576 پایه و نازناوی میری میران ده به خشێته شه ره فخان و ده یكاته سه رۆكی هۆزی كورده كانی ئێران. له كانوونی دووه می ساڵی 1578 له جه نگی نێوان ئێرانییه كان و عوسمانییه كان دا پشتی ئێرانییه كان به رده دات و لایه نگری عوسمانییه كان ده كات به خۆی و 400 چه كداره وه دژ به ئێران ده وه ستێ سه ركردایه تی عوسمانییه كان ده كات له ساڵی 1589 سوڵتان مورادی سێیه م دژ به ئێرانییه كان پایه و نازناوی خان ده به خشێته شه ره فخان و ده یكاته میری ویلایه تی به دلیس له ساڵی 1590 واتا له ته مه نی 53 ساڵیدا جڵه وی فه رمانڕه وایی خۆی ده داته ده ست كوڕه كه ی خۆی شه مسه دین به گ. له ساڵی 1591 تا 1592 ده ست ده كات به نووسینی شه ره فنامه و له 1597.08.04 له نووسینی شه ره فنامه ته واو ده بێت و پوخته ی نووسینه كانی له دوا دوای ساڵی 1597دا كۆتایی پێهێنا به م جۆره پڕۆژه ی تۆماركردنی كوردی ئه نجامدا. میر شه ره فخان له ساڵی 1012ی كۆچی دا به رامبه ر به ساڵانی 1603-1604ز كۆچی دوایی كردووه . به ساڵنامه ی زایینی 60 ساڵ ژیاوه و به ساڵنامه ی كۆچیش 63 ساڵ ژیاوه. شه رفنامه گه لێ بابه تی سه ره كی و گرنگی گرتۆته خۆ وه كو ئه مانه ی خواره وه: 1- حكوومه ته كوردییه كانی مه ڕوانی و حه سنه وی و فه ضله وی و ئه یووبی. 2- حاكمه كوردییه كانی پشتاوپشت حوكمڕانیان كردووه. 3- ئه و حاكمه كوردانه ی پاره یان لێداوه و وتاریان به ناو خوێندراوه ته وه. 4- جگه له مانه ش به دوورو درێژی باسی حكوومه تی بتلیسی كردووه. ئه م په رتووكه ی شه رفنامه له كۆنه وه گرنگییه كی زۆری پێدراوه له ساڵی 1978ی كۆچی به رامبه ری 1667ی زایینی له زمانی فارسیه وه له لایه ن شامی ناوێكه وه وه رگێڕدراوه ته سه ر زمانی توركی و له دواییدا "ولیامینۆف"ی ڕووسی كردوویه تییه ڕووسی و به چاپی گه یاندووه و "كارمۆی" مێژوونووسی فه ڕه نسیش كردوییته تیه فه ڕه نسی و له میسریش مێژوونووسی كورد له چله كانی سه ده ی ڕابردوو به فارسی چاپی كردوه و مه لا جه میل ڕۆژبه یانی له ساڵی 1953دا به په راوێزی به نرخه وه كردوویه تییه عه ره بی و به چاپی گه یاندووه دواجاریش هه ژار موكریانی به په راوێزو پێشه كیه كی درێژه وه كردوویه تییه كوردی و له ساڵی 1972دا له چاپخامژگی كۆڕی زانیاری كورد له به غدا له چاپ دراوه.