xozga: ئیبراهیم فه‌تاحی ئیبراهیم فه‌تاحی ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 06:49:00 سه ر له به یانی ڕۆژی پێنج شه ممه 14ی كانوونی دووه می ساڵی 2006 هونه رمه ندی گۆرانیبێژی کورد مامۆستا " ئیبراهیم فه تاحی" به هۆی وه ستانی دڵ له شاری بۆکان کۆچی دواییکرد. هونه رمه ندی میللی ئیبراهیم فه تاحی دوای 40 ساڵ کارو خزمه تی هونه ری به بواری گۆرانی ڕه سه نی کوردی له ته مه نی 74 ساڵیدا له ماڵی خۆی له کۆڵانی "سه رو" له گه ڕه کی ساحیلی شاری بۆکان ماڵئاوایی له ژیان کرد. هونه رمه ندی گۆرانیبێژ ئیبراهیم فه تاحی له ڕۆژی 23ی ئه یلوولی ساڵی 1932 له گوندی تورجانی سه ر به شاری سه قز له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان هاته جیهانه وه. هه ر له ته مه نی گه نجیدا به بیستنی گۆرانییه کانی هونه رمه ندی کورد مامۆستا " حه سه ن زیره ك"، که ئه و کات له ڕادیۆیی کوردی تاران و کرماشان بڵاوده بوونه وه ، خولیای هونه ری گۆرانی خوێندن بوو. ساڵی 1966 بۆ یه که م جار له ڕادیۆی سنه ده نگی بڵاوکرایه وه و چه ند گۆرانییه کی له ڕادیۆ سنه تۆمار کرد که به شێوه ی ڕاسته وخۆ په خش ده کرا. هونه رمه ند ئیبراهیم فه تاحی به هاری ساڵی 1971 له ڕادیۆ مه هاباد به هاوکاری هونه رمه ندی خوالێخۆشبوو " تۆفیق عه زیزی" ناسراو به تۆفیقی تارژه ن به ئامێری تار و دایره گرینگتیرین گۆرانییه کانی له وانه " تۆز ده کا، تۆز ده کا" ، " مریه مێ چه نده جوانی" و " به ر قه ڵا مه ڕۆ" ی تۆمار کرد که هه موویان به رهه می خۆی بوون. دوای بڵاوبوونه وه ی ئه م گۆرانییانه له ڕادیۆ مه هاباد ئیبراهیم فه تاحی له سه رانسه ری کوردستان ناسرا. به تایبه ت گۆرانی " تۆز ده کا، تۆز ده کا" له ناساندن و ناوبانگ ده رکردنیدا ڕۆڵێکی به رچاوی هه بوو. ئه م گۆرانییانه له ماوه ی ساڵانی ڕابردوودا چه ندین جار له ڕادیۆ کوردی به غدا و ڕادیۆکانی مه هاباد و کرماشان و قه سری شیرین بڵاوکرانه وه . هه ر له و ساڵه دا له ڕادیۆ مه هاباد به هاوکاری هونه رمه ندی موزیکژه ن "ڕه شید فه یزنیژاد" و تیپی مۆسیقای شاری مه هاباد چه ندین گۆرانی دیکه ی له به رهه مه تایبه ته کانی خۆی تۆمار کرد. ساڵی 1977 له ڕادیۆ کوردی کرماشان، که ئه وكات هونه رمه ندی ناودار "مه زهه ری خالقی" به ڕێوه به ری ئه م ڕادیۆیه بوو، چه ند گۆرانییه کی به هاوکاری هونه رمه ندانی بۆکانی له وانه شمشال ژه نی به توانا و هونه رمه ندی گه وره ی کورد مامۆستا " قادر عه بدوڵڵازاده " ناسراو به "قاله مه ڕه " تۆمار کرد. هه ر له و ساڵه دا هه مان به رنامه ی له ڕادیۆ سنه پێشکه شکرد. ئیبراهیم فه تاحی بێجگه له تۆمارکردنی گۆرانی له ڕادیۆکان له كۆڕ و دانیشتنه کانی ماڵان و له کۆبوونه وه ی تایبه تی هونه رمه ندان به رهه م گه لێکی زۆری تۆمار کردووه ، له وانه له گه ڵ هونه رمه ندان: "حه سه ن زیره ک"، "ناسر ڕه زازی"، "عه به ده ڕژێ"، "عه لی خه ندان"، "سه ید ئیبراهیم سه قزی"، "ئیبراهیم قادری" و چه ندانی دیکه . ساڵی 1993 له گه ڵ هونه رمه ند "میدیا حوسێن" له شاری سلێمانی گۆرانییه کانی "چنووری و چنووری" و " سینه مه ڕ مه ڕ"ی پێشکه شکرد. سه ره تای ساڵی 2005 هونه رمه ند ئیبراهیم فه تاحی له سه ر بانگه ێشتی که نالی ئاسمانی "KURD SAT" له گه ڵ هونه رمه ندی گۆرانیبێژ " ئیبراهیم قادری" به رنامه یه کی هاوبه شیان پێشکه شکرد، که ئه مه دوایین به رنامه ی ته له فزیۆنی هونه رمه ند ئیبراهیم فه تاحی بوو. مامۆستا ئیبراهیم فه تاحی له ماوه ی ساڵانی چالاکی و خزمه تی هونه ری به بواری مه قام و گۆرانیبێژی، کۆمه ڵێک به رهه می پڕ بایه خ و گرینگی پێشکه ش به هونه ری گۆرانی و موزیکی ڕه سه نی کوردی کرد. زۆربه ی گۆرانییه کانی ئه م هونه رمه نده له لایه ن هونه رمه ندانی دیکه وه دووپاتکراونه وه، که ئه مه کاریگه ری هونه ری ئیبراهیم فه تاحی له سه ر هونه رمه ندانی دیکه ده رده خات. دوای تێپه ڕبوونی ساڵانێکی زۆر به سه ر پێشکه شکردنی گۆرانییه کانیدا، ئه م به رهه مانه ئێستاش هه ر له بیرو زه ینی خه ڵکی کوردستاندا ماون و له بیر ناچنه وه . بۆ وێنه گۆرانییه کانی " تۆز ده کا، تۆز ده کا" و "مریه مێ چه نده جوانی" پاش سه دان جار گوێگرتن، هێشتا هه ر نوێین و مۆرکی هونه ری ڕه سه نی کورده وارییان پێوه دیاره .