xozga: شه‌ماڵ سائیب شه‌ماڵ سائیب ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:29:00 له 1986.11.07دا گۆرانیبێژی نوێكه ره وه ی هونه ری گۆرانی كوردی "شه ماڵ جه لال سائیب" له ئه نجامی نه خۆشییه كی درێژخایه ن له هه ولێر كۆچی دواییكرد و ته رمه كه ی برایه وه سلێمانی و له گۆڕستانی بنه ماڵه كه یان نێژرا و میلله تی كورد هونه رمه ندێكی گه وره ی له ده ستچوو. ئه م هونه رمه نده له ساڵی 1931دا له شاری سلێمانی له دایكبووه و سه باره ت به وه ی كه باوكی قایمقام بووه و له زۆر له قه زا و كاروفرمانی دیوه، بۆیه شه ماڵ له منداڵییه وه له گه لێك شارو شارۆچكه ی كوردستاندا ژیاوه و چاوی كراوه ته وه و دوای ته واوكردنی قۆنا غی خوێندنی سه ره تایی، چووه ته كۆلیژی مه لیك فه یسه ڵ له به غدا كه قوتابخانه یه كی دواناوه ندیی بوو و به زمانی ئینگلیزی وانه ی تێدا ده خوێندراو ته نیا قوتابییه یه كه مه كانی عێراقی وه رده گرت. دوای ته واوكردنی قۆناغی خوێندنه كه ی له په یمانگای هونه ره جوانه كان وه رگیراوه و له 1951دا كۆلیژی ئاداب به شی مێژوو له زانكۆی به غدا وه رگیراوه و له ساڵی 1956دا خوێندنی زانكۆی ته واوكردووه و بڕوانامه ی به كالۆریۆسی له مێژوو وه رگرتووه و كراوه به مامۆستا له دوا ناوه ندی ئه عزه مییه ی كوڕان و له ساڵی 1959دا بووه ته مامۆستای بابه تی ڕۆشنبیریی مۆسیقا له په یمانگای هونه ره جوانه كانی به غدا. له دوا دوای ساڵی 1963دا چۆته ئه مه ریكا بۆ ته واوكردنی خوێندنی باڵاو بڕوانامه ی ماسته ری له ئه ده بدا وه رگرتووه و كه گه ڕاوه ته وه كوردستان له ساڵی 1971دا له زانكۆی سلێمانی كراوه به مامۆستای یاریده ده ر له كۆلێژی ئاداب و كه ئه و زانكۆیه گوێزرایه وه بۆ هه ولێر و كراو به زانكۆی سه لاحه ددین ئه میش گوێزاوه ته وه بۆ ئه و زانكۆیه تاكو كۆچی دوایی كردووه. شه ماڵ سائیب له سه رده می منداڵیه وه فێری عود ژه نین بووه و له سه ره تای ژیانی هونه ریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری فه رید ئه تره شی كردۆته وه و له په نجاكانی سه ده ی ڕابردووش بۆته خاوه نی هونه رو ده نگی تایبه تی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گه لی گۆرانی تازه داناوه و گوتوونی و سوودێكی زۆری له شیعرو ئاوازی فۆلكلۆری كوردیش وه رگرتووه. ئه م هونه رمه نده لێهاتووه له ساڵی 1956 وه وه ك ده نگێكی نوێ و هونه رمه ندێی نوێكار هاتۆته گۆڕه پانی ئاوازو گۆرانی كوردی و گه لێك گۆرانی كوردی و گه لێك گۆرانی سه ركه وتووی وه ك "شوانه هۆ شوانه" و "به رده به رده" و "هاتی بۆ هاتی" و "هاتم هاتم" و "هه ره له یلێ" و "جوان ئێمه جوانین" و "بارزانی" و "زوله یخا"ی داناو به ده نگه خۆش و زۆڵاڵه كه ی گوتنی و سه ركه وتنێكی گه وره ی وه ده ستهێنا.