xozga: سادق به‌هائه‌دین سادق به‌هائه‌دین ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:35:00 ئه دیب و مامۆستای په روه رده كار و لێكۆڵه ره وه وێژه ی كوردی مامۆستا سادق به هائه دین له ساڵی 1918دا هاتۆته دنیاوه، خوێندنی سه ره تایی له شاره كه ی خۆی و خوێندنی ناوه ندی و ئاماده ی له مووسڵ و له ساڵی 1937دا چۆته به غدا له خانه ی باڵای مامۆستایان وه رگیراوه و له ساڵی 1914دا به شی جوگرافیای ته واوكردوه و كراوه به مامۆستای جوگرافیا و مێژوو و له ناوه ندیی كه ركووك، به ڵام له سه ر هه ڵوێستی كوردایه تی دوای سێ مانگ ده گوێزرێته وه بۆ هه ڵه بجه و حه وت ساڵ لێ ده مێنێته وه و سێ ساڵیش له شاری سلێمانی وانه ده ڵێته وه و دوای گواستنه وه ی بۆ زاخۆ دیسان له سه ر كوردایه تی دوور ده خرێته وه بۆ شارۆچكه ی هیت له پاێزگای ڕومادی و چه ند ساڵیش له ناوه ندی غه ریبه مامۆستا ده بێ، ئه وجا له گه ڵ كردنه وه ی به ڕێوبه رایه تی گشتی خوێندنی كوردی له دوای به رپا بوونی شۆڕشی 14ی ته ممووزی 1958، ده كرێته یاریده ده ری به ڕێوبه ری گشتی بۆ كاروباری هونه ری و له ساڵانی 1963، 1964، 1965یشدا ده كرێته مامۆستای زمانی و وێژه ی كوردی له به شی كوردی كۆلێژی ئه ده بیات له زانكۆی به غدا و قوتابیانی ئه و به شه گه لێك سوودیان لێوه رگرتووه. سه یدا سادق هه ر قوتابی پۆلی سێیه می ناوه ندی بووه له مووسڵ له 1935دا ده ستی به نووسینی ئه ده بیاتی كوردی كردووه و به شداری له هه موو چالاكییه كانی ده زگا ڕۆشنبیرییه كاندا كردووه و له ساڵی 1956ه وه له ئێستگه ی كوردی ڕادیۆی به غدا بابه تی سوودبه خشی پێشكه ش به گوێگران كردووه، بابه تی وێژه ی به نرخی له گۆڤاری هیوای زمانی یانه ی سه ركه وتن دا نووسیوه له گه ڵ دروستبوونی سه ندیكای مامۆستایانی كۆماری ئێراق له ساڵی 1959دا خاوه ن هه ڵوێست بووه و ڕۆڵێكی دیاری گێڕاوه، به تایبه ت له كۆنگره ی دووه می دا كراوه به سه رۆكی لیژنه ی خوێندنی كوردی و بڕیاری چاكی بۆ سوودی ڕۆشنبیری و زانیاری كوردی چه سپاندووه. سه یدا سادق له كۆنگره ی دامه زراندنی یه کێتی نووسه رانی كورد له به غدا كه له 23 و 24ی حوزه یرانی 1970 له هۆڵی خولددا به سترا به سه رۆكی ده سته ی به ڕێوبه ردنی ڕووداوه كانی كۆنگره هه ڵبژێردرا و ده سته كه به م جۆره پێكهات بوو: 1- سادق به هائه دین ئامێدی - نوێنه ری بادینان "سه روك" 2- عه بدولقادر قه زاز - نوێنه ری كورده كانی به غدا "ئه ندام" 3- تایه ر سادق ئه حمه د - نوێنه ری پارێزگای كه ركووك "ئه ندام" 4- كه مال غه مبار حوسێن - نوێنه ری پارێزگای هه ولێر "ئه ندام" 5- محه مه د ساڵح سه عید - نوێنه ری پارێزگای سلێمانی "ئه ندام" ئه م ده سته یه به سه رۆكایه تی سه یدا سادق كاروباری به ڕێوه بردنی كۆبوونه وه كانی كۆنگره ی به چاكی ئه نجامدا. مامۆستا سادق به هائه دین گه لێك وتار و لێكۆڵینه وه ی وێژه ی و زمانه وانی به نرخی له ڕۆژنامه و گۆڤاره كوردییه كاندا بڵاوده كرده وه به تایبه تی له هیوا و ڕوناهی و ده فته ری كورده واری و به یان و ڕۆشنبیری نوێ و نووسه ری كورد و ڕۆژی كوردستان و گۆڤاری كۆڕی زانیاری كورد دا. مامۆستا سادق له ماوه ی ژیانی وێژه ی و ڕۆشنبیری دا گه لێك په رتووكی به نرخی به چاپ گه یاندووه، وه ك ئه مانه ی خواره وه: 1- ئیدیه مێت كورد 1973 2- ڕێزمانا كورد 1976 3- دیوانا مه لایێ جزیری 1977 4- دیوانا پرتۆپێ هه مكاری 1978 5- نوبهارا سه یدایێ ئه حمه دی خانی 1979 6- هۆزانڤانێن كورد - كۆڕێ زانیاری 1979 7- خان و مان 1981 8- مه ولویدا مه لایێ باته یی ساڵی 1982 جگه له م به رهه مانه شی به شدارییه كی ته واوی له پڕۆژه كانی دانان و وه رگێڕانی گه لێك په رتووكی قوتابخانه كانی كوردستاندا كردووه و دوای به سه ربردنی ژیانێكی پڕ به رهه می به سوود له ته مه نی 64 ساڵیدا له 1982.06.16دا چووه به ر دلۆڤانی خودا.