
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

مه‌رزییه فه‌ریقی
مه‌رزییه فه‌ریقی، ناوی ته‌واوی "مه‌رزییه شه‌هاب عه‌بدوڵڵا"یه، له ڕێكه‌وتی 1958.05.22 له شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه، به‌ڵام دایك و باوكی خاتوو مه‌رزیه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری "سنه"ن.
تا ته‌مه‌نی 17 ساڵی مه‌رزییه ژیانی له شاری مه‌ریوان به‌سه‌ر ده‌بات، بۆ خوێندنی مامۆستایه‌تی ڕوو ده‌كاته شاری سنه و له‌وێ خوێندنی مامۆستایه‌تی ته‌واو ده‌كات، بڕوانامه‌ی دبلۆم له بواری مامۆستایه‌تیدا به‌ده‌ستده‌هێنێت.
هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هه‌ستی كردووه، كه ده‌نگی خۆشه‌و به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی تێدایه، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه هاندراوه، به‌ڵام به‌هۆی نادروستی كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژگاره‌دا سته‌م بووه ژن و کچی كورد گۆرانی بچرێنی، هه‌ربۆیه ڕێگای هونه‌ری لێگیراوه و له‌و پێناوه‌شدا زۆر به‌قورسی ژیانی هونه‌ری خۆی به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای كۆسپ و كێشه‌كان مه‌رزییه‌ێ هونه‌رمه‌ند هه‌ر به‌رده‌وام بووه، له جه‌ژه‌نه‌كان و یاد و بۆنه‌كانه‌دا، ئه‌وانه‌ی له‌قوتابخانه‌دا سازكراون، به‌شداری كردووه و بۆ یه‌كه‌مین جار له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا چۆته سه‌ر شانۆی قوتابخانه‌كه‌ی، یه‌كه‌مین گۆرانی، ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا چڕێوێتی گۆرانیه‌كی "فه‌تانه‌ی وه‌لیدی" بووه، له‌گه‌ڵ موزیكدا به‌ناوی "له‌سه‌ر كانی دێته‌وه لێو به‌كه‌نی و گۆزه به‌شانه‌وه".
مه‌رزییه فه‌ریقی زۆر حه‌زی به‌بیستنی كاره هونه‌رییه‌كانی باشووری كوردستان به‌تایبه‌ت "تیپی مۆسیقای سلێمانی" و زیاتر حه‌زی به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان "كه‌ریم كابان" و "قادر كابان" بوو.
له ساڵی 1977دا له‌شاری سنه به هونه‌رمه‌ند "ناسڕی ڕه‌زازی" ئاشنا ده‌بێت و له ساڵی 1978دا زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌ن و ساڵی 1980دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "ناسڕی ڕه‌زازی" ڕێگای خه‌باتی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن و له ڕێزه‌كانی "كۆمه‌ڵه" خه‌بات ده‌كه‌ن، ئه‌م خه‌باتگێڕیه‌شیان تاساڵی 1984دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتووی شاخ شان به‌شانی خه‌باتی چه‌كداری ده‌ست ده‌كات به‌كاری هونه‌ری و له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای "كۆڕی بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه" یه‌كه‌مین كاری هونه‌ریی له‌شاخ به‌سروودی "سڵاو بۆ پێشمه‌رگه" به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1985وه له وڵاتی سوێد وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ناسڕ و سێ مند‌اڵه‌كه‌ی "دڵنیا"، "ماردین" و "كاردۆ" ژیان به‌سه‌ر ده‌بن.
له ڕۆژی 2005.09.18دا له كاژمێر 11ی پێش نێوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌وروپا، له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوێد ماڵئاوایی له مۆسیقا و هونه‌ر كردوو و بۆ هه‌تاهه‌تای به‌جێیهیشتین و له شاری سلێمانی له‌سه‌ر داوای خۆی به‌خاك سپێدرا.
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us




