ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ

ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د مه‌حموود"ه‌ و به "ئه‌حه‌ی خوله‌سنه‌یی" ناسراوه له ساڵی 1923 له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له‌ شاری سلێمانی له خێزانێكی هه‌ژار و ده‌ستكورتی له‌دایكبوو. له‌سه‌ره‌تادا ده‌خرێته حوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، كه ئه‌وكات حوجره‌كان بڕه‌وێكی زۆریان هه‌بووه، له‌به‌ر هه‌ژاری وازی له‌ خوێندن هێناوه و ده‌ستی به‌كاركردن كردووه و ئاواره‌ی شاران بووه، خه‌م و كه‌سه‌ر و مه‌ینه‌ت ده‌بێته‌ به‌شێك، له‌ژیانی ئه‌م كه‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده هه‌ر له‌ سلێمانی ژنی هێناوه و چه‌ند منداڵێكی خستۆته‌وه، كه ئه‌وانیش "جه‌مال و جه‌لال و جه‌زا و شه‌ماڵ‌ و ناسك و به‌ناز"یان ناوه.

له‌ساڵی 1953دا ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ورده ورده گوێبستی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌بن وای لێ دێ خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان بووێت، له‌گه‌ڵ‌ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه گۆرانی گوتووه، وه‌ك خوالێخۆشبووان ماملێ و زیره‌ك و مه‌ردان.

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه به ئامێره‌ مۆسیقییه‌كانیان یارمه‌تیانداوه، وه‌ك هونه‌رمه‌ندان سمكۆ و به‌ساز ئومێد ڕه‌‌‌حیم به‌ نه‌ی و ئیسماعیل به‌ زه‌ڕب و عوسمان، كه برای هونه‌رمه‌نده، به‌لێدانی زه‌ڕب و ئێستا یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاری سلێمانی و كه‌سێكی تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره.

هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ دۆستایه‌تیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك دا هه‌بووه و وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی هه‌ر كاتێ زیره‌ك سه‌ردانی ئێراقی بكردایه‌ سه‌ری له ئێمه‌ش ده‌دا و ماوه‌یه‌ك له‌لامان ده‌مایه‌وه و چه‌ندین ئاهه‌نگمان به‌یه‌كه‌وه ده‌گێڕا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاهه‌نگانه تۆمار نه‌كراون.

شه‌ماڵ‌ له‌ یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانیدا به‌م شێوه‌یه باسی هونه‌ره‌كه‌ی زیره‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت:

وه‌ره خه‌ڵكه پێم بڵێن هونه‌ر شه‌تڵه
قه‌ڵه‌مه یان تۆوه؟
ئه‌ی چییه و ناوی چییه ئه‌ی بۆچی چاكه؟
کێ دیبووی هونه‌رێكی وه‌ك زیره‌ك
به‌دووچاو له‌م خاكه
ئه‌ی ئافه‌رین كه ئێستا مردووه
پێی ده‌ڵێن كاكه

ده‌توانین بڵێن، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له هونه‌ری كوردیدا پڕ كردۆته‌وه، تاكه هونه‌رمه‌ندیشه، كه باسی ژیانی خۆی ده‌كات و زۆر له گۆڕانییه‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه و له شانۆی "مه‌ته‌‌دا" ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، حه‌یران بێژێكی زۆر كارمه بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ژیاندا گرنگی پێنه‌دراوه و ده‌بینین له‌ ماڵاندا كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامداوه.

به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش توانی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش بێت له ئاسمانی مۆسیقا و هونه‌ری كوردیدا، ئه‌گه‌ر بۆ ساتێك گوێمان له‌ده‌نگی خۆشی و گۆرانییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گرتبێت، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌چ ڕه‌وشێكدا ژیاوه و چه‌نده هه‌ژار بووه و هه‌ر ئه‌م هه‌ژارییه‌ش‌ وای كرد، كه گۆرانی بڵێ و هه‌میشه گله‌یی له چاره‌نووسی خۆی و سكاڵای له‌ چه‌رخی گه‌ردوون كردووه، وه‌ك ده‌ڵێ:

ئه‌ی گه‌ردوون قابیلی خۆته چه‌رخت بگێڕی
زۆر ناپیاوت كرده پیاو زۆر ناپیاویشتت كرده خوێڕی

جگه له‌وه‌ی، كه گۆرانییه‌كانی ڕه‌‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گۆرانی بۆ ئه‌وینداران و سروشتی كوردستان گوتووه و كه‌سێكی نیشتمان په‌روه‌ر بووه، له ژیانی دا گه‌لێ كاری وه‌ك توتنچێتی و كاروانچێتی و حه‌ماڵ و شوانی كردووه و ژیانی هه‌میشه پڕبووه له ده‌رد و كه‌سه‌رو ناخۆشی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌نێو خه‌ڵكی به قسه‌خۆش ناوبانگی ده‌ركردووه و هه‌میشه قسه‌ی خۆشی له‌سه‌ر زاری بووه، بۆیه خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان ویستووه و هه‌میشه سه‌ردانیان كردووه، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هونه‌ر نرخی كه‌مبووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین سه‌یركراوه و به‌گۆرانیبێژ گوتراوه لۆتی، بۆیه ئه‌مه‌ش ئازاری زۆری ده‌روونی هونه‌ر‌مه‌ندیان ده‌دا هه‌ر بۆیه شه‌ماڵ ‌ده‌ڵێ:

هونه‌ر زۆر به‌نرخه، ئاخ نرخی نییه
له‌ناو كوردی ئێمه‌دا قیمه‌تی نییه
به‌ناشیرین بانگی ده‌كه‌نی پێی ده‌ڵێن
ئه‌و كابرایه لۆتییه
له‌و خراپتر كه فه‌قیر بوو پێی ده‌ڵێن كونییه
به‌ڵام سه‌روه‌ت و ماڵێكی زۆری هه‌بێ
هه‌رچی جۆری بێ
ئه‌شهه‌دووی پیاده‌كێشن پێی ده‌ڵێن
پیاوی وا هه‌ر نیه

به‌ڵێ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی شه‌ماڵ ‌بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ به‌و شێوه‌ی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندیان ده‌ڕوانی، به‌ڵام شه‌ماڵ‌ به‌ قسه و قسه‌ڵۆكانه‌ی خه‌ڵك سارد نه‌بوویه‌وه و هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ:

هه‌ركه‌سێ قسه‌م بۆ بكا گوێزم بۆ هه‌ڵده‌دا به‌سه‌ر گومه‌زا

ئه‌م هونه‌رمه‌نده دوای ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌هامه‌تییه‌ی، كه له‌ ژیاندا چه‌شتی، كه هه‌میشه له‌باوه‌شی قات و قڕی و برسێتیدا ژیاوه، بۆیه چیدی له‌شه ماندوو و شه‌كه‌ته‌كه‌ی نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و باره سه‌خته‌ی ژیان بگرێ له 1997.04.03دا له‌ شاری سلێمانی له‌دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا چاوی لێكناو بۆ یه‌كجاری به‌جێی هێشتین، كه هه‌ر له‌و شاره‌‌ش به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكێك زۆر به خاك سپێردرا.

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
3.56
ناودارانی دیکه له هونه‌رمه‌نداندا
Previous
له‌یلا به‌درخان
له‌یلا به‌درخان
له‌یلا به‌درخان له مێژووی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورددا یه‌كه‌مین كچی كورده‌، كه‌ له بواری هونه‌ردا ده‌ركه‌وتووه‌. هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین كچه،‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ ...
ئیبراهیم فه‌تاحی
ئیبراهیم فه‌تاحی
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئیبراهیم فه‌تاحی له‌ 1932.09.23 له‌ گوندی تورجانی سه‌ر به‌ شاری سه‌قز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتۆته ژیانه‌وه. هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیدا به‌ بیستنی گۆرانییه‌کانی ...
ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ
ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ
ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د مه‌حموود"ه‌ و به "ئه‌حه‌ی خوله‌سنه‌یی" ناسراوه له ساڵی 1923 له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له‌ شاری سلێمانی له خێزانێكی هه‌ژار و ده‌ستكورتی له‌دایكبوو. له‌سه‌ره‌تادا ...
ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان جامباز
ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان جامباز
وێنه‌كێشی هونه‌رمه‌ندی به توانای شاری هه‌ولێری دێرین مامۆستا ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان جامباز، له ساڵی 1938دا له شاری هه‌ولێر، چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كاسبكاری جامباز ...
قادر زیره‌ك
قادر زیره‌ك
قادر زیره‌ك ناوی ته‌واوی قادر ئه‌حمه‌د مسته‌فایه له‌ساڵی 1954 له‌ گوندی بێركۆت له‌دایكبووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی مناڵییه‌وه ئه‌وینی بۆ گۆرانی و مۆسیقای كوردی هه‌بوو، كه ...
ئه‌یاز زاخۆلی
ئه‌یاز زاخۆلی
ئه‌یاز یوسف ئه‌‌حمه‌د له شارۆچكه‌ی زاخۆ له ساڵی 1961 چاوی به‌ژیان هه‌ڵێناوه، هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردی بووه و زۆربه‌ی كاتی له دیوه‌خانان ...
ئازاد شه‌وقی
ئازاد شه‌وقی
مامۆستا ئازاد شه‌وقی له ساڵی 1929 له شاری هه‌ولێر چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاری دیوانییه‌ی باشووری ...
مریه‌م خان
مریه‌م خان
گۆرانیبێژی ناوداری كورد مریه‌م كچی محه‌مه‌دی کوڕیی ئه‌‌حمه‌دی بۆتانی ناسراو به‌ مریه‌م خان له‌ ساڵی 1904دا له گوندی "دێرگول"ی جزیره‌ی بۆتان له كوردستانی باكوور چاوی ...
شه‌ماڵ سائیب
شه‌ماڵ سائیب
شه‌ماڵ جه‌لال سائیب له ساڵی 1931دا له شاری سلێمانی له دایكبووه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی قایمقام بووه، له زۆر له قه‌زا و كاروفرمانی دیوه، هه‌ربۆیه‌‌ شه‌ماڵ ...
ولیه‌م یوحه‌ننا
ولیه‌م یوحه‌ننا
كه‌سێك كورد نییه بیروهۆشی به‌ئاوازو گۆرانیی كوردی ئاودرابێت و مامۆستا "ولیه‌م یوحه‌ننا"ی نه‌ناسیبێت. هونه‌رمه‌ندێكی كوردستانی نییه دۆست و یارویاوه‌ری ئه‌و پیاوه‌ دڵسۆزه‌ نه‌بووبێت، ئه‌وه‌ی ده‌یان ...
مه‌رزییه فه‌ریقی
مه‌رزییه فه‌ریقی
مه‌رزییه فه‌ریقی، ناوی ته‌واوی "مه‌رزییه شه‌هاب عه‌بدوڵڵا"یه‌، له ڕێكه‌وتی 1958.05.22 له شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه، به‌ڵام دایك و باوكی خاتوو مه‌رزیه له ...
ڕه‌سووڵ گه‌ردی
ڕه‌سووڵ گه‌ردی
ڕه‌سووڵ گه‌ردی كوڕی محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدوڵڵا گه‌ردی له ساڵی 1924دا هاتۆته دنیاوه، له شاری هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره په‌روه‌رده بووه چۆته به‌ر خوێندن و بۆته‌ خوێنده‌وارێكی ...
تایه‌ر تۆفیق
تایه‌ر تۆفیق
تایه‌ر تۆفیق له ساڵی 1922دا له‌شاری كۆیه هاتۆته دنیاوه، له‌باوه‌شی خێزانێكی هه‌ژار چاوی كردۆته‌وه و خوێندنی تا پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیی بووه و له ناوه‌ڕاستی سییه‌كانی ...
سێوه
سێوه
سێوه‌ی مه‌قامزانی هونه‌رمه‌ندی كورد له ساڵی 1890دا له‌گه‌ڕه‌كی به‌فریقه‌ندی شارۆچکه‌ی كۆیه له‌دایكبووه. مه‌قامه‌كانی سێوه به‌ده‌قه وێژه‌ییه‌كه‌یه‌وه، له‌ناو ئاو هه‌وایه‌كی سازگاری كورده‌وارین به‌پێی قۆناغ و سه‌رده‌می ژیانی ...
كه‌مال سابیر
كه‌مال سابیر
كه‌مال سابیر له ساڵی 1944 له خێزانێكی مام ناوه‌ندی له گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له سلێمانی چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ر ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: