xozga: ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان جامباز ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان جامباز ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 06:45:00 وێنه كێشی هونه رمه ندی به توانای شاری هه ولێری دێرین مامۆستا ئه سكه نده ر عوسمان جامباز، له ساڵی 1938دا له شاری هه ولێر، چاوی ژیانی هه ڵێناوه و له بنه ماڵه یه كی كاسبكاری جامباز په روه رده بوو. خوێندنی قۆناغی سه ره تایی له ساڵی 1945دا له قوتابخانه ی "ئیبن خه له كان"ی سه ره تایی ده ست پێكردووه و ئه و قۆناغه ی به زیره كی بڕیوه بۆ ته واوكردنی خوێندنه كه ی چووه ته قوتابخانه ی "ناوه ندیی هه ولێر"، كه له دوای شۆڕشی 14ی ته مموزی 1958دا ناونرا "ناوه ندیی كۆماری" و هه ر له و ساڵه شدا خوێندنی ناوه ندیشی ته واوكردووه و له پایزی 1958دا له خانه ی مامۆستایانی سه ره تایی له هه و لێر وه رگیراوه و له سه ر ده ستی هونه رمه ندی ناوداری شێوه كاریی مامۆستا جه واد ڕه سووڵ ناجی به ته واوی ده ست و بازووی هونه ری شێوه كاریی به هێزبووه گوندی "سیساوه"ی سه ر به ناوچه ی هه ریر كراوه به مامۆستا و دوای ساڵێك سه باره ت به لێهاتوویی له هونه ری شێوه كاریی، گوێزراو ه ته وه بۆ ناوشاری هه ولێر و له قوتابخانه ی "هه ولێری نموونه یی" كراوه به مامۆستای وانه كانی هونه ری شێوه كاری له هه موو پۆله كانی ئه و قوتابخانه ی نموونه ییه ی، كه كرا بووه مه ڵبه ندی ڕاهێنانی قوتابیانی خانه ی مامۆستایانی سه ره تایی له هه ولێر. مامۆستا ئه سكه نده ر جامباز كوڕێكی كه ڵه گه تی خوان و ڕێكوپێك بوو، تاكو سه ره تای نه وه ده كانی سه ده ی ڕابردوو هه ستی به هیچ نه خۆشیه ك نه ده كرد. به ڵام دوای ئه و مێژووه هه ستی به نه خۆشییه كی خراپ كرد و ڕۆژ به ڕۆژ ته ندروستی به ڕه و خراپی ده چوو، هیچ چاره سه رییه ك دادی نه دا تاكو ئه و هونه رمه نده به هره داره له ڕۆژی 1994.08.18دا هه ر له شاره شیرنه كه ی خۆی كۆچی دوایی كرد و هه موو هونه رمه ندانی قه ڵا و مناره و مامۆستا و ڕۆشنبیره كان شاره كه له ڕێ و ناشتنی ته رمه كه ی به شداریان كرد. هه ر چه نده مامۆستا ئه سكه نده ر به ڕواڵه ت له به ر چاومان ونبوو، به ڵام تابلۆ و كه ڤاڵه كانی له به رچاومان ون نابن و كه سایه تیه كه یشی له دڵ وێژدانی دۆست و یارانی ناسڕێته وه و سوپاس بۆ یه زادن شوێن و پایه ی هونه ریی له ناو ڕۆڵه كانی بنه ماڵه كه یدا به چۆڵی نه ماوه ته وه، چونكه كچێك و كوڕێكی وه كو باوكیان به هره ی هونه ری وێنه كێشانی و شێوه كارییان هه یه و نه یانهێشتووه كاروانی هونه ری شێوه كاری له بنه ماڵه كه یاندا بپسێته وه و بوه ستێ. ئه سكه نده ر عوسمان و ژیانی هونه ریی مامۆستا ئه سكه نده ر ئوسمان له سه رده می خوێندنی سه ره تاییه وه به هره ی هونه ری وێنه كێشانی لێ به دی كراوه و له سه ره تادا لاسایی وێنه كێشه هونه رمه نده كانی هه ولێری وه ك مامۆستایان "دانیال قه ساب" و "جه واد ڕه سوول ناجی" كردۆته وه. به ڵام كه گه یشتووه ته قۆناغی خوێندنی خانه ی مامۆستایان سوودێكی ڕاسته وخۆی له ئامۆژگاری و ڕێنماییه كانی مامۆستای به هره داری شێوه كاریی جه واد ڕه سوول بگرێ و ڕووبكاته دیمه ڕه سه نه كانی ژیانی كورده واری ده شته كی به تایبه تی ژیانی كۆچه ریی و لادێ نشینی و ئاژه ڵداریی، چونكه بنه ماڵه كه ی جامباز بووه و تێكه ڵاویی و په یوه ندیی به خه ڵكی لادێ و كۆچه رییه وه هه بووه و هه ر خه ریكی كڕین و فرۆشتنی وڵاغ بووه. بۆیه ئه و لایه نه ی له تابلۆكانی دا زاڵه و، له هونه ری وێنه كێشانی پورتریتیش گه لێك ده ست ڕۆیشتوو بووه. یه كه مین تابلۆی مامۆستا ئه سكه نده ر به ناوی "ژنه بۆڵی" بووه، ئینجا تابلۆ نایابه كانی "مانگادۆشین" و "ژنه دۆم" و، ئه گه ر بمانه وێت هه ندێك له تابلۆ هونه رییه كانی ئه م هونه رمه نده به هره د اره بدوێین، ئه وا ده بێ ئه م ڕاستیانه بڵێین كه له ماوه ی ژیانی 56 ساڵیدا 300 تابلۆی نایابی كێشاوه و جگه له مانه ش مه رگی ناوه ختی ماوه ی نه داوه 16 تابلۆی به ر ده ستی ته واو بكات و، ئه و هونه رمه نده به هره داره له ساڵی 1962دا له یه كه م پێشانگای هونه ریی به ڕێوبه رایه تی په روه رده ی هه ولێر به چه ند تابلۆیه ك به شداریی كردووه و له ناو هه موواندا تابلۆی "ژنه بۆڵی" سه ره نجی ته ماشاكارانی پێشانگاكه ی ڕاکێشاوه و هونه ر ناسان و ڕه خنه گران به تابلۆیه كی نایاب و سه ركه وتوویان داناوه و پێشانگاكانی په روه رده ی هه ولێر له ساڵانی 1965، 1966، 1967، 1968دا به تابلۆی نوێ و سه رنج ڕاكێش به شداریی كردووه و له ساڵی 1982، 1983شدا به شداری له فیستیڤاڵی ڕۆشنبیریی كوردی له هۆڵی میدیا له شاری هه ولێردا كردووه و هونه ر په روه ران به وێنه كێشكی ڕیالیستی مه زنیان داناوه. له و پێشانگایانه دا گه لێك تابلۆی مامۆستا ئه سكه نده ر په سنكراون و وه ك نمووه ی تابلۆی هونه ری كوردی بردراون بۆ ده ره وه ی كوردستان و ئێراق، له وانه ئێستا كه 3 تابلۆی له ئیتاڵیا و 2 تابلۆشی له وڵاتی سوێدن و چه ند تابلۆیه كێشی له شالیارێتی ڕۆشنبیریی ئێراقه له شاری به غدا و چه ندانی دیكه شی بوونه ته خاوه نی هونه ر دۆستان له هه ولێر و سلێمانی و كه ركووك و شاره كانی دیكه ی كوردستان.