xozga: مه‌حموود مه‌لا عێزه‌ت مه‌حموود مه‌لا عێزه‌ت ================================================================================ xozga on 27 September, 2007 05:34:00 مه حموودی مه لا عێززه ت له ساڵی 1939ی زایینی، له شاری سلێمانی له دایك بووه ، خوێندنی سه ره تایی و ناوه ندی له وێ ته واو كردووه و له ساڵی 1962دا، له زانكۆی به غدا له به شی مێژوو به كالیۆرسی وه رگرتووه و پاشان بووه به مامۆستای مێژوو. له ساڵی 80-1981دا، به تاوانی چالاكی ڕامیاری دژ به فه رمانڕه وای به عسی پێشووی ئێراق گیراوه و دوای ئه وه یكه به ڕزگاری بووه ، ڕێی ئاواره یی گرتووه ته به ر و له وڵاتی سوێد وه ك په نابه ری ڕامیاری نیشته جێ بووه . له ساڵی 1987ه وه له ئه رشیفی هه رێمی شاری ئوپسالا دامه زراوه و تا گه ڕانه وه ی بۆ كوردستان له كاره كه یدا به رده وام بووه . شیاوی گوتنه كه مامۆستا مه حموود له بواری ڕۆژنامه وانییشدا كه سایه تییه كی چالاك بووه و سه رده مێك وه ك سه رنووسه ری ڕۆژنامه ی كوردستانی نوێ كاری كردووه . مه حموودی مه لا عێززه ت پێش مردنی، به نیازی موداوای نه خۆشییه كه ی له كوردستان ڕا گه ڕابووه وڵاتی سوێد، له ڕۆژی 2005.05.04 له شاری ئۆپسالا كۆچی دواییكرد. مه حموود مه لا عێزه ت، وه ك نووسه رێكی به توانا له زۆربه ی ڕۆژنامه و بڵاوكراوه ئاشكرا و نهێنییه كاندا هاوبه شی كردووه و گه لێك باس و لێكۆڵینه وه ی جۆراوجۆری به زمانی كوردی و عه ڕه بی نووسیوه كه سه ره ڕای چه ند به رهه می وه رگێڕدراو، ئه و په رتووكانه ه ی خواره وه ی چاپ و بڵاوكردووه ته وه : - دیپلۆماسێتیی بزووتنه وه ی كوردایه تی، 1973 - كۆماری میللی مه هاباد، چاپی یه كه م 1984، چاپی دووه م 1987 - ڕه گ و ڕیشه ی مێژووی ته قه لای به عێراقیكردنی كورد و مه سه له ی كوردستان، 1986 - كورد و ململانێ و ستراتیجی ئاسایشی نه ته وه ، 1988 - ده وڵه تی جمهوری كوردستان (نامه و دۆكومێنت)، به رگی یه كه م، ستۆكهۆڵم 1992 - ده وڵه تی جمهوری كوردستان (نامه و دۆكومێنت)، به رگی دووه م، ستۆكهۆڵم 1995 - ده وڵه تی جمهوری كوردستان (نامه و دۆكومێنت)، به رگی سێیه م، ستۆكهۆڵم 1997