لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | نووسه‌ران | میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان

میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان

دامه‌زرێنه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردی‌ "میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان كوڕی‌ میر به‌درخان پاشا"یه‌.

ساڵی‌ له‌دایك بوون و كۆچی‌ دوایی‌ نه‌زانراوه‌. میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان ناوێكی‌ ئاوێته‌یه‌، ئه‌م شێوه‌ ناونانه‌ عوسمانییه‌كان و كورده‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌فه‌ره‌نسییه‌كانیان وه‌رگرتووه‌ بۆ ناونانی‌ ڕۆڵه‌كانیان.

ساڵی‌ 1891 هاتۆته‌ میسر، ساڵی‌ 1898 له‌قاهیره‌ پێنج ژماره‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستان بڵاو ئه‌كاته‌وه‌. پاش ئه‌وه‌ له‌ترسی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی‌ عوسمانی‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌سته‌مبوڵ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌م براكانی‌ تووشی‌ ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانی‌ كردن نه‌بن.

ساڵی‌ 1899 له‌گه‌ڵ عه‌لی‌ به‌گی‌ برایدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن زه‌مینه‌بۆ شۆڕشێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ خۆش بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ر ناكه‌ون. هه‌ندێك له‌مێژوو نووسه‌كان ئه‌ڵێن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان یه‌كێ‌ بووه‌ له‌ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی‌ پارتی "ئیتحاد و ته‌ره‌قی‌". ساڵی‌ 1906 له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ له‌توركیا نه‌فی‌ كرا. ساڵی‌ 1910 و ماوه‌یه‌ك پاش راگه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ ده‌ستووری‌ له‌ئه‌سته‌مبوڵبه‌شداری‌ ئه‌كا له‌دامه‌زراندنی‌ "جه‌معیه‌تی‌ نه‌شری‌ مه‌عاریفی‌ كوردی‌" به‌پێی‌ هه‌ندێ‌ سه‌رچاوه‌ ماوه‌یه‌ك كراوه‌ به‌موته‌سه‌ریفی‌ شاری‌ ده‌رسیم. به‌ڵام له‌و ساڵه‌ به‌دواوه‌ هیچ شتێك ده‌رباره‌ی‌ ژیانی‌ نازانرێت، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌یه‌كه‌مین رۆژنامه‌نووس و دامه‌زرێنه‌ری‌ بزاڤی‌ كوردییه‌ چاپخانه‌یه‌كیشی‌ به‌ناوی‌ "چاپخانه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستان" له‌قاهیره‌ دامه‌زراندووه‌، كه‌به‌یه‌كه‌مین چاپخانه‌ی‌ كوردی‌ ئه‌ژمێردرێ‌.

ئه‌م ڕابه‌ره‌ مه‌زنه‌ جگه‌ له‌ زمانی‌ خۆی‌ و زمانی‌ توركی‌ و عه‌ره‌بی‌ زمانی‌ فه‌ره‌نسیشی‌ به‌باشی‌ زانیوه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌مین ژماره‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستاندا كارتێكی‌ به‌زمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ شارستانی‌ بوونی‌ عه‌قڵی‌ میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان نیشان ئه‌دات.

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
0
ناودارانی دیکه له نووسه‌راندا
Previous
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان
کامه‌ران عه‌لی به‌درخان له 1895.08.21 له ئه‌سته‌نبوول له‌دایکبووه و کوڕی ئه‌مین عه‌لی به‌درخانی کوردی به‌درخانی به‌گی میری بۆتانه. کامه‌ران چالاکه‌وانێکی ڕامیاری، دادپه‌روه‌ر و نووسه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو ...
جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان
جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان
میر جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان له 1893.04.26 له‌  قه‌یسه‌ری، که‌ ئه‌و ده‌مه شاره‌دێیه‌کی نزیک ئه‌سته‌نبووڵ بوو، چاوی به‌ دنیا پشکووت. ناوبراو دووه‌هه‌مین کوڕی ئه‌مین عه‌لی به‌درخان ...
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
نه‌جیبه‌ خانی جه‌لێزاده
نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده له 1917.09.08دا له‌شاری کۆیه، شاری وێژه و هونه‌ر و زانست، له دایکبووه. کچی مه‌لای گه‌وره‌ی زانا و شاعیری شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له‌و ...
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مێژووی ڕه‌وتی شارستانی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر ووڵاتێك، هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له قۆناغه‌ جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی، ژماره‌یه‌ك مرۆی هه‌ره مه‌زن ده‌ووری زێده كاریگه‌ری له دروست كردنیدا ده‌گێڕن، ...
محه‌مه‌د ئوزون
محه‌مه‌د ئوزون
"محه‌مه‌د ئوزون" له‌ساڵی 1953 له‌شاری "Siverek/Sanliurfa" له‌دایکبووه. له‌پاش کوته‌دای سه‌رباز‌ی له 1971.03.12 چه‌ندین له چه‌پڕه‌وه‌کان و کورده‌کان خرانه به‌ندنیخانه‌وه. ئوزون له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له 1972.03.03 ...
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
محه‌مه‌د تۆفیق وردی
محه‌مه‌د تۆفیق وردی له ساڵی 1923دا له شاری كۆیه له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌ساڵی 1941دا له شاره‌كه‌ی خۆیدا ته‌واو كردووه و چۆته به‌غدا ...
ئۆسمان سه‌بری
ئۆسمان سه‌بری
ئۆسمان سه‌بری، نووسه‌ر و شاعیره خه‌باتگێڕه‌ی كورد له‌ساڵی 1905دا له گوندی "نارنجی"ی سه‌ر به‌ شاری مێردین له كوردستانی باكوور چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ...
قه‌ناتی كوردۆ
قه‌ناتی كوردۆ
پڕۆفیسۆر قه‌ناتی كوردۆ له 1909.09.21 له گوندی "سوسز"ی ناوچه‌ی "قانزمان"ی هه‌رێمی قارس له كوردستانی باكورری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌دایكبووه، ناوی ته‌واوی "قه‌نات كوڕی كوردۆ ...
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
مامۆستای په‌روه‌ده‌كای كورد، ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له‌ ساڵی 1920 له شاری سلێمانی له دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واوكردووه و چووه‌ته به‌غدای له قوتابخانه‌ی ...
گیوی موكریانی
گیوی موكریانی
ناوی ته‌واوی "عه‌بدولره‌حمان له‌تیف ئیسماعیل عه‌بدوڵلا له‌تیف"ه‌و له ساڵی 1903 له‌شاری مهاباد له‌دایكبووه. له ساڵی 1913 له‌گه‌ڵ حوسێن حوزنی برای چووه بۆ وڵاتی شام له شاری ...
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی
نووسه‌ری پێشكه‌وتنخواز و شاعیر و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد "مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی" له ساڵی 1925دا له شاری هه‌ولێر چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. خوێندنی ئایینی له‌لای مه‌لا عوسمان باوكی ...
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له 1914.03.06 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی له‌‌دایكبووه، ڕه‌مزی فه‌تاح كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه مامی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ...
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
هزرڤان و نووسه‌ری بیروردی كوردو كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده له ساڵی 1919دا له شاری كۆیه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و وێژه‌یه و زانست ...
حاجی جندی
حاجی جندی
زانای ناوداری كورد و فلۆلكۆرستی لێهاتوو پڕۆفیسۆر حاجی جندی له گوندی "ئه‌مه‌یخابری" له ناوچه‌نی قارس له كوردستانی باكوور له 1908.03.18دا چاوی ژنانی هه‌ڵیناوه‌. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ...
تۆفیق وه‌هبی
تۆفیق وه‌هبی
نووسه‌ری لێهاتووی و زمانه‌وانی وردبین و مێژوونووسی ناوداری كورد "تۆفیق وه‌هبی به‌گی كوڕی مه‌عرووف" ‌له 1891.01.01 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌. هه‌ر منداڵ بووه كه باوكی كۆچی دوایی ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: