xozga: ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 06:48:00 ناوی ته واوی "ئه حمه د مه حموود"ه و به "ئه حه ی خوله سنه یی" ناسراوه له ساڵی 1923 له گه ڕه كی سه رشه قام له شاری سلێمانی له خێزانێكی هه ژار و ده ستكورتی له دایكبوو. له سه ره تادا ده خرێته حوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، كه ئه وكات حوجره كان بڕه وێكی زۆریان هه بووه، له به ر هه ژاری وازی له خوێندن هێناوه و ده ستی به كاركردن كردووه و ئاواره ی شاران بووه، خه م و كه سه ر و مه ینه ت ده بێته به شێك، له ژیانی ئه م كه ڵه هونه رمه نده هه ر له سلێمانی ژنی هێناوه و چه ند منداڵێكی خستۆته وه، كه ئه وانیش "جه مال و جه لال و جه زا و شه ماڵ و ناسك و به ناز"یان ناوه. له ساڵی 1953دا ده ستی به كاری هونه ری كردووه، پاش ئه وه ی كه خه ڵك ورده ورده گوێبستی ده نگی ئه و هونه رمه نده ده بن وای لێ دێ خه ڵكانێكی زۆر خۆشیان بووێت، له گه ڵ زۆربه ی هونه رمه نده كانی ئه و سه رده مه گۆرانی گوتووه، وه ك خوالێخۆشبووان ماملێ و زیره ك و مه ردان. زۆرن ئه و كه سانه ی، كه به ئامێره مۆسیقییه كانیان یارمه تیانداوه، وه ك هونه رمه ندان سمكۆ و به ساز ئومێد ڕه حیم به نه ی و ئیسماعیل به زه ڕب و عوسمان، كه برای هونه رمه نده، به لێدانی زه ڕب و ئێستا یه كێكه له كه سایه تیه دیاره كانی شاری سلێمانی و كه سێكی تێكۆشه ر و كوردپه روه ره. هونه رمه ند ئه حمه د شه ماڵ دۆستایه تیه كی نزیكی له گه ڵ هونه رمه ند حه سه ن زیره ك دا هه بووه و وه ك خۆی گوتوویه تی هه ر كاتێ زیره ك سه ردانی ئێراقی بكردایه سه ری له ئێمه ش ده دا و ماوه یه ك له لامان ده مایه وه و چه ندین ئاهه نگمان به یه كه وه ده گێڕا، به ڵام به داخه وه ئه و ئاهه نگانه تۆمار نه كراون. شه ماڵ له یه كێك له ئاهه نگه كانیدا به م شێوه یه باسی هونه ره كه ی زیره ك ده كات و ده ڵێت: وه ره خه ڵكه پێم بڵێن هونه ر شه تڵه قه ڵه مه یان تۆوه؟ ئه ی چییه و ناوی چییه ئه ی بۆچی چاكه؟ کێ دیبووی هونه رێكی وه ك زیره ك به دووچاو له م خاكه ئه ی ئافه رین كه ئێستا مردووه پێی ده ڵێن كاكه ده توانین بڵێن، ئه حمه د شه ماڵ بۆشاییه كی گه وره ی له هونه ری كوردیدا پڕ كردۆته وه، تاكه هونه رمه ندیشه، كه باسی ژیانی خۆی ده كات و زۆر له گۆڕانییه كانی ڕه نگدانه وه ی ژیانی خۆیه تی و چه ند چیرۆكێكی هه یه و له شانۆی "مه ته دا" ڕۆڵی سه ره كی ده بینێت، حه یران بێژێكی زۆر كارمه بووه، هه رچه نده ئه م هونه رمه نده له ژیاندا گرنگی پێنه دراوه و ده بینین له ماڵاندا كاره هونه رییه كانی ئه نجامداوه. به ڵام به و شێوه یه ش توانی ئه ستێره یه كی گه ش بێت له ئاسمانی مۆسیقا و هونه ری كوردیدا، ئه گه ر بۆ ساتێك گوێمان له ده نگی خۆشی و گۆرانییه كانی ئه م هونه رمه نده گرتبێت، ئه وا بۆمان ده رده كه وێت، كه له چ ڕه وشێكدا ژیاوه و چه نده هه ژار بووه و هه ر ئه م هه ژارییه ش وای كرد، كه گۆرانی بڵێ و هه میشه گله یی له چاره نووسی خۆی و سكاڵای له چه رخی گه ردوون كردووه، وه ك ده ڵێ: ئه ی گه ردوون قابیلی خۆته چه رخت بگێڕی زۆر ناپیاوت كرده پیاو زۆر ناپیاویشتت كرده خوێڕی جگه له وه ی، كه گۆرانییه كانی ڕه نگدانه وه ی ژیانی خۆیه تی له گه ڵ ئه مه شدا گۆرانی بۆ ئه وینداران و سروشتی كوردستان گوتووه و كه سێكی نیشتمان په روه ر بووه، له ژیانی دا گه لێ كاری وه ك توتنچێتی و كاروانچێتی و حه ماڵ و شوانی كردووه و ژیانی هه میشه پڕبووه له ده رد و كه سه رو ناخۆشی، به ڵام له گه ڵ ئه مه شدا له نێو خه ڵكی به قسه خۆش ناوبانگی ده ركردووه و هه میشه قسه ی خۆشی له سه ر زاری بووه، بۆیه خه ڵكانێكی زۆر خۆشیان ویستووه و هه میشه سه ردانیان كردووه، به ڵام له و سه رده مه دا هونه ر نرخی كه مبووه و به شێوه یه كی زۆر ناشیرین سه یركراوه و به گۆرانیبێژ گوتراوه لۆتی، بۆیه ئه مه ش ئازاری زۆری ده روونی هونه ر مه ندیان ده دا هه ر بۆیه شه ماڵ ده ڵێ: هونه ر زۆر به نرخه، ئاخ نرخی نییه له ناو كوردی ئێمه دا قیمه تی نییه به ناشیرین بانگی ده كه نی پێی ده ڵێن ئه و كابرایه لۆتییه له و خراپتر كه فه قیر بوو پێی ده ڵێن كونییه به ڵام سه روه ت و ماڵێكی زۆری هه بێ هه رچی جۆری بێ ئه شهه دووی پیاده كێشن پێی ده ڵێن پیاوی وا هه ر نیه به ڵێ ئه مه ش وه ڵامی شه ماڵ بوو بۆ ئه و كه سانه ی، كه به و شێوه ی له هونه ر و هونه رمه ندیان ده ڕوانی، به ڵام شه ماڵ به قسه و قسه ڵۆكانه ی خه ڵك سارد نه بوویه وه و هه روه ك خۆی ده ڵێ: هه ركه سێ قسه م بۆ بكا گوێزم بۆ هه ڵده دا به سه ر گومه زا ئه م هونه رمه نده دوای ئه و هه موو ده ربه ده ری و نه هامه تییه ی، كه له ژیاندا چه شتی، كه هه میشه له باوه شی قات و قڕی و برسێتیدا ژیاوه، بۆیه چیدی له شه ماندوو و شه كه ته كه ی نه یتوانی به رگه ی ئه و باره سه خته ی ژیان بگرێ له ڕۆژی 1997.04.03دا له شاری سلێمانی له دوای ململانێیه كی زۆر له گه ڵ نه خۆشیدا چاوی لێكناو بۆ یه كجاری به جێی هێشتین، كه هه ر له و شاره ش به ئاماده بوونی خه ڵكێك زۆر به خاك سپێردرا.