xozga: ئازاد شه‌وقی ئازاد شه‌وقی ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:36:00 ئازاد شه وقی ژیان چه ند ساتێكه ده بێ خۆشه ویستی به جێبێنێ مامۆستا، تۆ عه شقی هه تاو و په روانه ی ڕه نگی ته لیسماوی سروشتی كوردستان بوویت. تۆ هه میشه په پوله یه كی ڕه نگین و ئارام بوویت هه رده م له شه قه ی باڵت ده دا و گوڵت ده چنی گوڵی ڕوومه ته كانی نیشتیمانت ده نه خشاند. به خته وه ربوویت به وه ی، ئار ه زووی دڵی خۆت، له ناخه وه گه شتت به هه موو لایه كی كوردستاندا ده كرد، هه تاو و دیمه نی سروشت، عه شق و جوانیی، ئه و هاوڕێ و هاورازانه بوون، هه میشه به ڕووی نازه وه داده بارینه سه ر سینه ی تابلۆكانت، نه خشه ی وڵاتێكیان ده کێشا، كه لێوانلێوه له جوانی، پڕاوپڕه له خه م و دابڕان. ده ڵێن؛ ژیان كورته و هونه ر درێژه . مامۆستا ئازاد شه وقی 58 ساڵ له ته مه نی بۆ به رژه وه ندنی (هونه ر)ی ژیا، ته مه نی ئه و هونه رمه نده ته واوبوو، به ڵام هونه ره كه ی ته مه ن درێژه و به نه مری ده مێنێته وه. مامۆستا ئازاد شه وقی له ساڵی 1929 له شاری هه ولێر چاوی بۆ ژیان هه ڵهێناوه، له بنه ماڵه یه كی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییه ، خوێندنی سه ره تایی له شاری دیوانییه ی باشووری ئێراق ته و اوكردووه و قۆناغی ناوه ندی و دواناوه ندیی له شاری كه ركووك و په یمانگای هونه ره جوانه كانی له شاری به غدا ته واو كردووه، پاشان بۆماوه ی 13 ساڵ سه رپه شتیاری په روه رده یی بووه له شاری سلێمانی. سه ره تای كاری هونه ریی له په یمانگای هونه ره جوانه كانی به غداوه ده ستیپێكردووه، له ژیانی هونه رییدا ده یان پێشانگای نایابی كردۆته وه، كه سه رجه می تابلۆكانی گوزراشت له جوانی كوردستان و كۆمه ڵی كورده واری ده كه ن. مامۆستا ئازاد شه وقی له مانگی ئایاری ساڵی 2000 تووشی نه خۆشی (غوده ی لێمفاوی) بوو، ئه گه رچی دواتر نه شته رگه ری و چاره سه ری بۆكرا، به ڵام به ئازار و كۆمه ڵێك له هیوای هونه ری و مرۆڤایه تییه وه له ناوه ڕ استی مانگی ئابی ساڵی 2002دا بۆ هه میشه چاوه كانی لێكنا و گیانی بووه تابلۆیه ك و ده ستی ماندووی له ملی خاكی نیشتیمان كرد، كه ئاواتی بوو. هه ندێك له پێشانگاكانی - 1958 پێشانگای شێوه كاریی هاوبه ش له گه ڵ قوتابییه كانیدا - 1959 پێشانگای شێوه كاریی له گه ڵ هونه رمه ند خالید سه عید دا - 1962 پێشانگای هاوبه ش له ئه ڵمانیایی دیموكراتی، له ڤیستڤاڵه كانی دیموكراتی - 1965 پێشانگای تایبه تی خۆی له زانكۆی ئه مه ریكی له به یرووت - 1973 پێشانگای تایبه ت له كۆمه ڵه ی ڕۆشنبیری كوردی له به غدا - 1981 پێشانگای تایبه تی له به غدا - 1992 پێشانگای تایبه تی له هۆڵی مۆزه خانه ی سلێمانی - 1993 پێشانگای ڕێزلێنانی په له مانی هه رێمی كوردستان بۆ كاره هونه رییه كانی - 1993 پێشانگای شێوه كاریی هاوبه ش له پاریس - 1997 پێشانگای ڕێزلێنانی په رله مانی كوردستان - 2000 پێشانگای تایبه تی له هه ولێر