
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

سادق به‌هائه‌دین
ئه‌دیب و مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و لێكۆڵه‌ره‌وه وێژه‌ی كوردی مامۆستا سادق به‌هائه‌دین له ساڵی 1918دا هاتۆته دنیاوه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كه‌ی خۆی و خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌ی له مووسڵ و له‌ساڵی 1937دا چۆته به‌غدا له خانه‌ی باڵای مامۆستایان وه‌رگیراوه و له‌ساڵی 1914دا به‌شی جوگرافیای ته‌واوكردوه و كراوه به مامۆستای جوگرافیا و مێژوو و له ناوه‌ندیی كه‌ركووك، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی كوردایه‌تی دوای سێ مانگ ده‌گوێزرێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و حه‌وت ساڵ لێ ده‌مێنێته‌وه و سێ ساڵیش له‌شاری سلێمانی وانه ده‌ڵێته‌وه و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ زاخۆ دیسان له‌سه‌ر كوردایه‌تی دوور ده‌خرێته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی هیت له پاێزگای ڕومادی و چه‌ند ساڵیش له ناوه‌ندی غه‌ریبه مامۆستا ده‌بێ، ئه‌وجا له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خوێندنی كوردی له دوای به‌رپا بوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958، ده‌كرێته یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری گشتی بۆ كاروباری هونه‌ری و له ساڵانی 1963، 1964، 1965یشدا ده‌كرێته مامۆستای زمانی و وێژه‌ی كوردی له‌به‌شی كوردی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات له زانكۆی به‌غدا و قوتابیانی ئه‌و به‌شه گه‌لێك سوودیان لێوه‌رگرتووه.
سه‌یدا سادق هه‌ر قوتابی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی بووه له مووسڵ له 1935دا ده‌ستی به نووسینی ئه‌ده‌بیاتی كوردی كردووه و به‌شداری له‌هه‌موو چالاكییه‌كانی ده‌زگا ڕۆشنبیرییه‌كاندا كردووه و له ساڵی 1956ه‌وه له ئێستگه‌ی كوردی ڕادیۆی به‌غدا بابه‌تی سوودبه‌خشی پێشكه‌ش به‌گوێگران كردووه، بابه‌تی وێژه‌ی به نرخی له گۆڤاری هیوای زمانی یانه‌ی سه‌ركه‌وتن دا نووسیوه له‌گه‌ڵ دروستبوونی سه‌ندیكای مامۆستایانی كۆماری ئێراق له ساڵی 1959دا خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه و ڕۆڵێكی دیاری گێڕاوه، به‌تایبه‌ت له كۆنگره‌ی دووه‌می دا كراوه به سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی كوردی و بڕیاری چاكی بۆ سوودی ڕۆشنبیری و زانیاری كوردی چه‌سپاندووه.
سه‌یدا سادق له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نووسه‌رانی كورد له به‌غدا كه له 23 و 24ی حوزه‌یرانی 1970 له‌هۆڵی خولددا به‌سترا به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ردنی ڕووداوه‌كانی كۆنگره هه‌ڵبژێردرا و ده‌سته‌كه به‌م جۆره پێكهات بوو:
1- سادق به‌هائه‌دین ئامێدی - نوێنه‌ری بادینان "سه‌روك"
2- عه‌بدولقادر قه‌زاز - نوێنه‌ری كورده‌كانی به‌غدا "ئه‌ندام"
3- تایه‌ر سادق ئه‌حمه‌د - نوێنه‌ری پارێزگای كه‌ركووك "ئه‌ندام"
4- كه‌مال غه‌مبار حوسێن - نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر "ئه‌ندام"
5- محه‌مه‌د ساڵح سه‌عید - نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی "ئه‌ندام"
ئه‌م ده‌سته‌یه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌یدا سادق كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنگره‌ی به‌چاكی ئه‌نجامدا.
مامۆستا سادق به‌هائه‌دین گه‌لێك وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی وێژه‌ی و زمانه‌وانی به نرخی له ڕۆژنامه و گۆڤاره كوردییه‌كاندا بڵاوده‌كرده‌وه به‌تایبه‌تی له هیوا و ڕوناهی و ده‌فته‌ری كورده‌واری و به‌یان و ڕۆشنبیری نوێ و نووسه‌ری كورد و ڕۆژی كوردستان و گۆڤاری كۆڕی زانیاری كورد دا.
مامۆستا سادق له‌ماوه‌ی ژیانی وێژه‌ی و ڕۆشنبیری دا گه‌لێك په‌رتووكی به‌نرخی به چاپ گه‌یاندووه، وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1- ئیدیه‌مێت كورد 1973
2- ڕێزمانا كورد 1976
3- دیوانا مه‌لایێ جزیری 1977
4- دیوانا پرتۆپێ هه‌مكاری 1978
5- نوبهارا سه‌یدایێ ئه‌حمه‌دی خانی 1979
6- هۆزانڤانێن كورد - كۆڕێ زانیاری 1979
7- خان و مان 1981
8- مه‌ولویدا مه‌لایێ باته‌یی ساڵی 1982
جگه له‌م به‌رهه‌مانه‌شی به‌شدارییه‌كی ته‌واوی له پڕۆژه‌كانی دانان و وه‌رگێڕانی گه‌لێك په‌رتووكی قوتابخانه‌كانی كوردستاندا كردووه و دوای به‌سه‌ربردنی ژیانێكی پڕ به‌رهه‌می به‌سوود له‌ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا له 1982.06.16دا چووه به‌ر دلۆڤانی خودا.

Digg
del.icio.us




