لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | نووسه‌ران | محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ

محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ

زۆرن ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی پڕ به‌خششیان له پێناو مرۆڤایه‌تی بوراند، به به‌هره و تواناكانیان خزمه‌تیان به گه‌له‌كه‌یان كرد دیاره كوردیش به سه‌ده‌ها كه‌ڵه‌مێرد و مێرخاسی له‌م جۆره‌ی تیا هه‌ڵكه‌وتووه.

محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی حاجی عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی مه‌حمود باپێره له ساڵی 1880دا له گه‌ڕه‌كی گوێژه‌ی شاری سلێمانی له دایكبووه و باوك و دایكی نه‌خوێنده‌وار بوون و خاوه‌ن وڵاخ و كاروان بوون.

له ساڵی 1892 چووته فێرگه‌ی "موڵكیی" سه‌ره‌تایی سلێمانی پاشان ماوه‌یه‌كیش له فێرگه‌ی مه‌لا عه‌زیز خوێندویه‌تی .. له ساڵی 1893 چووه‌ته فێرگه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی سلێمانی یه‌و دوای دووساڵ خوێندن چوونه‌ته ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی به‌غدا ساڵی 1898 چووه‌ته كولێژی سه‌ربازی هه‌روه‌‌ها به‌شی ئه‌ركانی ئه‌سته‌مبۆل كه له ساڵی 1902 به پله‌ی "ره‌ئیس چاك" ده‌رچووه‌ و له له‌شكری عوسمانی شه‌شه‌می به‌غدا دامه‌زراوه.

ساڵی 1903 تا ته‌مووزی 1924 له له‌شكری عوسمانیدا چه‌ند جۆر پله‌ی بڕیووه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ئێراق له 1925.02.02 تاكو 1925.07.15  فه‌رمانی دووه‌م پشكنه‌ر فه‌رمانده‌ی فێرگه‌ی سه‌ربازی ئێراقی بووه.

ساڵانی 1925 - 1928 - 1937 نوێنه‌ره‌ی هه‌ڵبژێراوی بۆیه‌كه‌مجار له شالیارێتی عه‌بدولموحسین ئه‌لسه‌عدوندا بووه به شالیاری (كارداری و هامووشۆ) تا 1941.11.10 بۆ 10 جار له شالیاریتیه‌كانی زانستی، به‌رگری، ئابووری و هامۆشۆدا بووه له 1942.02.10 له به‌ر نه‌خۆشی به‌یه‌كجاری ده‌ستی له كاروباری میری هه‌ڵگرت.

له شه‌وی 9 له‌سه‌ر 1948.07.10 له دیده‌نی شاری سلێمانیدا كتوپڕ گورچیله‌كه‌ی له كاركه‌وتوه و خوێنی لێ پیس كردووه به‌و جۆره گیانی پاكی سپارد به خاك و نیشتمانه‌كه‌ی.

ئه‌مین زه‌كی به‌گ ئاره‌زووی له هۆنراوه‌، وێژه، خۆشنووسین، نیگاركێشان بووه، زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئێنگلیزی، ئه‌ڵمان و فه‌ڕه‌نسی زانیووه، به توركی و عه‌ره‌بی و كوردی له باره‌ی مێژووی جه‌نگ، له‌شكر، مێژووی ڕامیاری خاوه‌نی به‌رهه‌می به‌نرخه.

خاوه‌نی زیاتر له 12 به‌رهه‌مه ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌رهه‌مێكی "محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ"ه:

1- محاسه‌به‌ی نیابات - 1928 (كه تیایدا په‌راوی كرده‌وه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بۆ خوێنه‌ر كۆكردۆته‌وه‌)
2- خولاسه‌یه‌كی ته‌ئریخی كوردستان به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1931 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1937 (وه‌رگێڕدراوه‌ت سه‌ر زمانی عه‌ره‌بیش)
3- دوو ته‌قه‌للای بێ سوود 1935 (كه پاداشتێكی 69 لاپه‌ڕه‌یه: ساڵی 1930 بۆ مانی كورد دابوویه میری، بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كرا)
4- ته‌ریخی وڵاتی سلێمانی 1939
5- كورد به‌ ناوبانگ به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1945 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1947
6- تاریخ الدوله و الامارات الكردیه 1945 ‌

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (1 بۆچوون):

سيما له 20 کانوونی دووه‌م, 2010 07:17:10
avatar
دةس خؤش بؤ ئةم زانياريية
Thumbs Up Thumbs Down
0

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
1.50
ناودارانی دیکه له نووسه‌راندا
Previous
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان له 1895.08.21 له ئه‌سته‌نبوول له‌دایکبووه و کوڕی ئه‌مین عه‌لی به‌درخانی کوردی به‌درخانی به‌گی میری بۆتانه. کامه‌ران چالاکه‌وانێکی ڕامیاری، دادپه‌روه‌ر و نووسه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو ...
جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان
جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان
میر جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان له 1893.04.26 له‌  قه‌یسه‌ری، که‌ ئه‌و ده‌مه شاره‌دێیه‌کی نزیک ئه‌سته‌نبووڵ بوو، چاوی به‌ دنیا پشکووت. ناوبراو دووه‌هه‌مین کوڕی ئه‌مین عه‌لی به‌درخان ...
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده له 1917.09.08دا له‌شاری کۆیه، شاری وێژه و هونه‌ر و زانست، له دایکبووه. کچی مه‌لای گه‌وره‌ی زانا و شاعیری شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له‌و ...
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مێژووی ڕه‌وتی شارستانی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر ووڵاتێك، هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له قۆناغه‌ جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی، ژماره‌یه‌ك مرۆی هه‌ره مه‌زن ده‌ووری زێده كاریگه‌ری له دروست كردنیدا ده‌گێڕن، ...
محه‌مه‌د ئوزون
محه‌مه‌د ئوزون
"محه‌مه‌د ئوزون" له‌ساڵی 1953 له‌شاری "Siverek/Sanliurfa" له‌دایکبووه. له‌پاش کوته‌دای سه‌رباز‌ی له 1971.03.12 چه‌ندین له چه‌پڕه‌وه‌کان و کورده‌کان خرانه به‌ندنیخانه‌وه. ئوزون له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له 1972.03.03 ...
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
محه‌مه‌د تۆفیق وردی له ساڵی 1923دا له شاری كۆیه له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌ساڵی 1941دا له شاره‌كه‌ی خۆیدا ته‌واو كردووه و چۆته به‌غدا ...
ئۆسمان سه‌بری
ئۆسمان سه‌بری
ئۆسمان سه‌بری، نووسه‌ر و شاعیره خه‌باتگێڕه‌ی كورد له‌ساڵی 1905دا له گوندی "نارنجی"ی سه‌ر به‌ شاری مێردین له كوردستانی باكوور چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ...
قه‌ناتی كوردۆ
قه‌ناتی كوردۆ
پڕۆفیسۆر قه‌ناتی كوردۆ له 1909.09.21 له گوندی "سوسز"ی ناوچه‌ی "قانزمان"ی هه‌رێمی قارس له كوردستانی باكورری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌دایكبووه، ناوی ته‌واوی "قه‌نات كوڕی كوردۆ ...
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
مامۆستای په‌روه‌ده‌كای كورد، ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له‌ ساڵی 1920 له شاری سلێمانی له دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واوكردووه و چووه‌ته به‌غدای له قوتابخانه‌ی ...
گیوی موكریانی
گیوی موكریانی
ناوی ته‌واوی "عه‌بدولره‌حمان له‌تیف ئیسماعیل عه‌بدوڵلا له‌تیف"ه‌و له ساڵی 1903 له‌شاری مهاباد له‌دایكبووه. له ساڵی 1913 له‌گه‌ڵ حوسێن حوزنی برای چووه بۆ وڵاتی شام له شاری ...
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
نووسه‌ری پێشكه‌وتنخواز و شاعیر و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد "مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی" له ساڵی 1925دا له شاری هه‌ولێر چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. خوێندنی ئایینی له‌لای مه‌لا عوسمان باوكی ...
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له 1914.03.06 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی له‌‌دایكبووه، ڕه‌مزی فه‌تاح كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه مامی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ...
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
هزرڤان و نووسه‌ری بیروردی كوردو كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده له ساڵی 1919دا له شاری كۆیه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و وێژه‌یه و زانست ...
حاجی جندی
حاجی جندی
زانای ناوداری كورد و فلۆلكۆرستی لێهاتوو پڕۆفیسۆر حاجی جندی له گوندی "ئه‌مه‌یخابری" له ناوچه‌نی قارس له كوردستانی باكوور له 1908.03.18دا چاوی ژنانی هه‌ڵیناوه‌. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ...
تۆفیق وه‌هبی
تۆفیق وه‌هبی
نووسه‌ری لێهاتووی و زمانه‌وانی وردبین و مێژوونووسی ناوداری كورد "تۆفیق وه‌هبی به‌گی كوڕی مه‌عرووف" ‌له 1891.01.01 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌. هه‌ر منداڵ بووه كه باوكی كۆچی دوایی ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: