xozga: ولیه‌م یوحه‌ننا ولیه‌م یوحه‌ننا ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:23:00 كه سێك كورد نییه بیروهۆشی به ئاوازو گۆرانیی كوردی ئاودرابێت و مامۆستا "ولیه م یوحه ننا"ی نه ناسیبێت. هونه رمه ندێكی كوردستانی نییه دۆست و یارویاوه ری ئه و پیاوه دڵسۆزه نه بووبێت، ئه وه ی ده یان ساڵ بۆ هونه ری گه لی كورد ژیاو له گه ڵ موزیكی كوردیدا ڕه نجی فه رهادیدا. "ولیه م یوحه ننا"ی هونه رمه ند و مرۆڤ ساڵی 1934 له گه ڕه كی گۆیژه ی شاری سلێمانی هاتۆته ژیانه وه، ساڵی 1954 په یمانگه ی هونه ره جوانه كانی به غدای به سه ركه وتوویی ته واوكردووه ، له ساڵه كانی په نجاكانه وه بۆته مامۆستا و زۆر هونه رمه ندی گه وره و ناسراوی هونه ری كوردیی، به سه رپه رشتی ئه و فێری موزیك بوون. دیارترینیان مامۆستایان "ئه نوه ر قه ره داغی"، "خالید سه ركار"، "محه مه د ئه مین حسێن" و "فڕه نسیس داود"ن. هه ر له په نجاكاندا، له گه ڵ هونه رمه ندان "قادر دیلان"، "نه جاتی عه بده" ، حاته م سه عید" و چه ندینی دیكه "تیپی مۆسیقای مه وله وی"یان دامه زراندووه و بوونه ته دیارترین گروپی ئه و كاته ی موزیكی كوردی، ساڵی 1956 یه كێك بووه له ئه ندامانی ده سته ی دامه زرێنه ری كۆمه ڵه ی هونه ره جوانه كانی كورد له شاری سلێمانی. له كۆتایی شه سته كانیشدا، یه کێك بووه له دامه زرێنه رانی "تیپی مۆسیقای سلێمانی" و به درێژایی ته مه نی پڕ له به خشیشی ئه و تیپه، مامۆستا و ئاوازدانه ر بووه و گه لێ له گوڵه ئاوازه كانی وان به به رۆكی گۆرانیبێژه هونه رمه نده كانی كورده وه. ده یان ساڵ ڕاهێنه ری هونه ریی بووه له مه ڵبه ندی چالاكیی قوتابخانه كانی سلێمانی و هه زاران ساتی به رخی ته مه نی به فێركردنی قوتابیان به سه ربردووه ، هه روه ها ئاوازی بۆ ده یان كاری شانۆیی داناوه . ماوه ی چه ند ساڵێك بوو ده ست و په نجه ی ئه و پیاوه به هره داره به هۆی نه خۆشییه وه له ژه نینی موزیك كه وتبوون، ته نانه ت چاوه پڕ له میهره كانی به قورسی بۆ ده بردرانه دۆست و قوتابی و خۆشه ویستانی، له م دوو سێ ساڵه دا به ڕۆح به رزه فڕ و جه سته ماندووه، شادو سه رفراز كرا، ئه ویش به ڕێزلێنان له م كه ڵه هونه رمه نده به دروستكردنی په یكه رێك له لایه ن هونه رمه ند "به یان مانی"یه وه بۆی دروستكرا، ئه وه ی به رده م گه له ریی مۆزه خانه ی سلێمانی ڕازاندۆته وه. سه رله به یانی ڕۆژی 2005.09.14 له شاری سلێمانی مامۆستا "ولیه م یوحه ننا" پاش ته مه نێكی پڕ له به ره كه ت و خزمه ت بۆ مۆسیقاو هونه ری كوردی پاش ململانێیه كی سه خت له گه ڵ نه خۆشیدا ماڵئاوایی له ژیان كرد.