
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

ئازاد شه‌وقی
ئازاد شه‌وقی ژیان چه‌ند ساتێكه ده‌بێ خۆشه‌ویستی به‌جێبێنێ مامۆستا، تۆ عه‌شقی هه‌تاو و په‌روانه‌ی ڕه‌نگی ته‌لیسماوی سروشتی كوردستان بوویت. تۆ هه‌میشه په‌پوله‌یه‌كی ڕه‌نگین و ئارام بوویت هه‌رده‌م له‌شه‌قه‌ی باڵت ده‌دا و گوڵت ده‌چنی گوڵی ڕوومه‌ته‌كانی نیشتیمانت ده‌نه‌خشاند.
به‌خته‌وه‌ربوویت به‌وه‌ی، ئار‌ه‌زووی دڵی خۆت، له‌ناخه‌وه گه‌شتت به‌هه‌موو لایه‌كی كوردستاندا ده‌كرد، هه‌تاو و دیمه‌نی سروشت، عه‌شق و جوانیی، ئه‌و هاوڕێ و هاورازانه بوون، هه‌میشه به‌ڕووی نازه‌وه داده‌بارینه سه‌ر سینه‌ی تابلۆكانت، نه‌خشه‌ی وڵاتێكیان ده‌کێشا، كه لێوانلێوه له‌جوانی، پڕاوپڕه له‌خه‌م و دابڕان. ده‌ڵێن؛ ژیان كورته و هونه‌ر درێژه.
مامۆستا ئازاد شه‌وقی 58 ساڵ له‌ته‌مه‌نی بۆ به‌رژه‌وه‌ندنی (هونه‌ر)ی ژیا، ته‌مه‌نی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ته‌واوبوو، به‌ڵام هونه‌ره‌كه‌ی ته‌مه‌ن درێژه و به‌نه‌مری ده‌مێنێته‌وه.
مامۆستا ئازاد شه‌وقی له ساڵی 1929 له شاری هه‌ولێر چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاری دیوانییه‌ی باشووری ئێراق ته‌و‌اوكردووه و قۆناغی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی له‌شاری كه‌ركووك و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی له‌شاری به‌غدا ته‌واو كردووه، پاشان بۆماوه‌ی 13 ساڵ سه‌رپه‌شتیاری په‌روه‌رده‌یی بووه له شاری سلێمانی.
سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداوه ده‌ستیپێكردووه، له ژیانی هونه‌رییدا ده‌یان پێشانگای نایابی كردۆته‌وه، كه‌سه‌رجه‌می تابلۆكانی گوزراشت له‌جوانی كوردستان و كۆمه‌ڵی كورده‌واری ده‌كه‌ن.
مامۆستا ئازاد شه‌وقی له‌مانگی ئایاری ساڵی 2000 تووشی نه‌خۆشی (غوده‌ی لێمفاوی) بوو، ئه‌گه‌رچی دواتر نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری بۆكرا، به‌ڵام به‌ئازار و كۆمه‌ڵێك له هیوای هونه‌ری و مرۆڤایه‌تییه‌وه له‌ناوه‌ڕ‌استی مانگی ئابی ساڵی 2002دا بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێكنا و گیانی بووه تابلۆیه‌ك و ده‌ستی ماندووی له‌ملی خاكی نیشتیمان كرد، كه ئاواتی بوو.
هه‌ندێك له پێشانگاكانی
- 1958 پێشانگای شێوه‌كاریی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانیدا
- 1959 پێشانگای شێوه‌كاریی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند خالید سه‌عید دا
- 1962 پێشانگای هاوبه‌ش له ئه‌ڵمانیایی دیموكراتی، له ڤیستڤاڵه‌كانی دیموكراتی
- 1965 پێشانگای تایبه‌تی خۆی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌یرووت
- 1973 پێشانگای تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری كوردی له به‌غدا
- 1981 پێشانگای تایبه‌تی له‌به‌غدا
- 1992 پێشانگای تایبه‌تی له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی
- 1993 پێشانگای ڕێزلێنانی په‌له‌مانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی
- 1993 پێشانگای شێوه‌كاریی هاوبه‌ش له پاریس
- 1997 پێشانگای ڕێزلێنانی په‌رله‌مانی كوردستان
- 2000 پێشانگای تایبه‌تی له هه‌ولێر

Digg
del.icio.us




