xozga: مریه‌م خان مریه‌م خان ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 06:35:00 گۆرانیبێژی ناوداری كورد مریه م كچی محه مه دی کوڕیی ئه حمه دی بۆتانی ناسراو به مریه م خان له ساڵی 1904دا له گوندی "دێرگول"ی جزیره ی بۆتان له كوردستانی باكوور چاوی به ژیانی هه ڵهێناوه. ژیانی منداڵیی له شاری دیاربه كر به سه ربردووه، كه جه نگی یه كه می جیهانی له پاییزی 1914دا هه ڵگیرساوه ژیانی ناوچه كه یان له ڕووی ڕامیاری و كۆمه ڵایه تییه وه ئاڵۆزبووه و تووشی كاره ساتی ژیان و گوزه ران بوون، بۆیه به زۆری خه ڵكی ئه و ناوچانه ڕوویان كردۆته پارچه كانی دیكه كوردستان، به تایبه تی به ره و كوردستانی باشوور و وڵاتی شامه وه چوون و موڵك و دێهاتی خۆیان به جێهێشتووه خاتوو "مریه م خان"ی کچه ده نگخۆش و شه یدای هونه رو ئاوازی كورد له سه ره تادا به ره و سوریا ده چێ و ماوه یه ك له دیمه شق ده ژی و مریه م خان له ساڵی 1924دا دێته كوردستانی باشوور و له زاخۆ ماوه یه ك نیشته جێ ده بێت و له دواییدا، له ده بیستێ له به غدا كۆمپانیای گۆرانی تۆماركردن له سه ر قه وان دامه زراوه، ڕووده كاته پایته خت خانوویه ك له "باب الشرقی" به كرێ ده گرێ و ماڵێكی خنجیلانه داده نێ و له ساڵی 1930دا چه ند لاوك و به سته یه كی به سۆز له سه ر قه وان له كۆمپانیاكانی "ئۆدین" و "به یزافۆن" تۆمار ده كات و ئه م سترانانه ش هه ندێكن له لاوك و به سته تۆمار كراوه كانی له سه ر قه وان: 1- لۆركێ لۆركێ 2- گولێ وه ی نار وه ی نارێ 3- هه ی به رده به رده 4- لێلێ وه سۆ 5- گوڵ شێنی شێنی 6- یار حه لیمێ 7- محه مه دێ ڕۆمی 8- لێلێ ئێمۆ 9- لێ داێ 10- لێلێ سوارۆ 11- ئه ی ده لال جگه له سترانه كانی سه ر قه وانی، به ده یان لاوك و به سته ی كوردی له ئاهه نگی گۆرانی ڕاسته وخۆی له ئێستگه ی ڕادیۆی كوردیی به غدا چڕیوه و چه پكێك گۆرانیش به دوو قۆڵی له گه ڵ سترانبێژه هونه رمه نده كانی كورد، محه مه د عارفی جزیری، حه سه ن جه زراوی، ئه ڵماس محه مه د گوتووه. مریه م خان له ساڵی 1949دا تووشی نه خۆشییه كی كوشنده بووه، هه رچه نده خرایه نه خۆشخانه ی تایبه تی و هه وڵی چاره سه ركردنی نه خۆشییه كه ی درا، به ڵام بێ سوود بوو و له ئه نجامی ئێش و ئازار له دوادوای مانگی ته ممووزی ئه و ساڵه 1949 له شاری به غدا كۆچی دواییكرد و تۆماری ژیانی ئافره تێكی پێشه نگی كاروانی سترانبێژی كورد تا هه تایه پێچرایه وه.