xozga: محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:40:00 زۆرن ئه وانه ی ته مه نی پڕ به خششیان له پێناو مرۆڤایه تی بوراند، به به هره و تواناكانیان خزمه تیان به گه له كه یان كرد دیاره كوردیش به سه ده ها كه ڵه مێرد و مێرخاسی له م جۆره ی تیا هه ڵكه وتووه. محه مه د ئه مین زه كی ناوی ته واوی محه مه د ئه مینی كوڕی حاجی عه بدولڕه حمانی كوڕی مه حمود باپێره له ساڵی 1880دا له گه ڕه كی گوێژه ی شاری سلێمانی له دایكبووه و باوك و دایكی نه خوێنده وار بوون و خاوه ن وڵاخ و كاروان بوون. له ساڵی 1892 چووته فێرگه ی "موڵكیی" سه ره تایی سلێمانی پاشان ماوه یه كیش له فێرگه ی مه لا عه زیز خوێندویه تی .. له ساڵی 1893 چووه ته فێرگه ی ڕوشدیه ی سه ربازی سلێمانی یه و دوای دووساڵ خوێندن چوونه ته ڕوشدیه ی سه ربازی به غدا ساڵی 1898 چووه ته كولێژی سه ربازی هه روه ها به شی ئه ركانی ئه سته مبۆل كه له ساڵی 1902 به پله ی "ره ئیس چاك" ده رچووه و له له شكری عوسمانی شه شه می به غدا دامه زراوه. ساڵی 1903 تا ته مووزی 1924 له له شكری عوسمانیدا چه ند جۆر پله ی بڕیووه، له گه ڵ گه ڕانه وه شی بۆ ئێراق له 1925.02.02 تاكو 1925.07.15 فه رمانی دووه م پشكنه ر فه رمانده ی فێرگه ی سه ربازی ئێراقی بووه. ساڵانی 1925 - 1928 - 1937 نوێنه ره ی هه ڵبژێراوی بۆیه كه مجار له شالیارێتی عه بدولموحسین ئه لسه عدوندا بووه به شالیاری (كارداری و هامووشۆ) تا 1941.11.10 بۆ 10 جار له شالیاریتیه كانی زانستی، به رگری، ئابووری و هامۆشۆدا بووه له 1942.02.10 له به ر نه خۆشی به یه كجاری ده ستی له كاروباری میری هه ڵگرت. له شه وی 9 له سه ر 1948.07.10 له دیده نی شاری سلێمانیدا كتوپڕ گورچیله كه ی له كاركه وتوه و خوێنی لێ پیس كردووه به و جۆره گیانی پاكی سپارد به خاك و نیشتمانه كه ی. ئه مین زه كی به گ ئاره زووی له هۆنراوه ، وێژه، خۆشنووسین، نیگاركێشان بووه، زمانه كانی كوردی، عه ره بی، فارسی، توركی، ئێنگلیزی، ئه ڵمان و فه ڕه نسی زانیووه، به توركی و عه ره بی و كوردی له باره ی مێژووی جه نگ، له شكر، مێژووی ڕامیاری خاوه نی به رهه می به نرخه. خاوه نی زیاتر له 12 به رهه مه ئه مه ش چه ند به رهه مێكی "محه مه د ئه مین زه كی به گ"ه: 1- محاسه به ی نیابات - 1928 (كه تیایدا په راوی كرده وه كانی له ئه نجوومه نی نوێنه راندا بۆ خوێنه ر كۆكردۆته وه ) 2- خولاسه یه كی ته ئریخی كوردستان به شی یه كه م ساڵی 1931 و به شی دووه م ساڵی 1937 (وه رگێڕدراوه ت سه ر زمانی عه ره بیش) 3- دوو ته قه للای بێ سوود 1935 (كه پاداشتێكی 69 لاپه ڕه یه: ساڵی 1930 بۆ مانی كورد دابوویه میری، بڵاوكردنه وه ی قه ده غه كرا) 4- ته ریخی وڵاتی سلێمانی 1939 5- كورد به ناوبانگ به شی یه كه م ساڵی 1945 و به شی دووه م ساڵی 1947 6- تاریخ الدوله و الامارات الكردیه 1945